TEVDA Press

پاراستن تۆمەتێکی دیکەیان بۆ گۆهدار زێباری دروست کرد

| Wednesday, 12.01.2021, 07:12 PM |


سەرچاوەیەک لە هەولێرەوە بە تەڤداپرێسی راگەیاند، کە ڕۆژنامەنوس گۆهدار زێباری ، جارێکی دیکە برایەوە بەردەم حاکمی لێکۆلەوەری ئاسایش، کەوا تۆمەتێکی تریان داوەتە پاڵ گوایە چەکی تاپریان لە ناو ئۆتۆمیلەکەیدا دۆزیوەتەوە، بەڵام گۆهدار ڕەتیکردەوەو وتی ئەم چەکە هی من نییە و بۆم دروست کراوە.
جێگەی ئاماژە پێکردنە گۆهدار زێباری، پێشووتر لەگەڵ شێروان شێروانی و هاوڕێکانی شەش ساڵ حکومدرا و، بەڵام تا ئێستا نەگواستراوەتەوە بۆ بەشی چاکسازی. کردنەوەی ئەم دۆسیەش پەیوەندی بەوەوە هەیە، کە چەند جارێک لە زیندان قسەی کردووە و نامەی گەیاندراوەتە  دەرەوە و  بڵاوبۆتەوە.
تەڤدا پرێس