وتار

ورێنەی ديموكراسی لە هەرێمی كوردستان

Tuesday, 12.07.2021, 10:11 PM


شتێكی زۆر قورەسە گەر بێت و وەسفی سیستەمێكی حوكمرانی بنەماڵەیی و چەتەیی(پارتی و یەكێتی) بكەین بە سیستەمی دیموكراسی ، رێگەدان بە دروست بونی حیزبی سیاسی و دەزگای مەدەنی وە هەبونی پرۆسەی هەڵبژاردن و دروست كردنی پەرلەمان مانای ئەوەناگەیەنێت كە دیموكراسی بونی هەیە لەو شوێنە بەو پێوەرانەی كە وڵاتانی بانگەشەخواز بۆ دیموكراسی دایاناوە.

شتێكی لۆژیكی نیە گەر بێت كوردستان وەصف بكەین بە هەرێمێكی دیموكراسی لە حال و ساتی ئێستادا ، لەكاتێكدا مەرجەكانی دیموكراسی بوونیان نیە یاخود پارتی و یەكێتی مەرجەكانیان لەگەل سیاسەتە چەپەلەكانی خۆیان گونجاندوە ، یاسا و سەروەریەكەی شۆك دەبن لەبەرامبە بوونی ئەو هەموو هێز و میلیشا حیزبە چەك بەدەستەی چەتە ئاسایە،  وەلەگەل بوونی چەندان هێزی تری كەسی و نهێنی چەك بەدەست ، كە ئەوانەش هەمووی بەرهەمی دروستبوونی حوكمی بنەمالیە نەك حوكمی دیموكراسی ، كە وایلێ هاتووە بریار و یاسا لە بنەماڵەوە دەردەچێت لەلای چەند كەسانێكی قورخ كاری خوێنرێژ.

رێزگرتنی مافی مرۆڤ و ئازادی

ئەو بنچینەیە سیستەمی دیمكوراسی لەسەر دروست دەبێت بونی نیە وونە ، ئەوەش بەهۆی بن بر كردنی لە رەگ و ریشەوە دێت لەلایەن جوت حیزبی بنەماڵەی نەفەرەتی پارتی و یەكێتی ، وە ئازادی گشتی بەهەموو شێوەیك كپ كراوە و هەوڵی بێ دەنگ كردنی دەنگی نارازیی دراوە، بەجۆرە ها شێوەی ترساندن و چاو سوركردنەوە و لێدان و ئیهانە پێكردن و هەرەشەی زمان برین و چەندین پێشێلكاری وەكو كوشتن و رفاندن و گرتن و لێدان  دژ بە رۆژنامەنوسان وچالاكوانن و خوێنكاران و حەق بێژان  ، كە دەی سەلمێنت لەكوردستاندا  دیموكراسی لەوەهمێك و قسەیەكی قۆر زیاتر نیە.

فرە چەشتنی سیاسی

مەبەست لە فرەچەشنی سیاسی ئەوەیە كە رێگە بدرێت بە تاك كە بیرورای خۆی دەرببریت و مافی دروستكرنی كۆمەلە و حیزبی هەبیت ، دیموكراسی لە ولاتێكدا نیە، كەبێت و فرەچەشنی سیاسی نەبێت و تەنها چەند لایەنێكی دیاریكراوی مافی كایەی سیاسیان هەبێت .

لەكوردستاندا  لە دوو حیزب و دوو بنەماڵەی(یەكێتی و پارتی ) و چەند كەسێكی دیاریكراو كەسی تر مافی ئەوەی پێنادرێت كە بەشداری كایەی سیساسی بكات و بگات بە دەسەڵات، لەناوچەی زەردی پارتی هیچ حیزبێك ناتوانێت ئازادانە مامەڵەبكات ، وە حیزبیش  هەبێت لە دەسەڵاتێكی ئیفلیج كراو زیاتر هیچی تر نیە ،  كە تەنانەت ناتوانن كاندیدەكانی خۆشیان بپارێزن لە هەرەشە و لێدانی پارتی ،نموونەشمان  زۆر بینیوە لە سوتاندنی بارەگا و كوشتن و رفاندی كاندید و لایەنگرانی  حیزبانی تر ،تەنانەت بەشێك لە حیزبەكانی كریوەتەوە و بێ دەنگی كردوون بۆیە نایان بینی كە هەرگیز رەخنەیەك بگرن، بەهەمان شێوەش لە ناوچەی  سەوزی یەكێتی .

رادەستكردن دەسەڵات بە ئاشتیانە

لەرێگای هەڵبژاردنێكی ئازادنەی بی فرو فێل دەبێت ، كە دیموكراسی سیستەمێكی هەڵبژاردنە بۆ ئەوانەی مافی هەڵبژاردنیان هەیە، لەرێگای پرۆسەی هەڵبژاردنەوە  كە بوار دەرەخسێندرێت بۆ كاندیدانی تر بۆ ئەوەی بێنە  سەر هێز و دەسەڵات بگرنە دەست.

لەكوردستان هەردوو حیزبی پارتی و یەكێتی چەندین جار دوو پاتیان كردۆتەوە كە ئەوان بە خوێن رشتن هاتوونەتە سەر كورسی دەسەڵات وە بەخوێن رشتنیش نەبێت لاناچن ، وە شتێكی مەحاڵە كە ببینیت پارتی رێگا بدات لایەنێكی تری سیاسی بێتە سەر دەسەڵات و بەئاشتیانە دەست بەردار بێت ، چۆن دەبێت كاتێك سەركردەی حیزبەكە بیركردنەوەی چەكدارانەی هەبێت و چەندین ميليشای چەكداری نهێنی هەبێت .

یەكسانی سیساسی

مەبەست پێ بریتیە لە پێدانی هەموو مافە سیساسیەكان بەبێ جیاكاری،دەبێت هەموو تاكە ئازادبێت لەرادەربرین بەبێ رەچاوكردنی ئینتیمای سیساسی تاك ، ئازادی سیاسیش تەنها لەنێوان تاك بۆ تاك نیە بەڵكو یەكسانی ئەو كاتە بەرجەستە دەبێت كە تاك هەست بە بەكاریگەری خۆی بكات لەكایە سیساسیەكان وە كاتێك دەگات بەتەمەنێكی دیاریكرا و كەمافی دەنگدان و هەڵبژاردن یان خۆ كاندیدكردنی  هەبێـت و بتوانێت بە ئازادانە و بەیەكسانی رۆل ببینن لە ژێر سیستەمی دیموكراسیدا.

دەولەتێكی یاسایی

لەژێر سێبەری سیستەمی دیموكراسیدا  یاسا بە كۆڵەگە و بنچینە دادەنرێت بۆی ،كە وا دەكات كارەبەدەستانی دەوڵەت یەك بگرن لەگەل یاسای دەولەت و وە بۆی ملكەچ بن ،ئەوەش هۆكاری سەرەكیە بۆ پاراستنی مافی مرۆڤ و كەرامەتی ئینسان .

لەكوردستان هەمیشە سەرانی پارتی و یەكێتی دروشمی  "سەروەری یاسا "مان بۆ دووبارە دەكەنەوە و دەیلێنەوە بەڵام ئەو سەروەریەی ئەوان باسی دەكەن تەنها بۆ كەسانی فەقیر و هەژارن، بۆ دارودەستەی خۆیان یاسا هیچ نرخێكی نیە و یاسا و دادگا ناتوانیت بەهیچ شێوەیك لێ پێچینەوەیان لەگەڵ بكات گەر یاسا هەبوایە بكوژانی كاوە گەرمیانی و سۆرانی مامە حەمەو سەردەشت عوسمان....هتد بەئازادانە نە سورانەوە ، هەریەكە لە پارتی و یەكێتی   بە ئارەزووی خۆیان یاسای   دەوڵەت دەگۆرن لەپێناو بەرژەوەندی و مەسلەحەتی دارو دەستە و چەتەكانیان .

لەكۆتایدا هەرێمی كوردستان بەهیچ شێوەی لەشێوەكان سیستەمی دیموكراسی بوونی نەبووە و وە  نە نیشانەیەك لە نیشانەكانی سیستەمی دیموكراسی و مەدەنی  تێدا بەدی دەكرێـت ، لە هەرێمێكی میلیشایی و چەتەئاسا زیاتر هیچی تر نیە، هەروەك چۆن كردەوە گڵاوەكانییان رۆژ بەرۆژ  زیاتر و پیستر دەبێـت و كۆمەڵگەی نێودەوڵەتیش خەوتنیان هەڵبژاردوە لەبەرامبەدا.


ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس





وێنە

حالی مسعود بارزانی و ئەولادەکانی بەدەست دادگای فیدرالیەوە
خۆنەچەمێنن
مسعود بارزانی دوای سەرنەکەوتنی لە رواندنی ددانی دەستکرد
براوەی کۆنگرەی چواردە
ململانێی نێوان بنەماڵەی بارزانی

راپرسی

ئایا مەسرور بارزانی لەسەر سكاڵاكەی دادگای واشنتۆن دەیدۆڕێنێت؟