وتار

ئاگاتان لێ نیە بادینان بێدەنگ نیە بەسەربازگەکراوە و دەیان قوتابی رفێنراون

Thursday, 11.25.2021, 07:59 PM


بۆ/ میدیاکان و رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ

لەگەڵ دەستپێکردنی خۆپێشاندانەکانی خوێندکارانی زانکۆی سلێمانی و دواتر دەوروبەری و ھەولێریش، لە رێککەوتی ٢٣ و ٢٤ی ١١ خوێندکاران (قوتابی) زانکۆی دھۆک و زاخۆ و ئاکرێ دەستیان کرد بە گردبونەوە و خۆپێشاندانی نارەزایەتی بۆ دەرمالەو داوای گۆڕینی سیستەمی خوێندنی باڵاشیان کرد، بەڵام بەداخەوە وەکو ھەموو جارێک ھێزە ئەمنیەکانی پاێزگای دھۆک دور لە ھەموو بەھا ئەمنی و نیشتیمانیەکان و بە فەرمانی حزبی لە دوێنێەوە کەوتنە بەر سەرکۆتکاری رێکخەرانی خۆپشاندانەکان و خوێندکارانی نارازی و رەشبیگیری.

ئەو پێشێڵکاریانەی لە لایەن ھێزە ئەمنیەکان بەرامبەر خوێندکاران ئەنجامدراون:
یەکەم: شکاندنی حەرەمی زانکۆکانی پارێزگای دھۆک لە لایەن ھێزە ئەمنیەکانەوە (ئاسایش، مکاحفە، پۆلیس و ھێزێن چالاکێن مەدەنی) و بەسەربازگەکردنی زانکۆکان و بڵاوکردنەوەی ترس و فشار لەسەر سایکۆلۆجی خوێندکاران.
دووەم: سۆکایەتیکرن بە خوێندکاران و لێسەندنەوەی مۆبایلەکانیان و چونە نێو تایبەتمەندیەکانیان و فۆڕماتکردنیان.
سێیەم: دەستگیرکردن و رفاندنی ھەڵکوتانە سەر خوێندکاران و زیندانیکردنیان و تا ئێستا بەشێکیان بێ سەروشوێنن کە ئەمە دژی یاسای ژمارە ١١ی خۆپیشاندانە.
چوارەم: بە زەبری ھێز رێگێریکردن لە رۆژنامەنوسان و بە تابەتی تیمی کەناڵەکانی (NRT، سپێدە، KNN) کە ئەمەش دژی یاسای ژمارە ٣٥ی رۆژنامەگەری کوردییە.
پێنجەم: دانانی بنکەو مەفرەزەی زۆر لەناو شار و لێپرسینەوە و ھەرەسانکردنی بێ بنەما لەگەڵ چەند چالاکوانێکی نارازی.

داواکارین فشاربکەن بۆ ئازادکردنی خوێندکارە زیندانیکراوەکانی بادینان و پێویستە دەزگا ئەمنیەکانی پارێزگای دھۆک رێز لە یاسا کارپێکراوەکان و بنەما دیموکراسی و مافی مرۆڤ بگرن و زیاتر رووی دەڤەرو ھەرێمەکەمان ناشرینتر مەکەن.

ئەیھان سەعید - چالاکوان و چاودێری مافی مرۆڤ.
لەرێگای ئەم لینکەوە رووداوەکانی ئەمرۆی دهۆک ببینە
https://youtu.be/ixQL2bZVW3c

ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس





وێنە

حالی مسعود بارزانی و ئەولادەکانی بەدەست دادگای فیدرالیەوە
خۆنەچەمێنن
مسعود بارزانی دوای سەرنەکەوتنی لە رواندنی ددانی دەستکرد
براوەی کۆنگرەی چواردە
ململانێی نێوان بنەماڵەی بارزانی

راپرسی

ئایا مەسرور بارزانی لەسەر سكاڵاكەی دادگای واشنتۆن دەیدۆڕێنێت؟