وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری داوایه‌كی یاسایی به به‌های ٧٥ملیار دینار له كۆمپانیایی نالیا برده‌وه
| Wednesday, 11.17.2021, 01:03 PM |
به پێی بڕیارێكی سه‌رۆكایه‌تی دادگایی پێداچوونه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان ژماره‌٩٠/ده‌سته‌ی شارستانی تێهه‌ڵچوونه‌وه/٢٠٢١/راستكردنه‌وه له ٢٥/١٠/٢٠٢١ وه‌زاره‌تی دارایی وئابوری داوایه‌كی له‌به‌رژه‌وه‌ندی خۆی دژی كۆمپانیای نالیا یه‌كلاكرده‌وه .
به‌مه‌ش به‌رێوبه‌ری ڕێگه‌پێدراوی كۆمپانیاكه پێویسته نزیكه‌ی ٧٥ملیار دینار بگه‌ڕێنێته‌وه بۆ وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری وه‌كو قه‌رز و سودی بانكی كه‌ڵه‌كه‌بوو.
ئه‌م داواییه له كاتێكدایه كه چه‌ند ساڵێك له‌ومه‌وبه‌ر كۆمپانیایی ناوبراو داوایه‌كی دژی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری به‌رزكرده‌وه كه تێیدا داوای و لابردنی و كه‌مكردنه‌وه‌ی سوده‌كانی ده‌كرد.
كۆمپانیای نالیا له پاش دۆڕاندنی ئه‌م داوایه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌ڵده‌ستێت به فرۆشتنی سه‌رجه‌م ئه‌و موڵكانه‌ی كه لای حكومه‌ت بارمته‌یه تاوه‌كو پاكتاوی ئه‌و قه‌رزو سودانه بكات كه لای كۆمپانیاكه‌یه.
تەڤدا پرێس
Copyright © 2020 by Tevdapress. All rights reserved