هەواڵ

لەناو كۆبونەوەکەی مەكتەبی سیاسی یەكێتیی چی رووی دا؟

Tuesday, 11.30.2021, 11:25 PM


سەرچاوەیەکی نزیک لە رووداوی تیرۆرکردنی عەمیدی فەرماندە موراد كانی كوردەیی و پاسەوانەكانی  بە تەڤداپرێسی راگەیاند، کە پێش بڕیاری تیرۆرکردنەکە  لەناو مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی کە بەم شیوەیەی خوارەوە بڕیارەکەیان لەسەری داوە.

- ئەژی ئەمین: دژە تیرۆرو دەزگاو هێزە رەشەكەی ئاسۆ مامەند بەشداربوون
- خەسرەو گوڵ: ئەو بەیاننامەی ئەنجومەنی ئاسایش من ئاگادار نیم
- لەنوسینگەی قوباد ئەو بەیاننامەی ئەنجومەنی ئاسایش نوسراوە
- ئەژی ئەمین لەكۆبونەوەی مكتب سیاسی بێمنەت بووە لەتیرۆركردنی كانی كوردەیی
- بافڵ تاڵەبانی لەترسی سكاڵاكردن لەپاسپۆرتە بریتانیایەكەی بەناوی (بافڵ ئەحمەد) ناوی خۆی تۆماركردووە.
- وەزیری ناوخۆی هەرێم: دەبێ‌ لێكۆڵینەوەی جددی لەرووداوەكەی رانیە بكرێت
- یەكێتیی دەیەوێت تاوانی كانی كوردەیی یو هاوڵەكانی داپۆشێت
تائێستا یەكێتیی  نیشتیمانیی كوردستان یاخود حكومەت لەسلێمانی هیچ لیژنەیەك یان بەدواداچونێكیان لەسەر تیرۆركردنی عەمیدی فەرماندە موراد كانی كوردەیی و پاسەوانەكانی پێكنەهێناوەو نەكردووە! نە داواكاری گشتیی و نەهیچ پەرلەمانتارێك و نە پەرلەمانی كوردستان و نەحكومەتیش هیچ قسەیەكیان لەوبارەیەوە نەكردووە. تەنها بافڵ تاڵەبانیی لێدوانێكی داوە دەڵێت بەقوباد تاڵەبانیی جێگری سەرۆكی حكومەتمان وتووە لیژنەیەكی بەدواداچوون دروستبكات.
لێدوانی رێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆی هەرێم سەبارەت بەرووداوەكە "كە پێویست دەكات بەدواداچوونی جددی بۆ بكرێت" بەڵگەی ئەو راستیەیە كە تیرۆركردنی عەمید مورادو هاوڕێكانی بەبێ‌ ئاگاداری حكومەت و بەبێ‌ هیچ رێكارێكی قانونی كراوەو تیرۆركراوە. هەروەك لێدوانی یاسا ناسی ناسراوی كوردستان شێخ لەتیف مستەفا لەبارەی پرسی دەركردنی فەرمانی دەستگیركردن و شێوازی تیرۆركردنەكەی بەڵگەی پاڵپشتی ئەو راستیەیە كە كانی كوردەیی و هاوڵەكانی لەدەرەوەی قانون بووەو دەچێتە خانەی رەشكوژی و تیرۆرو تۆقاندن.
بەپێی زانیارییەكانی لەكۆبونەوەی مەكتەبی سیاسی یەكێتی لەهەفتەی رابردوو دەستكەوتووە. فەرمانی تیرۆركردنی مورادو هاوەڵەكانی پێدەچێت راستەوخۆ لەلایەن بافڵ تاڵەبانی و قوباد تاڵەبانیەوە بوبێت. لەو كۆبونەوەیەدا خەسرەو گوڵ كە بەڕێوبەری گشتیی ئاسایشی سلێمانیە، بێئاگایی خۆی لەتیرۆركردنەكە دەربڕیوەو وتویەتی من ئاگاداری هیچ فەرمانێكم نەكردووە. هەروەك ترسی خۆی دەربڕیوە لەوەی ئەو تۆمەتە بەسەر ئەودا ساخ بكرێتەوە. وتویەتی بەیاننامەیەك بەناوی ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێم دەرچووە من ئاگاداری هیچی نیم لەلایەن نوسینگەی قوباد تاڵەبانیەوە دەرچووە.
بەپێی بەدواداچوون، دەركەوتووە ئەو بەیاننامەیەی بەناوی ئەنجومەنی ئاسایشەوە دەرچووە، لەلایەن هەریەكە لەیوسف گۆران راوێژكاری قوباد تاڵەبانی و سەمیر هەورامیی وتەبێژی قوباد تاڵەیانیەوە نوسراوە، بەهیچ شێوەیەك مەسرور بارزانی ئاگادارنەبووە! بۆیە لەپێگەی رەسمیی ئەنجومەنی ئاسایش بەیاننامەكە بڵاونەكراوەتەوەو نییە. دوایین هەواڵ لەپێگەی ئەنجومەنی ئاسایش لەرۆژی 14ی تشرینی دووەم (نۆڤەمبەر) بڵاوكراوەتەوە لەبارەی دیاردەی كۆچی خەڵكی كوردستانە بۆ ئەوروپاو وڵاتان، بەڵام تیرۆركردنی كانی كوردەیی و هاوەڵەكانی لەرۆژی 25ی نۆڤەمبەر بوو.
لەلایەكی دیكە بەپێی زانیارییەكان هەر لەكۆبونەوەكەی مەكتەبی سیاسی دا ئەژی ئەمین لێپرسراوی دەزگای زانیاریی ئامادە دەبێت و داوای رونكردنەوەی لێدەكرێت، بەڵام وڵامەكانی ئەو هیچ روون نەبوون و ئاماژەی بەبڕیاری بافڵ و قوباد كردبوو بۆ تیرۆركردنی عەمید موراد كانی كوردەیی. هەر لەكۆبونەوەكەدا ئەژی باسی لەبەشداری هێزێكی دەزگای زانیاریی بەیارمەتی مەفرەزەیەكی دژە تیرۆرو هێزە رەشەكەی ئاسۆ مامەندو هاوكاری چەند كەسێك كردبوو لەو كردەوە تیرۆرییەدا، بێمنەتی خۆیشی پێشاندابوو لە تیرۆركردنەكە بەوپێیەی ئەوانە دەبوونە هۆكاری گەرمكردنی خۆپێشاندان و راپەڕینی جەماوەریی لەدەڤەری راپەڕین.
هەر ئەمڕۆ بنەماڵەی موراد كانی كوردەیی و سێ‌ هاوڵەكەی لەگەڵی شەهید بوون، كەلەچاوەڕوانی پێكهێنانی لیژنەیەك بوون بۆ سۆراخكردنی هۆكاری رووداوەكەو دەستگیركردنی ئەوانەی بڕیاریانداوە لەسەر تیرۆركردنەكەو هەروەها دەستگیركردنی ئەوانەی بەشداربوون لەتیرۆركردنەكە، رونكردنەوەیەكیان بڵاوكردۆتەوە پێكهێنانی لیژنەیان رەتكردۆتەوەو پێیانوایە كە پێكهێنانی لیژنە رەتدەكەنەوەو دەڵێن " بە تووندی پێکهێنانی لیژنە بۆ شەهیدکردنی رۆڵەکانمان رەتدەکەینەوە و داوادەکەین دەستبەجێ تاوانباران رادەستی یاسا بکەن و دانبنێن بە ئەنجامدانی ئەو تاوانە قێزەونە و لە دادگایەکی عادیلانە سزای یاسایی خۆیان وەربگرن"
هەر لەو رونكردنەوەیەدا دوپاتیدەكەنەوە كە بەهیچ شێوەیەك لەخوێنی شەهیدكردنی كەسوكاریان خۆشنابن.
روداوی تیرۆركردنی مورداو سێ‌ پاسەوانەكەی سەردەكێشێتە ئاڵۆزی دیكە كە رەنگە بۆ یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان و شەخسی بافڵ تاڵەبانی ئاسان نەبێت. پێدەچێت ئەو روداوە پەلبكێشێت بۆ بەرزكردنەوەی داوای رەسمیی لەدادگاكانی كوردستان و بەغدا، هەروەك بڕیارە لەبەریتانیا سكاڵا لەسەر بافڵ جەلال تاڵەبانی تۆماربكرێت بەتۆمەتی بڕیاردان لەسەر تیرۆركردنی موراد كانی كوردەیی و سێ‌ پاسەوانیی و هاوكات هەڵسوكەوتكردن وەك فەرماندەی هێزێكی میلیشیایی لەدەرەوەی یاسا.
بەپێی زانیارییەكان بافڵ تاڵەبانی لەبریتانیا بەناوی (بافڵ ئەحمەد) ناوی خۆی تۆماركردووە لەترسی سكاڵا تۆماركردن و موعاقەبەی قانونی، چونكە پێشتریش تۆمەتی دیكەی دراوەتە پاڵ بەتایبەتی تیرۆركردنی عەبدوڵلا قەسرێ لێپرسراوی كۆمەڵی ئیسلامیی لەتاسڵوجە لەسلێمانی لە 4ی ئاداری 2003.

ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس






وێنە

حالی مسعود بارزانی و ئەولادەکانی بەدەست دادگای فیدرالیەوە
خۆنەچەمێنن
مسعود بارزانی دوای سەرنەکەوتنی لە رواندنی ددانی دەستکرد
براوەی کۆنگرەی چواردە
ململانێی نێوان بنەماڵەی بارزانی

راپرسی

ئایا مەسرور بارزانی لەسەر سكاڵاكەی دادگای واشنتۆن دەیدۆڕێنێت؟