هەواڵ

هێزێكی ئەژی ئەمین و ئاسۆ مامەند تاوانەكەی رانیەیان جێبەجێكردووە

Sunday, 11.28.2021, 08:47 AM


بە پێی نوێترین زانیاریەکان ئەو هێزەی عەقید کانی کوردەیی و پاسەوانەکانیان ڕەشەکوژ کردووە پێکهاتبو لە  8 لاندكرۆز ، دوانیان سەر بەهێزە رەشەكەی ئاسۆ ئەڵمانی بوون.
بە گشتی 25 بۆ 30 چەكداربوون، 8 چەكداریان سەر بەهێزەكەی ئاسۆ ئەڵمانی بوون
بەپێی دوایین زانیاریی سەبارەت بەرووداوەكانی چەند رۆژی رابردوو لەشاری رانیە كەبووە هۆی تیرۆركردنی موراد كانی كوردەیی و چوار پێشمەرگەی دیكە. هێزێكی هاوبەشی زانیاریی و مەفرەزەیەكی هێزە رەشەكەی ئاسۆ ئەڵمانی ئەو پەلاماردانەی رانیەیان جێبەجێكردووە.
بەپێی زانیارییەكان، ئەوانەی پەلاماری عەمید كانی كوردەیان هەشت لاندكرۆزی رەش بوون، شەش لەئۆتۆمبێلەكان سەر بەهێزێكی تایبەتی زانیاریی بوون كە بەفەرمانی ئەژی ئەمین لێپرسراوی دەزگای زانیاریی جوڵێنرابوون و دوو ئۆتۆمبێلەكەی دیكەش مەفرەزەیەكی سەر بە هێزە رەشەكەی ئاسۆ ئەڵمانی بوون كە ئێستا ئاسۆ ئەڵمانی خستویەتیە ژێر ركێف و فەرمانی بافڵ تاڵەبانیی. ئەوانەی هاتبوون تاوانەكەیان جێبەجێكردووە ژمارەیان لەنێوان 25 بۆ 30 چەكداربووەو لەو ژمارەیە هەشت چەكداریان سەر بەهێزە رەشەكەی ئاسۆ مامەند بوون.
بەپێی زانیارییەكان ئەژی ئەمین دەیەوێت ئەو تاوانە بخاتە ئەستۆی خەسرەو گوڵ بۆ ئەوەی تاوانەكە لەخۆی دووربكەوێتەوە، بۆیە دوێنێ بەناڕاستەوخۆ لەچەند پەیج و ئەكاونتێك هەواڵێك بڵاوكرایەوە خەسرەو گوڵ پاكانەی كردبوو كە ئەو هێزەی تیرۆركردنی عەمید موراد كانی كوردەو هاوڵانیان جێبەجێكرد لەلایەن ئاسایشەوە نەنێردرابوون. لەهەمانكاتدا ئاسۆ ئەڵمانی كە هێزەكەی خۆی (هێزە رەشەكە)ی خستۆتە ژێر ركێف و فەرمانی بافڵ تاڵەبانیی نایەوێت كەس بزانێت كە مەفرەزەیەك لەهێزەكەی ئەویش هاتۆتە رانیەو بەشێك بوون لەو تاوانە گەورەیە كە خزم و كەسوكاری عەمید مورداو ئەوانی لەگەڵی تیرۆركران پەیمانی تۆڵەكردنەوەیانداوە.
ئەو تاوانەی چەند رۆژی رابردووی رانیە، بارودۆخێكی خراپی لەناوچەكە دروستكردووەو پێدەچێت كاردانەوەی توند بەدوایخۆیدا چ لەناوخۆی یەكێتیی یان بەرامبەر ئەوانەی بەشداربوون لەو تاوانە قێزەونە.
لەدوای 8ی تەمموز ئەژی ئەمین لەلایەن بافڵ تاڵەبانی كراوەتە لێپرسراوی دەزگای زانیاریی و پێشتر ئیسلامیی بووە. ئاسۆ ئەڵمانیش-ی كردە سەرپەرشتیاری مەڵبەندی كەركوك كە پێشتر فایلی هەبووەو پەیوەندی لەگەڵ دەزگای موخابەراتی بەعس هەبووەو جاسوسی بەعس بوو. ئاشكرابوو بەڵام لەبری دەركردن، كرایە ئەندامی مەكتەبی سیاسی و ئێستا سەرپەرشتیاری سنوری كەركوكە لەناو یەكێتیی نیشتیمانی كوردستان.

ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس





وێنە

حالی مسعود بارزانی و ئەولادەکانی بەدەست دادگای فیدرالیەوە
خۆنەچەمێنن
مسعود بارزانی دوای سەرنەکەوتنی لە رواندنی ددانی دەستکرد
براوەی کۆنگرەی چواردە
ململانێی نێوان بنەماڵەی بارزانی

راپرسی

ئایا مەسرور بارزانی لەسەر سكاڵاكەی دادگای واشنتۆن دەیدۆڕێنێت؟