هەواڵ

ناکۆکی نێوانی مەسرور و نێچیرڤان گەیشتۆتە تۆپک

Tuesday, 11.30.2021, 09:05 PM


ناکۆکییەکانی نێوان بنەماڵەی بارزانی لە زیادبووندایە، بەتایبەتی مەسعود بارزانی لە هەوڵی ئەوەدایە دەسەلاتی سەرۆکی هەرێم بەرتەسکتر بکاتەوە و زیاتر مەسروری کوڕی رۆڵی هەبێت، هەروەک سەرچاوەیەک بە تەڤداپرێسی راگەیاند، کەوا سەرۆکایەتی هەرێم ئیستا وەکو کڵێشەیەک بە دەست نێچیرڤانەوە بوونی هەیە و لە راستییدا بارەگای بارزانی رۆڵی سەرۆکایەتی هەرێم دەبێت، واتا مەسعود لە نادیاردا هەر سەرۆکی هەرێمە، بەڵام بە نوێنەرایەتیی مەسروری کوڕی، نێچیرڤانیش تەنیا وەک فیگورێک رۆڵ دەبینێت کە ناوی سەرۆکی هەرێمە.
نێچیرڤان بارزانی بۆ خۆی هەستی پێکردووە تەنانەت مەترسی ئەوەی هەیە کە لەلایەن مەسعودی مامی و مەسروری کوڕی پلانی کوشتن و لەناوبردنی بۆ دانرابێت،  ئەو سەرچاوەیە بۆ یەکەم جار ئەو نهێنییەی بۆ تەڤداپرێس باس کرد، کەوا ماوەیەکە نێچیرڤان لە گیانی خۆی دەترسێت، بۆیە کۆمەڵێک لە کەسە نزیکەکانی خۆی کە پاسەوانی تایبەتی خۆیەتی، شەش کەس لەو پاسەوانانەی ناردۆتە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر، کە چاودێری فڕۆکە تەیبەتەکەی خۆی بکەن، شایانی باسە لە فڕۆکەخانەی هەولێر کە دەچیتە ژوورێ بە لای دەستەڕاستدا شوێنی تایبەتی بنەماڵەی بارزانییە لەوێوە دەست پێدەکات، کە راستەوخۆ ئەندامانی بنەماڵەی بارزانی سواری فڕۆکە تایبەتەکانی خۆیان دەبن، نێچیر ئیستا ئەو شەش پاسەوانەی خۆی ناردووە لەوێ پاسەوانی فڕۆکە تایبەتەکەی خۆی بکەن. نەک کاتێک گەشتی پێکرد تەقینەوەیەک رووبدات، ئەو جۆرە کارەساتانە لە مێژوودا زۆر روویان داوە. سەرچاوەکە ئەوەشی باسکرد، کە کاتێک ئەمەی کردووە لێیان پرسیوە بۆچی پاسەوانی خۆت ناردووە، تەنیا وەڵامێک نێچیرڤان وەڵامی داوەتەوە، ئەوەبووە، کە منیش حەز دەکەم پاسەوانی خۆم لەوێ هەبێت.
لەلایەکی دیکەوە سەرچاوەکە، ئەوەی باسکرد، کە مەسعود بارزانی و مەسرور، نێچیریان خستۆتە گۆشەی تەنیاییەوە، رۆژ لە دوای رۆژ دەسەڵاتەکەی کەم دەکەنەوە، تەنانەت له‌په‌راوێزی به‌شداریكردنی له‌ دایه‌لۆگی مه‌نامه‌ 2021 له‌ وڵاتی به‌حره‌ین، وا بڕیار بوو کە نێچیرڤان بەشداری کۆبوونەوەکە بکات، بەڵام مەسعود بە تۆپزی مەسروری کوڕی نارد رێگای نەدا نێچیرڤان وەکو نوێنەری حکومەتی هەرێم کە ئەو بانگکرابوو،  ئەو بەشداری بکات و  بچێت.


ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس






وێنە

حالی مسعود بارزانی و ئەولادەکانی بەدەست دادگای فیدرالیەوە
خۆنەچەمێنن
مسعود بارزانی دوای سەرنەکەوتنی لە رواندنی ددانی دەستکرد
براوەی کۆنگرەی چواردە
ململانێی نێوان بنەماڵەی بارزانی

راپرسی

ئایا مەسرور بارزانی لەسەر سكاڵاكەی دادگای واشنتۆن دەیدۆڕێنێت؟