TEVDA Press

گاڤ نیوز لەسەر بڵاوکردنەوەی پەیامێکی ئەدهەم بارزانی لەسەر پرسی کۆچبەران لەلایەن ئاسایشی پارتییەوە داخراوە

| Sunday, 11.14.2021, 05:27 PM |


بەپێی زانیارییەکانی تەڤدا ، دوای بڵاوکردنەوەی پەیامێکی شێخ ئەدهەم بارزانی لەسەر پرسی کۆچی بە لێشاوی گەنجان بۆ دەرەوەی ووڵات، ئاسایشی پارتی لە دهۆک هەڵدەکوتنە سەر باڵەخانەی ئەو میدیایە و دایدەخەن و کارمەندەکانی دەنێرنە ماڵەوە.
گاڤ نیوز؛ هەرچەندە میدیایەک بوو لەلایەن نێچرڤان بارزانی؛ جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان پشتیوانی دارایی دەکرا، بەڵام تاڕادەیەک هەڵوێستی جیاواز و دەنگی دەرەوەی پارتیشی لێوە دەبیسترا، بۆیە بەلای ئاسایشی پارتییەوە ئەمە قبوڵنەکراوبووە.
ڕۆژ لە دوای ڕۆژ لە دەڤەری بادینان ڕووبەری ئازادی ڕادەڕبڕین بەرتەسکتر دەکرێتەوە، دوای دەستگیرکردن و زیندانی کردنی دەیان ڕۆژنامەنووس و چالاکوانی ئەو دەڤەرە و ڕێگری کردن لە میدیا و ڕاگەیاندنی سەربەخۆ، ئێستا پارتی ڕێگەنادات لە میدیا سێبەرەکانی خۆشی هیچ دەنگێکی جیاواز بوونی هەبێت نەک دەنگی دژ.
تەڤدا پرێس