لە مرۆڤی رەشبین بە دووربە، چونکە ئەوان بۆ هەر چارەسەرێک کێشەیەک دروست دەکەن!(ئەنیشتاین)

هەواڵ

ڕاستییەکان لە سەر زاری خۆیانەوە دەدوێن(زنجیرەی یەکەم)

Sunday, 08.23.2020, 04:45 PM


لە نامەیەکدا ساڵ پار بۆ نێچیر و مەسعود بەرزانی لە ڕیی سەرۆ قادرەوە ناردم، نوسیبوم ئەگەر بکوژی (دلێر)ی کوڕم کە عەلی سنجاری و لەتیف گلییە نەدرێنە دادگا، مامۆستا جەرجیس فەتحوڵا زۆر نهێنیی شاراوەی سەبارەت بە بنەماڵەکەی ئێوەی بۆ گێڕاومەتەوە، هەمویان ئاشکرا دەکەم و میللەتی کوردی لێ بەئاگا دەهێنمەوە. لە کۆتایی نامەکەشدا نوسیبوم (لقد أعژر من أنژر) بەڵام بەبێ وەڵام مایەوە!.
هاوینی ساڵی (١٩٨٦) دەرەنجامی شەو و ڕۆژێک لە ئەشکەنجەدان، لە سەردەمی سەدامی گۆڕبەگۆڕدا لە هەولێر، کە وەک ڕۆژنامەنوسێک سەرپەرشتیی گۆڤاری (زانکۆ) لە زانکۆی سەڵاحەدینم دەکرد، لە پاش دو حەفتە لەو ئەشکەنجەدانە، بە خێزانی ماڵئاواییمان لە زێد و وڵات بەرەو ئێران و دواڕۆژێکی نادیار و ژیانی ئاوارەیی کرد. ئۆردوگاکانی سەردەشت، ورمێ، خۆی، وەرامینمان تەی کرد، دەرەنجام لە ئۆردوگای جەهروم گیرساینەوە. تاسەی دابڕان و گڕی تەنوری سۆزی دوریی لە دۆستان، خستمیە سەر کەڵکەڵەی بینینی هاوڕێی دێرین و هاوبیرم، شەهیدی هەڵوێستی کوردپەوەری و چەپڕەویی، بیرمەندی هەمیشە زیندو کاک فەلەکەدین کاکەیی. دو شەو و دو ڕۆژ لە باشوری ئێران لە شاری جەهرۆمەوە بەڕێوە بوم، تا لە ماڵی خۆیان لە باکۆری ئێران لە شاری ورمێ بە دیداری یەکدی شاد بوینەوە. ڕۆژانە جێبێک دەهاتە شوێنمان و دەمانی بردە ڕادیۆکەی پارتی لە ڕاژان. ڕۆژێک کاک فەلەک وتی نێچیرڤان بەرزانی دەیەوێ بتبینێ، بەڵام ئەگەر داوای مانەوە و کارکردنی ڕادیۆی لێ کردی، نەخەڵەتابی بەڵێنی مانەوە بدەی! چونکو من بە دەستی ئەم دەبەنگانەوە گرفتار بوم و لەم تەمەن و بارودۆخە خیزانییەمدا ناتوانم سەنگەر بگۆڕم، ئەگەریش زۆر بڕوام بە خۆم نەبایە، دەمێک بو عەقڵم لەدەست دابو! ئێران هێند بە سوکی تێمان دەڕوانێ، هەر لە ئێرەوە ئیدریس بەرزانی (ئەو کاتە هێشتا نەمردبو) ئەگەر بە شەق بیبەن تا دەگاتە ورمێ، پیاوی تێدا نییە بڵێ لەل! ئەوەشیان سەربار بێت، کە نە خاوەنی خۆمانین و نە خاوەنی هیچ ئیرادە و هەڵوێستێک، هەر قسەیەکیش دەیکەین ئەگەر بە دڵی ئەوان نەبێ، یەکسەر دەیدەنە چاوماندا و دەڵێن: ئەی مەلا مستەفای سەرۆکتان نەچو دەستی شای گۆڕبەگۆڕی ماچ کرد!
فەرەنسۆ حەریری هات بە شوێنمدا و بردمی بۆ چادرەکەی نێچیرڤان، ئەو فەرەنسۆیەی کە لە هەولێر گونی گونداری دەردەکرد، لەوێ لە بەردەستی نێچیردا هێند کەساس و زەلیل بو، سەگی لای خۆمان (نەک سەگی ئەروپی) بە حاڵی نەبێت. کە چایی و ئاوی بۆ دەهێناین و مێزەکەی دەسڕی و میوەی بۆ دادەناین، هەمو جارێک وەک ئەوەی لە خزمەتی خەلیفەی ئیسلامدا وەستابێ، بە کڕنۆش بردن پاشەوپاش دەکشایەوە بۆ ئەوەی لە چادرەکە دەرچێ! قسەکەی کاک فەلەک هاتە دی و داوای مانەوەی لێ کردم، وتم من زۆر حەز بە مانەوە دەکەم، بەڵام ماڵومنداڵ خزم و کەسوکاریان لە دەرەوەیە و بە مانەوە قاییل نابن. من لە هەر کوێیەک بم دەتوانم خزمەتی میللەتەکەم بکەم. لە پاش وتوێژێک لە بارەی زۆر شتەوە، کە هیوای بە مانەوەم نەما، هەڵیدایە و وتی: لە ڕوانگەی ئەو زانیارییانەی کاک فەلەک لە بارەی تۆوە بۆی گێڕاومەتەوە، دەمەوێ ڕێزێک لە هەڵوێستی کوردانە و مەردانەی پاکت بگرم، بەوەی نەک تەنها بۆ خانەوادەکەی خۆت، بەڵکو ناوی هەر خانەوادەی دیکەشمان بدەیتێ، ئێمە لیزەپاس و ڤیزەی چونە سوریایان بۆ دەکەین. وتم بەڵام بە مەرجێک، من ناپرسم کێ پارتییە یان سەر بە چی حیزبێکە، بەڵکو ئەو خانەوادانەم بەلاوە گرنگە کە خەڵکانی ڕۆشنبیر یان قوتابی زانکۆ بون و بە ناچاری بەجێیان هێشتووە، لە سەری ڕێک کەوتین. پاشتر ناوی نزیکەی ٢٥ خانەوادەم لە کەرەج دا بە دکتۆر شەوکەت و نێچیر بەڵێنەکەی بەدی هێنا و ڤیزەیان بۆ کرا، ماڵی ئەکرەمی مام عەلی چایچی لە سلیمانی، مامۆستا جەلالەدین بەرزنجی کە ئێستا لە شاری ڤێستەرۆسە، فەیسەڵ پاشا و قادری ئامۆزای، لەگەڵ چەندین خانەوادەی دیکەدا. پاشتر سۆراخی مامۆستا (جەرجیس فەتحوڵا)م لە کاک فەلەک پرسی، وتی لە ڕێکخراوەی خاچی سور لە تەهران کار دەکات و تەلەفونەکەیم لێ وەرگرت. ناوبراو لە سەردەمی شۆڕش راوێژکاری مەلا مستەفا بو، خاوەن چەندین کتێبی بەپێزە. منیش کاتی خۆی لە بەغدا لە ڕۆژنامەی (التێخی) لە خزمەتی بەڕێزیاندا وەکو پەیامنێری کەرکوک کارمەندی ڕۆژنامەکەی بوم، وەک وەفادارییەک ویستم سەردانیان بکەم. مامۆستا جەرجیس وەک ئەوەی لە ئاسمان کەوتبمە خوارەوە پێی گەشایەوە، زۆربەی ڕۆژەکان لە کەرەج و تەهران پێکەوە دەبوین و پێکەوەش نانمان دەخوارد. مامۆستا کەوتە گێڕانەوەی ڕوداوی سەیروسەمەرە سەبارەت بە پارتەکەی مەسعود بەرزانی. وتی مانگی پێشو (فەزیحەیەکی) زۆر گەورە لە کەرج ڕوی دا، بەڵام لە سەر زاری من مەیگێڕەوە: فەرەنسۆ حەریری لە دانشتنێکدا لێپرسراوی یەکێتی قوتابیانی کەرەج دەعوەت و سەرخۆش دەکات، پاشان کاری سێکسی لەگەڵدا دەکات و بە روتیش وێنەی دەگرێ! کوڕە لە خێزانێکی ناسراو بو، لەو ڕەفتارەی فەرەنسۆ بە دەنگ دێت و دەنگۆی دەبێ! پاشتر بۆ زیاتر دڵنیابون لەو کارە قێزەونەی فەرەنسۆ (مەحمود محەمەد) کە ئێستا ئەندامی مەکتەبی سیاسییەکەی پارتەکەی مەسعودە، نیوەڕوانێک بۆ نانخواردن لە کەرەج دەعوەتم کرد، ڕاستی و دروستیی هەواڵەکەم لێی پرسی، ڕاشکاوانە و بێ پێچوپەنا وتی ڕاستە و لە سەر ئەو مەسەلە لێپرسینەوەی لەگەڵدا کراوە. لە وەڵامدا وتویەتی ئێمە قوتابی بۆ خوێندن بۆ وڵاتان دەنێرینە دەرەوە، کە خوێندن تەواو دەکەن نەک هەر واز لە پارتی دەهێنن، بەڵکو دژایەتیشمان دەکەن، منیش وەکو لێپرسراوێکی پاراستن بە ئاگاداریی بارەگای بەرزانی، ئەو کارە لەگەڵ ئەو قوتابی و چەندین قوتابی دیکەشدا کردووە، وێنەکانیشیان وەک بارمتە لامان پارێزراون!
لە پاش دامەزراندنی حکومەتی هەرێمی کوردستان، کە لەگەڵ مامۆستا جەرجیس فەتحوڵا لە سوید یەکمان گرتەوە، لە سەر هەمان پرس ناوی چەندین کادری پێشکەوتوی نێو پارتەکەی مەسعودی هێنا، کە ئەم جارەیان لە ڕێی پاراستنەکە مەسرور بەرزانییەوە نەک تەنها بە وێنە، بەڵکو بە بڕە ڤیدیۆ و بە ڕوتی و بە شێوەی جیاواز بڕە فیلمی سێکسیی گرتون، ئەو وێنانەی لە کەرەج ڕوی دەدا تەنها جنسی نێرینەی دەگرتەوە، بەڵام لە هەولێر نێر و مێ لەو ڕیسواکردنە یەکسان بون! تەنانەت لە ئەرشیفی تایبەتی وەک بارمتە پارێزراون، بۆ بەڵگە باسی بڕە ڤیدیۆی سێکسیی فەرەنسۆی لەگەڵ سەرۆکی یەکێتی قوتابیانی ئەو سەردەمەی هەولێری کرد بە ناوی (پ.-.س) کە ئێستا وەزیرە.
ئەمە یەکێکە لەو نهێنییە شاراوانە، سەبارەت بەو دکتۆر و کادیرە پێشکەوتوانەی پارتی و هونەرمەند و نوسەر و دەزگا ئەمنییەکانیان، کە داکۆکیی کوێرانە لە هەر رەفتار و خیانەتێکی مەسعود و پارتی دەکەن، پاساوی نابەجێی بۆ دەهێننەوە و ناتوانن لە ڕکێفیان دەرچن. ئەگەر پارتی لە هیچ بوارێکدا دیموکراتییەت و یەکسانی نەپاراستبێ، ئەوە لەم گۆڕەپانەدا یەکسانیی تەواوی لە نێوان ژنان و پیاوان و نێر و مێدا پاراستووە. (چاوەڕوانی بەشی دووەم و بەشەکانی دیکە بن).
(سوپاسی تەڤدا پرێس بۆ کاك عوسمان حسێن بۆ هەڵبژاردن و ناردی ئەم بابەتە بۆ ماڵپەڕەکەمان)


ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس





وێنە

حالی مسعود بارزانی و ئەولادەکانی بەدەست دادگای فیدرالیەوە
خۆنەچەمێنن
مسعود بارزانی دوای سەرنەکەوتنی لە رواندنی ددانی دەستکرد
براوەی کۆنگرەی چواردە
ململانێی نێوان بنەماڵەی بارزانی

راپرسی

چارەنووسی بنەماڵەی بارزانی و تالەبانی چۆن دەبینیت؟