TEVDA Press

ئەیهان سەعید

کۆچبەرانی کورد بە کەیسی زیندانیانی بادینان وڵاتانی یەکێتی ئەوروپایان توشی شوک کردوە

| Monday, 11.15.2021, 09:21 PM |



لە ماوەی ئەم ھەفتەیەدادا کە لەگەڵ چەند بالیۆزخانەیەکی وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا گفتۆگۆمان کردوە، ئاماژەیان بە بابەتی زیندانی بادینانیان کردوە کە لەلایەن کۆچبەرانی کوردەوە وەکو بەڵگەیەکی بڕواپێکراو ھاوتا لەگەڵ یاسا و پەیماننامە نێودەوڵەتیەکان پێشکەش دەکرێت، ئەمەش بۆ سومعەی ھەرێمی کوردستان خالێکی نەرێنی یە.
رێژەی ھەرە زۆری ئەو پەنابەرانەی لە ھەرێمی کوردستان بەرەو وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا کۆچیان کردووە و گەیشتونەتە وڵاتی مەبەست، لە پێشکەشکردنی داوای مافی پەنابەرێتی و وەرگرتنی ئیقامە لە دایرەی کۆچبەرانی ئەو وڵاتانە وتویانە: ئێمە لەژێر دەستەڵاتی حکومەتی ھەرێمی کوردستان پارێزراو نین و ئازادی رادەربرین لە دۆخێکی مەترسیدار دایە و کەیسی زیندانیانی بادینان وەکو دوکیۆمەنتێک پێشکەشیان کردوە، زۆربەیان موفقەتیان وەرگرتوە. ئەمەش بە راپۆرت دراوە بە کۆنسوڵخانەو بالیۆزخانەکانیان لە ھەولێرو بەغداد.
ھەموو لایەنێک چ لەناوخۆ چ لە دەرەوە تێدەگەن بە سیناریۆ و بە ھێزی ئەمنی و دادگای حزبی ھاورێکانمان سزادراون، بویە پێم وایە دوسیەی زیندانیانی بادینان تا دێت گەورەتر دەبێت و شانازی بۆ ئێمە دەمێنێت و دەستەڵاتدارانی ھەرێم زیاتر پێی دەشکێن، لەمان کاتدا بۆ سومعەی ھەرێمەکەشمان باش نیە، بویە دەبێت کابینەی نۆیەم و بەدیاریکراوی پارتی دیموکراتی کوردستان واز لەم رق و تەحەداکردنە بێنێت لەگەڵ رۆژنامەنوس و چالاکوانە مەدەنیانەی بادینان.
ئەیھان سەعید - رۆژنامەنوس و نوێنەری زیندانیانی بادینان.
ناوچەی سەوزی بەغداد
١٥ی ١١ی ٢٠٢١
ئەیهان سەعید