لە مرۆڤی رەشبین بە دووربە، چونکە ئەوان بۆ هەر چارەسەرێک کێشەیەک دروست دەکەن!(ئەنیشتاین)

وتار

مامۆستایانی ئاینی خيانەتكارانی دین و نیشتیمان .

Tuesday, 11.16.2021, 08:46 PM


مامۆستایانی ئاینی دەبێت رۆڵێكی بەرچاویان هەبێت لە دژایەتی كردنی زوڵم و ستەم و هۆشیاركردنەوەی  خەڵك  بەبێ ترس و بە غیرەوە رووی بەرووی زوڵم ستەم بوەستن لە وتنی حەق سڵنەكەنەوە و ببن بە نموونەیەكی بەرز بۆ خەلك و بۆ جیلی داهاتوو ببن بە پێشوا لە چاونەترسی و حەق وتن .

خۆی دەبێت وابێت،

بەڵام لەپاش روخانی سەدام و گرتنی دەسەڵات لەلایەن چەتەكانی پارتی و یەكێتی مامۆستایانی ئاینی ناشیرین ترین رۆلیان گێراوە لەناو كۆمەڵگا و بوونە بە ئامرازێكی دەست هەردوو حیزبی خوێن رێژ و ستەم كار پارتی و یەكێتی و هەندێكیان زۆر بێ شەرمانە لەسەر مینبەرەوە بەدوو  كیلۆ عەمامەوە بە زمانێكی درێژ بەرگری لەو دوو حیزبە دەكات بەلكو بیگرە بۆی هەیە بە گرتنیشت با گەر دوو رەخنە لە سەركردەكەی بگریت  ئاخر ئەوە خودی خۆی گەورەترین خیانەتە لەو دینەی كە جەنابت بانگەشەی بۆ دەكەیت ، لەكوێی دینەكەت هاتووە كە تۆ پشتی زاڵم و ستەمكار بگریت و لەمەر ئەو هەموو كوشتن و گرتن و برین  و دزینە بێ دەنگ بیت و نەتوانی دوو قسەی حەق بكەی .

لەگەل ئەوەی كە زۆربەی مەلاكان خیانەتكارن ماستاوچی چەتەكانن بەڵام چەند نموونەیەكی كەمیان هەیە كە بە چاونەترسی رەخنەیان لەو دەستەلاتە نا عادلە گرت و راستیەكانیان روون كردەوە ، وە مەلا ئیسماعیل سووسەیی كە نموونەیەكی زیندوە لەو بارەوەیەوە.

مامۆستایانی خیانەتكار ئامادەن خۆپیشاندان بكەن لەدژی ئەوەی كە موچەیان كەمە بەڵام غیرەتی ئەوەیان نیە بەكورتیش بێت باسێك لەو بارودۆخە خوێناویە بكەن  بكەن كە رۆژنامە نوسان و حەق بێژان تێ كەوتون .

كوا هەڵوێستان بەرامبە كوژرانی سەدەشت عوسمان و سۆرانی مامە حەمە و كاوە گەرمیانی ...هتد

بۆ چی ناوێرن باسی زیندانیانی بادینان بكەن كە بەناحەق و بە تۆمەتی درۆ دەستگیر كراون ؟

كوا هەڵوێستان خیانەتكارانی دین و نیشتیمان .


ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس





وێنە

حالی مسعود بارزانی و ئەولادەکانی بەدەست دادگای فیدرالیەوە
خۆنەچەمێنن
مسعود بارزانی دوای سەرنەکەوتنی لە رواندنی ددانی دەستکرد
براوەی کۆنگرەی چواردە
ململانێی نێوان بنەماڵەی بارزانی

راپرسی

چارەنووسی بنەماڵەی بارزانی و تالەبانی چۆن دەبینیت؟