لە مرۆڤی رەشبین بە دووربە، چونکە ئەوان بۆ هەر چارەسەرێک کێشەیەک دروست دەکەن!(ئەنیشتاین)

هەواڵ

راپۆرتێکی فرانس 24 لەسەر کۆچی پەنابەران

Wednesday, 11.17.2021, 01:30 PM


لەگەل ئەم هەموو مەترسیەش ، زۆرێك لە كوردانی عیراق خەون بە گەیشتن بە ئەوروپاوە دەبینن.


كوردێكی عیراقی بەناوی هێمن غریب تەمەن 28 ساڵە لە شاری هەولێر ، شوفێری تەكسیە كە دەیەوێت كۆچ بكات بۆ ئەوروپا لە جاوپیکەوتنێکدا لە گەل ئاژانیس فرانس 24 دا  دەلێت؛ (

"ژیانی ئێمە زۆر خراپە" قسەی ئەو سایەق تەكسیە كوردە بوو بەناوی هێمن غریب ، كە چی تر بروای بە داهاتوو خۆی نیە لەو شارە كە بەهۆی شەرە وە بەش بەش بووە، وەدەلێت بەنیازە هەولی گەیشتن بدات بۆ ئەوروپا

ئەو نەی دركاند كە ئاخۆ بەنیازە لەرێگای سنوری نێوان بلاروسیا و پۆلەنداوە برۆواتە ناو ئەوروپا وەكو ئەو هەزاران خەلكە ، بەڵام جەختی لەوە كردەوە كە دەروات و هەولێری پایتەختی هەرێمی كوردستان بەجێ بێلێت

هێمنی تەمەن 28 كە خاوەنی ریشێكی رەشە و وە ستایلیێكی قژی سەردەمیانەی هەیە،دەلێت كە هیچ ئاسۆیەكی لێهاتوویەیی وای نیە ، وە گلەیی لە سیستەمی ناوەخۆیی دەكات بەوەی كە تەنها یارمەتی ئەو كەسانەدەدەن كە واستەیان هەیە

وە ئاماژەی بە چوار برای خۆی كرد و دەلێت "هەموویان شەهادەیان هەیە و هیچ كامێكیان ئیشیان دەستنەكەوتوە  لەدام و دەزگا حوكومیەكان بەهۆی ئەوەی كە سەربەهیچ لایەنێكی ساسی نین.

وە وای بەباش نەزانی كەبلێت ئاخۆ رێگای سەفەركردنەكەی بەهۆی سنوری بیلاروسەوە دەبێت یان نا ، لەكاتێكدا 4 هەزار ئاوەرەی لێیە كە زۆرێكیان كوردن  و ئێستا هەموویان لە كەپێكی لەنزیكی یەكتر دەژین لە و كەشە ساردە.

پیاوێكی عیراقی كە ئێستا لە بیلاروسە كە نەیویست ناوی بهێنین بەبەتیلیفۆن وتی كە ئێستا خۆی و خێزانەكەی ئەوهەموو رێگایە دورەیان بریوە و گەیشتوونە بە نزیكی ئەو(سیمە) تیژەی سنوری پۆلەندا.

وەلەوكاتەی گەیشتنیان، دەلێت گروپەكەی ئێمە توشی كۆمەلێكی زۆری سەربازی سنوری پۆلەندی بوین لەو بەری سنورەكە

"ویستمان بپەرینەوە لەسنور"ئەو وتی ، "بەڵام سەربازەكان گازی فرمێسك رێژیان لێدان و بەزۆر ئێمەیان گەراندەوە"


كوردستان ، ئەو هەرێمەیە كە حوكمی سەربەخۆی خۆی دەكات لەباشوری عیراق ، خۆی وا پیشان دەدات كە  پەناگەیەكە بە ساقامگیری ریژەیی ، بەڵام رەخنەی ئەوەیان لێدەگیرێت كە ئازادی رادەربینیان سنوردار كردوە.

پارتی دمۆکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتمانی کوردستان هەرێمی کوردستانی عێراق بەرێوەدەبەن بۆ ماوەیکی درێژە

مانگی پێنج سالی 2021  نێردەی نەتەوە یەكگرتوەكان بڵاویكردەوە ، "گرتنی زۆرەملێ" و دادگایی ناحەق "وترساندن و توقاندنی رۆژنامەنوسان و چالاكوانن و خۆپشاندەران" لە كوردستانی عیراق .


نزیكی 3000 كورد هەرێمیان جێهێشتووە لە سێ مانگی رابردوودا ، لەنێوانیاندا 1600 رۆشتون بۆ بیلاروس بە ڤیزەی گەش و گوزار بەگوێرەی كۆمەڵەی كۆچكەرانی كوردستان.

وەلە درێژەی راپۆرەكەدا باس لە دلێر ئیسماعیل  محمودی 55 سالە دەكات كە كورەكەی گیانی لە دەستدا لەكاتی كۆچ كردنی بۆ ئەوروپا.

وەدەلێت لەدوای چەندین هەولی شكست خواردوو بۆ گەیشتن بە ئەوروپا ، ئەو وتی كە ئەو كۆلنادات و لە هەوڵدان بەردەوام دەبێـت.

"من دەمەوێت ئێرە جێ بهێلم  بەهۆی نەبوونی ئارامی و سەقامگیری و قورسی باری ئابوری "

"من دەمەوێت داهاتوویەكی باشتر بۆ كور و كچەكەم دابین بكەم"

دلێر ئیسماعیلی 55 ساڵ زۆر پەرێشان بوو بەهۆی لەدەستدانی كورەكەی،

وەتی كە گەیلانی تەمەن 25 سالە كۆچی دوایی كرد دوو هەفتە لەمەوبەر لە بیلاروس لەوكاتەی پیلانی دادەنا لەگەل قاچاخ چی بۆ چونە ناو پۆلەندا.

"ئەو نەخۆشی شەكرەو نەخۆشیەكی لەبرەبرەی پشتی هەبوو"باوكی گەیلان وتی .

گەشتە سەختەكە لە كەشو هەوایەكی نالەبار بوە هۆی مردنی  گەیلان،كەلەگەل دوو براو خوشكێكی و مێردی خوشكەكەی و لەگەل مندالێكی تەمەن 5 سالە بە ئومێدی گەیشتن بە ئەڵمانیا.

باوكە  پەژارەكە وتی "ئێمە وامان زانی رێگا ئاسانە"، بەبراورد لەگەل برینی مەترسیەكانی دەریایی سپی ناوەراست.

"زۆرێك خەڵكی بەو رێگایەدا رۆشتوون و وتوویانە كە رێگاكە سەلامەتە و بەتەنها برینی 4 كاتژمێر رێكردن گەیشتون "

وتی ئێستا كچەكەی لەنەخۆشخانە چارەسەر وەدەگرێت لەپۆلەندا لەدوایی شكانی قاچی لەكاتی گەشتەكەی دا ، لەكاتێكدا بەشەكەی تری خێزانەكەی لە سنوری بیلاروس گیریان خواردوە  و چاوەروانی داهاتویەكی نادیارن

سەرچاوە فرانس ٢٤

وەرگێرانی یاسر حەكیم


ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس






وێنە

حالی مسعود بارزانی و ئەولادەکانی بەدەست دادگای فیدرالیەوە
خۆنەچەمێنن
مسعود بارزانی دوای سەرنەکەوتنی لە رواندنی ددانی دەستکرد
براوەی کۆنگرەی چواردە
ململانێی نێوان بنەماڵەی بارزانی

راپرسی

چارەنووسی بنەماڵەی بارزانی و تالەبانی چۆن دەبینیت؟