هەواڵ
لەسەر شکاندنی پەنجەکانی باوکیان منالەکانی پەیامێک بلاودەکەنەوە
Monday, 11.29.2021, 06:44 PM
تکایە سەرۆکی حکومەت باوکمان ئازاد بکە و ئەشکەنجە مەدەن و با خەڵکیش بەتەنیا بەجێی مەھێڵن !
منالەکانی ئەمجەد رێکانی یەکێک لە زیندانیانی بادینان بە دڵێکی پڕەوە داوایەک ئاراستەی خەڵک دەکەن
"(محەمەد)ی کوڕی ئەمجەد رێکانی یەکێک لە زیندانیەکانی بادینان، داوا لە خەڵکی کوردستان و شێلادزێی خۆراگر و ھەموو لایەنێک دەکەم باوکم بەتەنیا بەجێ مەھێڵن چونکە باوکم پاک و بێ تاوانە و تەنیا تاوانی ئەوەیە داوای مافی ئەم خەڵکە ھەژارەی کردوە"
محەمەد لەگەڵ براکەی کە دایکیان وەفات کردوە و باوکیان حەوت مانگە بێ بڕیاری دادگا لە زیندان دایە دەڵێت: ئێمە سەربەرزین بە باوکمەوە، بەڵام زۆر بیری دەکەین و داوا لە کۆنسڵەکان و یەکێتی ئەوروپا دەکەین لەسەر کەیسی باوکمان کاربکەن و ئازادی بۆ باوکمان و ھەموو زیندانیانی بادینان .
ڤیدیۆی پەیامەکەیان
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس