لە مرۆڤی رەشبین بە دووربە، چونکە ئەوان بۆ هەر چارەسەرێک کێشەیەک دروست دەکەن!(ئەنیشتاین)

هەواڵ

بانگەوازێک بۆ هەموو کوردانی بەریتانیا

Friday, 11.26.2021, 08:30 AM



داواکارین لە هەموو کوردانی دانیشتوی بەریتانیا ڕۆژی دووشەممە لەبەرواری ٢٩ /١١ / ٢٠٢١ سەعات ١:٣٠   لە بەردەم نوێنەرایەتی هەرێمی چەتەکانی  کوردستان لە بەریتانیا خۆپیشاندانێک بۆ گەیاندنی پەیامی خۆمان بە نوێنەرایەتی هەرێمی کوردستان  لە بەریتانیا بە هەڵوەشاندنەوەی ئەو کابینە پۆلیسیەیەی مەسرو بارزانی و جێگرەکەی قوباد تاڵەبانی کە سەلماندیان شکستیان هێناوە و هەروەها داوای دادگایی کردنی ئەو بەر پرسانە دەکەین کە دوێنێ فەرمانیان بە پۆلیس کردوە لە خوێندکاران بدرێت دەستگیریان بکەن.
ئەو ڕوودانەوەی دوێنێ لە هەرێمی کوردستاندا ڕوویدا بە شەق و لێدان و زیندانی کردنی خوێندکارە خۆپیشاندەرەکان ڕووبە ڕووی خوێندکاران بووەنەوە کارێکی قێزەون و ناشایستەیە و چەندەها جار دوبارە بۆتەوە بەرامبەر خۆپیشانداران .
شەقوەشاندن وەڵام نیە بڕۆن لە کۆڵ ئەو میللەتە ببنەوە .
ناونیشان.
‏2 Hobart place
‏Belgravia
‏SW1W0HU
لیژنەی سازدانی خۆپیشاندان


ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس





وێنە

حالی مسعود بارزانی و ئەولادەکانی بەدەست دادگای فیدرالیەوە
خۆنەچەمێنن
مسعود بارزانی دوای سەرنەکەوتنی لە رواندنی ددانی دەستکرد
براوەی کۆنگرەی چواردە
ململانێی نێوان بنەماڵەی بارزانی

راپرسی

چارەنووسی بنەماڵەی بارزانی و تالەبانی چۆن دەبینیت؟