هەواڵ

کێ سەرپەرشتی تیرۆرکردنی موراد کانی کوردیی کردووە؟

Tuesday, 11.30.2021, 12:14 AM


بەپێی زانیارییەکانی تەڤدا پرێس، دووکەس لەلایەن ئەژی ئەمین لێپرسراوی دەزگای زانیاریی دەسنیشانکراون بۆ سەرپەرشتی تیرۆرکردنی موراد کانی کوردیی و ئەو چەکدارانەی کە لەگەڵیدا بوون.
ئەو كارەی ئەژی ئەمین دوای رەزامەندی پاڤێل  جەلال تاڵەبانیی بووە. دووكەسەكەی کە دەستنیشانكراون تا بە کاری کوشتنی تیرۆرکردنەکە هەڵسن، یەكەمیان پۆڵوی کوڕی شاڵاو عەلی عەسکەری، دووەمیشیان شاڵاوی شێخ سەڵاح شێخ شەرەف بووە.
هەروەها  کوڕێکی تر کە ناوی شێخ جەمالە بەرپرسی هێزەکەی دەزگایە کە لە نزیکەوە وەکو چاودێرێک سەرپەرشتی کردووە، .

ئەو سەرچاوەی کە هەواڵەکەی بە تەڤدا داو، وتی پاڤێل جەلال تاڵەبانیی بە پشتیوانی كوڕەكانی كۆسرەت رەسول عەلی و چەند كەسێكی نزیك بەرهەم ساڵح ئەو بڕیارەی دەركردووە، هەر بەهۆی ئەم پشتیوانییەی کوڕەکانی کۆسرەت، ئەمڕۆ شاڵاوی كۆسرەت رەسول عەلی، كرایە ئەندامی مەكتەبی سیاسی و عەدنانی حەمەی مینە كە یەكێكە لەگەورە قاچاخچییەكانی سنوری پەروێزخان و بە سیخوڕی ئێران ناسراوە، ئەویشیان كردە ئەندامی مەكتەبی سیاسی.



ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس






وێنە

حالی مسعود بارزانی و ئەولادەکانی بەدەست دادگای فیدرالیەوە
خۆنەچەمێنن
مسعود بارزانی دوای سەرنەکەوتنی لە رواندنی ددانی دەستکرد
براوەی کۆنگرەی چواردە
ململانێی نێوان بنەماڵەی بارزانی

راپرسی

ئایا مەسرور بارزانی لەسەر سكاڵاكەی دادگای واشنتۆن دەیدۆڕێنێت؟