لە مرۆڤی رەشبین بە دووربە، چونکە ئەوان بۆ هەر چارەسەرێک کێشەیەک دروست دەکەن!(ئەنیشتاین)

هەواڵ

سەربازە دڕە راستەقینەکانی عێراق

Wednesday, 12.08.2021, 07:10 PM


کۆمپانیایەک پێشێلکاران لە مافی مرۆڤی کوردی بەهێز دەکات و کۆمپانیایەکی دیکەش تاوانبارە بە فرۆشتنی سوتەمەنی ئێرانی بە سوپای ئەمریکی.
یەکەم رۆژی کارکردن لە بەڵێندەری بەرگری (DGC)ی نێودەوڵەتی، هەنگاوێکی سەیر لەخۆ دەگرێت. لە ئۆفیسی بەلێندەرەکە لە ماکلین ڤێرگینا داوا لە بەشێک لە کارمەندە نوێیەکان دەکرێت بە تەماشای فیلمی (War Dogs) بکەن کە فیلمێکی بەرهەمهاتوی ساڵی ٢٠١٦ـەو بوجەیەکی زەبەلاحی بۆ تەرخانکراوە. چیرۆکی ئەم فیلمە لە روداوێکی راستەقینەوە وەرگیراوە، کە باس لە دوو منداڵ دەکەت بە تۆمەتی هەڵخەڵەتاندنی پنتاگۆن دەستبەسەرکراون. بۆ زۆرینەی بینەران فیلمەکە بریتیە لە چیرۆکێکی وشیاریی و ئاگادارکردنەوە، بەڵام وادیارە بەرپرسانی باڵای (DGC)ی نێودەوڵەتی ناوەرۆکی چیرۆکەکە وەک نامیلکەی رێنمایی قازانج بەخشی جەنگ سەیر دەکەن. پاڵەوانی سەرەکی چیرۆکی فیلمەکە، دەیڤد پاکۆز (کە ئەکتەر مایلز تێلەر رۆڵەکەی دەبینێت)، دەڵێت "جەنگ بریتییە لە ئابووری، هەر کەسێک جگە لەوەتان پێچەوانەکەیتان پێبڵێت، یا ئەوەتا خۆی بەشدارە یا ئەوەتا دەبەنگە".
ئەمریکا عێراقی لەژێر ناوی دژایەتیکردنی تیرۆر و بەرەوپیشبردنی دیموکراسی داگیرکرد، بەڵام ئەو بەڵێندەرانەی کە پنتاگۆن دایمەزراندبوون بەردەوام ئەو بیانویەیان لاواز دەکرد. گرێبەستەکان درابون بە دوو کۆمپانیای گەورە کە کێبڕکێان بوو لە گەیاندنی سوتەمەنی بۆ بنکەکانی ئەمریکا لە عێراق، ئەمەش ئەرکی دووفاقی سوپای ئەمریکا لە دەرەوەی وڵات نیشان دەدات.
لەکاتێکدا سوپای ئەمریکی خۆی بەهێز دەکات بە تێچویەکی زۆر، لێ ئەم بەڵێندەرانە کۆمەڵێک لایەنی دیکە توندوتیژ و خراپ بەهێز دەکەن کە بەرژەوەندیەکانیان دژی سیاسەتی ئەمریکایە.(DGC)ی نێودەوڵەتی بەرپرسە کوردەکانی دەوڵەمەند کردوە، کە ئەم بەرپرسانە بەردەوام کاری توندوتیژی ئەنجام دەدەن. کێبرکێکاری سەرەکی (DGC)ی نێودەوڵەتی، کە نیشتەجێی شاری بەغدایە، بەڵێندەر (جمال العلام)ە کە ئەم کەسە بۆ خۆی تۆمەتبارە بە پێشێلکردنی یاسای سزادانی ئەمریکی بە دابینکردنی سوتەمەنی کڕدراو لە ئێران بۆ بنکەکانی ئەمریکا هەروەک بۆ یەکەمجار لەلایەن دەزگای هەواڵگری بازرگانی بە ئۆنلاینەوە بڵاوکرایەوە.
ببینە، کە چۆن پنتاگۆن بە ‌هەڵە بە ملیۆنان دۆلار دەنێرێت بۆ ئەو گروپە میلیشیا تائیفییە عێراقیانەی کە لەگەڵیان دەجەنگێت.
سوپای ئەمریکا لە توانایدا نەبوو، چالاکیەکانی لە عێراق و سوریای دراوسێ بەبێ ئەو سوتەمەنیەیی ئەنجام بدات، کە لەلایەن (DGC)ی نێودەوڵەتی و (جمال العلام)ـەوە دابین دەکرا. هەردوو کۆمپانیەکە بەتایبەت (DGCI) لە ڕێگەی ئەو گرێبەستانەوە سامانێکی گەورەی پێکەوەناوە. نرخی سوتەمەنی ٣.٥٠ $ بۆ ٤ $ بۆ هەر گاڵۆنێک دانراوە، کە نرخێکی خەیاڵی بەرزە لەچاو نرخی بازاڕدا کە ٢ $ ە.
لە سەرەتای ساڵی ٢٠٢٠دا، (DGC)ی نێودەوڵەتی بۆ ١٠ $ بۆ هەر گاڵۆنێک نرخەکەی بەرزکردەوە بە مەرجی دەستەبەرکردنی لەماوەیەکی کورتدا. ئەم یاریکردنە بە نرخ وای لە کۆمپانیاکە کرد ببێت بە یانزەهەمین خێراترین کۆمپانیای ئەمریکی گەشەکردوو لە ساڵی ٢٠١٨ دا.
ئەوەی گرنگ بوو بۆ پنتاگۆن ئەوەیان بوو، کەوا بەردەوام سوتەمەنی بگاتە بنکەکانی ئەمریکا لە عێراق. گرێبەستەکان زۆر بە توندی لەلایەن کۆمپنایا ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەکانەوە و بەڵێندەرەکان کێبڕکێیان لەسەر دەکرا، زۆرجار یاسایان پێشێل دەکرد بۆ بەدەستهێنانی جۆرێک لە تایبەتمەندێتی لە کێبڕکێکەدا. بەڵام پنتاگۆن بێدەنگ بوو لەبەر ئەوەی سوتەمەنی بەردەوام دەگەیشتە بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا لە عێراق.
(DGC)ی نێودەوڵەتی بەڵێندەر گرێبەستی کوردی بردەوە لە رێگەی ھاوبەشی نھێبی لەگەڵ کۆمپانیاکانی مەنسور بارزانی، برای سەرۆک وەزیرانی ھەرێمی کوردستان و ئەندامی بنەماڵەی فەرمانڕەوای کوردستان. بەمەبەستی پارێزگاریکردن و داپۆشینی ھەڵڕژانی پارەی پیسی بەرھەمھاتوو لەو گرێبەستە گەندەڵانە وەک ئەوەی لەگەڵ (DGCI) کراوە. ھێزەکانی ئاسایش لە کوردستان چەند کەسێکی دژە گەندەڵییان تیرۆر کردووە ھەروەھا بە تۆمەتی سیخوڕی چەند رۆژنامەنووسێکیان زیندانی کردووە."ناوەڕۆکی گەندەڵی لەوانەوە دەست پێدەکات کە کۆنتڕۆڵی ھێزەکانی ئاسایشیان کردووە". لە کوردستانی عێراق. سیاسەتمەدارێکی ئەمریکی لە هەواڵێکیدا ساڵی ٢٠١٦دا نووسیویەتی و دواتر ویکیلیکس بڵاوی کردەوە، دەڵێت "ئەوان بە بەردەوام یارییەکە دەدەن، چونکە کۆنتڕۆڵکردنی چەک واتە بەهێزکردنی گرێبەستە نایاساییەکانیان" ئەو سەربازانە و سامانەکانیان کە لەڕێگەی گرێبەستە پیسەکانەوە کۆکراونەتەوە وایان لە بارزانی و بنەماڵەکەی کردووە کە دەسەڵاتی خۆیان لە کوردستانی عێراق بچەسپێنن و دەنگە ناڕازییەکان لەناوبەرن.
ئێستا وەزارەتی بەرگری ئەمریکا بەهۆی گەندەڵییەکانی پەیوەست بە گرێبەستەکانی لە کوردستانی عێراق، لێکۆڵینەوە لەگەڵ کۆمپانیای (DGCI) دەکات. هاوینی رابردوو پۆلیسی نهێنی فیدڕاڵی (FBI) لە ماڵی کارمەندەکان بینراون، بە پێی زانیاری دزەپێکراو لەلایەن سەرۆکی کۆمپانیاکە، کە پێی وتوون "ئێمە پێتان ناڵێین قسە لەگەڵ کەس مەکەن". هەروەها لە مانگی 7/2020دا، پارێزەرەکانی (DGC)ی نێودەوڵەتی ئیمەیڵیان ناردووە بۆ کارمەندەکانیان سەبارەت بە لێکۆڵینەوەی گەندەڵییەکانی فیدڕاڵی". "وەک باسکرا، دەتوانین پێتان بڵێین کە ئەگەر خۆتان پێتان خۆش نەبێت، پێویست ناکات لێدوان بۆ هیچ کەس بدەن". وا دیارە ئەم لێکۆڵینەوەیە هەروەها نرخە گرانبەهاکان، ئەو بەڵێندەرانە لە کێبڕکێکارەکانی نیشتەجێی ڤێرجینیای باڵا دەست کردوە. لە مانگی 4/2020دا، پنتاگۆن بڕیاریدا گرێبەستەکان، کە نرخیان 200 ملیۆن دۆلارە و پێشتر لەلایەن (DGCI)ەوە کۆنتڕۆڵکرابوون، گرێبەستەکانیان بۆ نوێژەن نەکاتەوە. گرێبەستە دۆڕاوەکان هەندێک لە قازانج بەخشترین کاری کۆمپانیاکەی لەخۆگرتبوو: دابینکردنی سوتەمەنی بۆ بنکەی پنتاگۆن لە فڕۆکەخانەی پایتەختی کوردستانی عێراق، هەولێر کە وەکو ناوەندێک کاردەکات بۆ دەستەبەرکردنی بار بۆ هێزەکانی ئەمەریکا لە سوریا. سەڕەرای وردبینی لەلایەن وەزارەتی بەرگری و (FBI)بەڵام (DGCI) نوێکردنەوەی گرێبەستە زەبەلاحەکانی پنتاگۆنی بە بڕی 250 ملیۆن دۆلار بردەوە.
بە پێی وتەیەکی وتەبێژی کۆمپانیاکە بۆ (پرۆسپێکت):
" لە رووی ئەداوە(DGCI) پارێزگاری کردووە لە تۆمارەکانی خۆی لە رووی خزمەتگوزارییەوە بۆ سوپای ئەمەریکا و بە شانازییەوە بەردەوام دەبێت بە هاوکارییکردنی هێزەکانمان لە دەرەوە، هەر کات و لە هەر شوێنێک ئەزمون و شارەزایی و لێهاتوویی ئێمە پێویست بێت. بەڵام کاری سەرەکیترین كێبڕکێکاری (DGCI)، جمال العلام، ئەگەری ڕوودانی ئابڕوچونە. بەپێی داتابەیسی حکومەتی ئەمریکی، لە ساڵی رابردوودا، کۆمپانیا سێبەرە عێراقیەکە، نزیکەی 10 ملیۆن گاڵۆن سوتەمەنی گەیاندۆتە سوپای ئەمریکا. بەڵگەناماکان وا دەردەخەن کە جمال العلام سوتەمەنی پاڵێوراو لەلایەن دوژمنی سەرسەختەوە بە نایاسایی هاوردە دەکات.
بەپێی وێنەیەکی دزەپێکراوی مەنەفێستی زیاتر لە دەرزەنێک بار‌ەڵگری سوتەمەنی کە لەلایەن پاسەوانی سەرسنوری نێوان عێراق – ئێرانەوە وێنەگیراوە و رادەستی (پرۆسپێکت) کراوە، دەردەکەوێت کە جمال العلام سوتەمەنی لە پاڵاوگەی ئاراقی ئێرانی وەردەگرێت. بەڵگەناماکان ئەوە دەردەخەن کە سوتەمەنییە نایاساییەکە لە ڕێگەی دەروازەی سەرسنوری حاجی ئۆمەرانەوە دەگوازرێتەوە کە لەلایەن رێکخراوی سیاسی سەر بە بنەماڵەی بارزانیی (PDK)ەوە کۆنتڕۆڵکراوە.
هەواڵگرییە ئۆنلاینەکە ئەوەی پشتڕاست کردۆتەوە،کە جمال العلام لەلایەن حکومەتی بارزانییەوە لە رێگەی نێوەندگیرێکەوە پشتگیری لێدەکرێت.
مەنەفێستەکان ئەگەری هەبوونی پەیوەندی دارایی رژێمی ئێرانی نیشان دەدەن.
سەنتەری قازانجنەویستی دئیراساتی پێشکەوتوی بەرگری (C4ADS) ئەوەی خستۆتەروو، کە کۆمپانیا ی گواستنەوە ئێرانییەکان لەو لیستی مەنەفێستەدا ناویان هەیە، هەروەها تۆڕێکی هاوکاریکرنی فراوانی دەستنیشانکردووە کە تیایدا چەند کۆمپانیایەکی سەر بە کۆمپانیای گواستنەوەکان لەلایەن لایەنە سزادراوەکانەوە خاوەندارێتی بکرێن.
پنتاگۆن زیاتر لەخەمی ئەوەدایە، کەوا ئەرکە سەرەکییەکەی بەجێ بگەیەنێت وەک ئەوەی لە خەمی ئاکامی درێژخایەنی بڕیارەکانیدا بێت.
جمال العلام باس لە ڕاستی ئەو مەنەفێستانە دەکات کە لەلایەن کۆمپانیایەکەوە مۆرکراون، بنکەکەی لە بەغدادە کە کۆمپانیایەکی سەر بە کالیفۆرنیایە. گوایە ئەو مۆرانە ساختەن و واتە خراوەنەتە سەر مەنەفێستەکان بۆ ئەوەی وا نیشانبدرێت کە مەنەفێستەکان ساختەن. هەروەها پنتاگۆن دەڵێت هەرگیز ناتوانرێت ئەوە پشت ڕاستبکرێتەوە، کەوا هیچ سوتەمەنییەکی ئێرانی بەدەستی کۆمپانیاکە کەوتبێت. ووتەبێژی دەزگای لۆجیستی وەزارەتی بەرگری ووتی "ئێمە هیچ بیانویەکمان بەدەستەوە نییە بۆ لێکۆڵینەوە و شوێنکەوتنی ئەو بەڵگانەی کە جمال العلام رادەستیکردوون".
لەکۆتاییدا، بەبێ بوونی تۆماری بانکیی، سەلماندنی ئەو مەنەفێستانە مەحاڵە. بەڵام سەرچاوە سەربەخۆکانی دیکە ئەرکی بانگەشاکانی قورسترکرد. کەسێک لە ناوەوەی پیشەسازی سوتەمەنی عێراقی گوتی، پەیوەندییەکان بە پاڵاوگەی ئاراقە و لە ئێران ئەوە دەردەخەن کەوا سوتەمەنی فرۆشراوە بە جمال العلام و کارمەندێکی کۆمپانیای نێوەندگیرەکە لە لیستی مەنەفێستەکاندا بونی هەیە، بوونی مامەڵەی بازرگانی پشتڕاست کردۆتەوە ئەمە پێش ئەوەی بۆیان ئاشکراببێت کە لەگەڵ رۆژنامانوسێکدا قسە دەکەن.
دەزگای هەواڵگری ئۆنلاین ئاشکرای کردووە کە "سەرچاوەی سوتەمەنیەکە هێشتا نادیارە، بەڵام سەرچاوە ناوخۆییەکان ئەوەیان خستۆتە روو، کە چەند بەرمیلێک سوتەمەنی لە شارۆچکەکانی دەوروبەری هەولێر کۆکراون، لە ئێرانەوە هێنراون". وێنە و ڤیدیۆکان ئەوە نیشان دەدەن کەوا بارهەڵگرەکان کە نیشانەی ئێرانیییان پێوە بووە لەو شوێنەدا جموجۆڵیان هەبووە. ئەگەر بێتو جمال العلام سوتەمەنی لە ئێران کڕیبێت ئەوا یاسای سزادانی وەزارەتی خەزنەی ئەمریکی پێشێلکردووە. کۆمپانیاکان پابەندن بەوەی سوتەمەنی ئێرانی نەکڕن، کاتێک کە گرێبەستی حکومەتی فیدڕاڵی وەردەگرن. ئەمە بەهۆی ئەوەوەیە کە بەپێی حکومەتی ئەمریکی، سێکتەری وزەی ئێرانی پێشتر هاوکاری دارایی تیرۆری کردووە. لەناویاندا گاردی شۆڕشگێری ئێرانی، رێنمایی میلیشیا تائیفیەکان دەکات، کە ئێستا پنتاگۆن لە دژیان شەڕدەکات لە عێراق، بەڵام لەناو فڕۆکە ئەمریکیەکاندا سوتەمەنی قاچا‌غی ئێرانی یاخود سوتەمەنی پێشێلکارانی مافەکانی مرۆڤ وەک سوتەمەنی هەرشوێنێکی دیکە کاردەکات. بەڵێندەرەکان ئەوە دەزانن کەوا سوپای ئەمریکی بەردەوام دەبێت لە کڕینی سوتەمەنی لێیان بێ گوێدانە ئەوەی ئەوان یاسا پێشێل دەکەن یان سودی دارایی بە دوژمن دەگەیەنن، چونکە پنتاگۆن زیاتر لەخەمی ئەوەدایە کەوا ئەرکە سەرەکیەکەی بەجێ بگەیەنێت وەک ئەوەی لە خەمی ئاکامی درێژخایەنی بڕیارەکانیدا بێت. لە ڕاستیدا دەربازبوون لە سزادان زۆر روون و ئاشکرایە ئامەش وایکردووە کە کۆمپانیاکانی دیکە وەکو (DGC)ی نێودەوڵەتی بیر لە هێنانەپێشەوەی سەربازە دڕە ئەسڵییەکان بکەنەوە.
لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ (پرۆسپێکت)، دەیڤد پاکۆزی، راستەوخۆ باسی لەوە کردووە کە قەدەغەکردنی دەسەڵات (توانا)ی ئەو بۆ بردنەوەی گرێبەستی سەربازی بەسەرچووە و کۆمپانیاکان بەردەوام لە هەوڵی ئەوەدابوون کە دووبارە بیخەنەوە ناو بەرنەماکەیانەوە ، بەڵام سەرکەوتوو نەبوون. ئەو گوتی "بە هەموو کەسێ دەڵێم ئیتر پرسیاری ئەوەم لێمەکەن کەوا چۆن ببن بە بازرگانی چەک".

https://prospect.org/world/the-real-war-dogs-of-iraq/


ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس





وێنە

حالی مسعود بارزانی و ئەولادەکانی بەدەست دادگای فیدرالیەوە
خۆنەچەمێنن
مسعود بارزانی دوای سەرنەکەوتنی لە رواندنی ددانی دەستکرد
براوەی کۆنگرەی چواردە
ململانێی نێوان بنەماڵەی بارزانی

راپرسی

چارەنووسی بنەماڵەی بارزانی و تالەبانی چۆن دەبینیت؟