هۆکاری کۆچ چارەنەکرێن زەوی لە مردن نزیک دەخاتەوە
| Friday, 11.12.2021, 12:50 PM |
گۆی زەوی توشی نەخۆشی شیرپەنجە کردوە
کۆچ لە هەموو لایەکەوە ڕو لە ئەوروپاو ئەمەریکا و ئوستورالیا و کەنەدا دەکات
ئەمما هەر جارەی لە سنورێکەوە دیمەنەکان زەق دەبنەوە ، رەش پێستێکی ئەفەریقی ومەغریبی و باکوری ئەفەریقا سەرهەڵدەگرێت بەرەو کەنار ئاوەکانی ئیسپانیاو ئیتالیا ، هندی و پاکستانی و بەنگلادشی و سریلانکی ئەفغانستانی و ئەو کۆمەڵگانە سەر هەڵدەگرن بەرەو روسیاو سنورەکانی پۆلۆنیاو دەوروبەری ، کۆریایی باکورو ڤیتامی و لاوسی و تایلاندی و نیپالی و بۆرما سەرهەڵدەگرن بەرەو کەنارئاوەکانی ئوستورالیا ، کوردو ئێرانی و سوری و عیراقی و مصری سەرهەڵدەگرن بەرەو کەنار ئاوەکانی سنوری یونان ، خەڵکی کۆمەڵگاکانی ئەمەریکای لاتین سەرهەڵدەگرن بەرەو سنورەکانی ئەمەریکاو کەنار ئاوەکانی فلۆریدا ،
ئەمەریکاو ئەوروپا دەبێ لەو حەقیقەتە تێگەیشتبن کە ، گۆی زەوی توشی نەخۆشیەکی پیسی شێرپەنجەی خوێن هاتوە ، هەروەک چۆن مرۆڤێک توشی شێرپەنجەی خوێن دەبێت ، ئیدی سەبر سەبر بەرەو لەناو چون دەروا ، دەرزی و دەرمان و چارەسەری کیمیایی تەنها ژیانی بە نەخۆشی درێژ دەکاتەوە ، دەنا بزیشک دەزانێ هیوای چارەسەری کەمترە لە سەدا ١٠ ، واتە لاشەی گۆی زەوی بە گشتی مرۆڤایەتی توشی شیرپەنجە بوە بەهۆی
یەکەم ،
بازرگانی بێ ئەخلاقانەی سەرمایەداران بە رۆح و خوێنی گەلانی دواکەوتوانەوە ساڵەهایە
دوەم ،
تاقیکردنەوەی نەوەوی و کیمیایی کە ئاسمان و ئاوهەواو کشتوکاڵی لە ناو بردوە و مرۆڤی هەژار خستوە
سیەم ،
دروست کردنی چەک و تەقەمەنی و تەیارەو دەبابە و فرۆشتنی بە حکومەت و سیستەمە زاڵم و دیکتاتۆرو دڕندەکان بۆ کوشتن و بڕینی میلەتی خۆیان و پشتگیری لێکردنیان و نەهێشتنیان کە بکەون
چوارەم ،
ئەی ئەوروپاو ئەمەریکا و ئوستورالیاو کەنەدای پێشکەوتو ، هەوڵ مەدە منی دواکەوتو لەبەرگی خۆمدا بمێنمەوە بۆ سودو قازانجی تۆ ، تۆپ و دەبابەو تەیارە بۆ زاڵمە خۆسەپێنەکان مەنێرە ، پێشکەوتن و سیستەمە باشەکەی خۆت بهێنە بۆ من تا لە وڵاتی خۆمدا وەک تۆ بژیم و ئیدی سەرهەڵنەگرم بەدوای ژیاندا بگەرێم و تۆ بدۆزمەوە .
دانا ڕەشید
Copyright © 2020 by Tevdapress. All rights reserved