لە مرۆڤی رەشبین بە دووربە، چونکە ئەوان بۆ هەر چارەسەرێک کێشەیەک دروست دەکەن!(ئەنیشتاین)

هەواڵ

پیلانی ئەھریمەن.. نامەیەک لە زیندانی ئاسایشی گشتی ھەولێرەوە بۆ ڕای گشتی

Saturday, 11.27.2021, 03:04 PM



شمشێر کە دروست کرا بۆ برینی گوشت و دار ئەو ساتە مەترسی رووی لە مروڤ و قەلەم کرد جا ئەوانەی عەقلیان لە دڵدایە پێ یان دایە سەرچاوەی ھەموو ھێزێك لە شمشێردایە،بەڵام ئەوانەی عەقلیان لە جێ ی خۆیەتی قەلەم بە پێشرەوی ھەموو ھێزێك دەزانن بۆ گەیشتن بە دیموکراسی وکەنارێکی ئارام.
بۆیە دەبێت لەسەر کومەلەی یەکەم قسەبکەین ئەوانەی رق و کینیان ھەیە ھەیە بەرامبەر بە قەلەم و ھەموو ھەولێك بو شکاندن و کوشتنی قەلەم دەدەن،
بەڵام شەرم دەکەن ناتوانن رووبەروو بە ئاشکرایی ئەو کارە بکەن چونکە ھەست بە نەفسی خۆیان دەکەن و دەزانن دژایەتی کردنی قەلەم چەند عەیبێکی گەورەیە،بۆیە ھەلدەستن بە پیلانی ژێرە و ژێر بۆ گەیشتن بە ئارمانجە قێزەونەکەیان یەکێك لە نموونە زیندووەکان ئێمەین بۆتان پیلان بە پیلان باس دەکەم
پیلانی یەکەم:-پێش چەند مانگێك بەر لە دەستگیرکردنی ئێمە ھەولی کڕینی ئێمە درا بە چەندین رێگای جیاواز بەڵام رەتمان کردن و رازی نەبوین.
پیلانی دووەم:-دوای سەرنەگرتنی پیلانی یەکەم بە پیلانی دووەم ھەوڵی خستنە ناو تەلەی ئابروەوە درا ھەر چەندە بەلای منەوە سکس ناچێتە قالبی ئابروەوە چونکە ھەموو کەسێك ئەو کارە دەکات بەڵام ئەوانەی عەقلیان سنوردارە وەکو چەکێك بەھێز دەزانن
پیلانی سێیەم:-دوای سەرنەگرتنی ھەردوو پیلان پیلانی سێ یەمیان بەکارھێنا ئەویش ھەرەشەو ئاگادارکردنەوەی خێزان و بنەمالەی ئێمە بە ناراستەوخۆ کە بە ئێمە بلێن ئاگاداری خۆمان بین وەکو ئەوەی قەناعەت بە ئەوان بینن کە ئێمە خەریکی کارێکی شاراوەین بەلام پێمان گوتن بۆ ئاگاداری خۆمان بین ھیچمان نەکردوە تا ئاگادار بین وە ھیچ کارێکی شاراوە ناکەین کارەکانی ئێمە لە TVو سوشیال تورە کومەلایەتیەکان نیشان دەدرێن ئاخر لە چی بترسین؟
پیلانی چوارەم:-سیخوریکردن و دانانی سیخور بەسەر ئێمەوە بە پێی یاسایی رۆژنامەنوسی نابێ رۆژنامەنوس ناچار بکرێت سەرچاوەی زانیاریەکان ئاشکرا بکات وە بە بێی یاسا جاڕنامەی مافی مروڤی جیھانیش نابێ سیخوری بەسەر مروڤەوە بکرێت تایبەت رۆژنامەنوس
پیلانی پێنجەم:-لە ٥/١٠/٢٠٢٠
کەسێك بە ژمارەیەکی سوری پەیوەندی کرد و خۆی بە پەکەکە ناساند داوای بینینی منی کرد و زۆر پێداگیری کرد کە بچم بیبینم بەلام رەتم کردەوە چونکە زانیم ئەوە پیلانێکە بۆ ئەوەی تێوەبگلێم (٥) رۆژ تا (٨) بەردەوام بوو بەلام ھیچی دەست نەکەوت لەکاتی لێکولینەوەش گوتیان ئێمە پرسیاری پەکەکە لە تۆ ناکەین چۆنکە پەکەکە بەتەما بوو تیرورت بکەن؟
زۆر سەیر بوو بەلامەوە؟!!
پیلانی شەشەم:-لەکاتی رفاندنی ئێمە ژمارەیەکی زۆر بەشێوەی ئوپەراسیون ھاتبون بۆ ئەوەی بە خەلک بڵێن ئەوانە خەریکی کارێکی ئاوان و ئێمەش پاڵەوانین
پیلانی حەفتەم:-پێش ئەوەی بچینە دادگاو دادگا بکرێین سەروکی حکومەت لێدوانی تۆمەتبارکردنی ئێمەی دا ئەوەی پەڕۆیەکە لە کونەکەی گەرەترکرد گوتیان سێ گروپ کەچی دووایی دوو مانگ چالاکوانانی شێلادزێ دەستگیرکران بۆیە ئەم بابەتە سیناریوبو کەلیشەکەی پێش دەستگیرکردنمان ئامادەکرابوو.

بۆیە لە کاتێکدا دوژمنانی گەلی کورد خەریکی پیلانگێرین دژی کوردستان کەچی ئەمنە ھەوڵی برسیکردن و چەوساندنەوەی گەلەکەمانن،زیندانیان پڕ کردووە لە کەسانی ئازادیخواز ژیان و گوزەرانی و ئازادی خەلك گەیاندوتە کەنارێك کە چیتر بەرگە ناگرن و ناچارن ئەم ووڵاتە جوانە کەچەندین سالە خەبات و قوربانی لە پێناوی دەدەین بە جێ بێڵم و لە سنور و دەریاکانی وولاتی بێگانە تەرمەکانیان رەوانە دەکرێنەوە.

بۆیە کۆمەلگای نێودەولەتی و رێکخراوەکانی مافی مروڤ حزبە سیاسیەکانی ھەرێمی کوردستان رای گشتی ئاگادار دەکەینەوە لە پێشێلکاریەکانی مافی مروڤ کە چیتر رێ لە بەردەوامی نەدەن ئەو لەمپەرانەی بەرامبەر دەنگی ئازاد لابدەن چونکە ئێمە لەسەر ئەساسی ماف و ئازادی دروست بوینە و لەسەر دەمی حکومەتی بەعس لێرە ببو ھێلانەی حەوانەوەی رەخنەگران و قەلەمە بوێرەکان ڕاجیاوازەکان چۆن دەکرێت ئێستا بکەونە ژێر فشارو روبەرووی پێشێلکاری و مەترسی ببنەوە و ھەست بە ژیانێکی ئازاد وئارام نەکەن
•زیندانیانی سیاسی لە ئاسایشی گشتی ھەولێر
٢٧/١١/٢٠٢١

-گوھدار (زێباری) محمدامین عبدالمجید
-محمود ناجی رێکانی
-کوڤان تارق رێکانی
-داود سلێمان احمد
-شوکت محمد طاھر
- زیندانیانی شێلادزێ.
- کۆمەڵێک لە زیندانی سیاسی.

ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس





وێنە

حالی مسعود بارزانی و ئەولادەکانی بەدەست دادگای فیدرالیەوە
خۆنەچەمێنن
مسعود بارزانی دوای سەرنەکەوتنی لە رواندنی ددانی دەستکرد
براوەی کۆنگرەی چواردە
ململانێی نێوان بنەماڵەی بارزانی

راپرسی

چارەنووسی بنەماڵەی بارزانی و تالەبانی چۆن دەبینیت؟