TEVDA Press

گۆران دوکانی

مەسرور بۆوا هەڵچو؟!

| Friday, 12.10.2021, 08:29 AM |


دوای بڵاوبونەوەی ڕاپۆرتە ئابڕوبەرەکەی ڕۆژنامەی The American Prospect سەبارەت بە 18 ملیۆن دۆلارەکەی کۆشکێکی مەسرور بارزانی لە کەناراوەکانی مەیامی ویلایەتی فلۆریدا، مەسرور بارزانی لە بەیاننامەیەکدا تۆمەتی ئەخلاقی بۆ خێزانی پارلەمانتارێک دروست دەکات.
لینکی ڕاپۆرتەکە:
https://prospect.org/.../cowboy-drugstore-traces-of-a.../
ئەگەر مەسرور بارزانی پێی وایە ئەم ڕاپۆرتە ڕاست نیە لەکاتێکدا کەخۆی پاسپۆرتی ئەمەریکی پێیە باشترنەبوو لەبری سکاڵا تۆمارکردن لەسەر ڕۆژنامە ئەمەریکیەکەو ڕۆژنامەنووسی ڕاپۆرتەکە تۆمەتی ئەخلاقی بۆ خێزانی پارلەمانتارێک دروست بکات؟!
ئەگەر مەسرور بارزانی ترس و شڵەژان بەرۆکی خۆی و کابینەکەی نەگرتبێت چۆن ڕاپۆرتی ڕۆژنامەیەکی لۆکەڵی ئەمەریکی وای لێدەکات تۆمەتی ئەخلاقی بهۆنێتەوە لەکاتێکدا ئەو ڕۆژنامەیە لەڕیزبەندی سەدەمین ڕۆژنامەکانی ئەمەریکاشدا هیچ ناوبانگێکی نیە.
لیستی 100 باشترین ڕۆژنامەکانی ئەمەریکا:
https://www.infoplease.com/.../top-100-newspapers-united...
ئەی باشە بۆ کاتی خۆی مەسرور بارزانی لەئاستی بەناوبانگترین ڕۆژنامەی جیهان (نیویۆرک تایمز)دا بێدەنگ بوو کەباسی لەپێدانی یەک ملیۆن و نیو دۆلار ڕەشوە بە پۆڵ مانەفۆرت کرد لە ڤێلا گرانبەهاکەی لە شاری McLeanی نزیک واشنتن دی.سی پایتەخت؟!
لینکی هەواڵەکەی نیویۆرک تایمز:
https://www.nytimes.com/.../manafort-kurdish-referendum...
ئەی بۆ مەسعود بارزانی باوکت لەساڵی 2005 بێدەنگ بوو لەئاست ڕۆژنامەی Los Angeles Times کە فەزاحەتی ئەو ملیاران دۆلارەیان لەگەڵ تاڵەبانی لەسەر ئاشکرابوو کە لە پۆڵ برێمەریان وەرگرت لەبەرامبەر فرۆشتنی کەرکوکدا؟!
لینکی هەواڵەکەی ڕۆژنامەی لۆس ئەنجڵس تایمز:
https://www.latimes.com/.../la-xpm-2005-nov-21-fg...
ئەی بۆ جورئەتت نەبوو وەلامی ڕاپۆرتەکەی مایکڵ ڕۆبن بدەیتەوە کە بە بەڵگەوە کۆشکە گرانبەهاکەی دیکەتی بڵاوکردەوە لە نزیک واشنتن دی.سی کەنرخی 11 ملیۆن دۆلارە؟
لینکی ڕاپۆرتەکە:
https://www.commentary.org/.../worried-barzani-family.../
ئەی بۆچی باوکت جورئەتی نەبوو یەک حەرف بڵێت لەسەر کتێبەکەی پۆڵ بریمەر (My Year in Iraq) کەبەڕوونی باس لەفرۆشتنی کەرکوک و ناوچە دابڕاوەکان دەکات لەبەرامبەر ملیارەها دۆلارەکەی ئەمەریکادا؟
ئەمانەو دەیان ڕاپۆرتی دیکەی میدیاو ڕێکخراوە جیهانیەکان کە لەسەر فەزاحەتی خۆت و کابینەکەو باوکت و باپیرت و تەواوی ماڵباتەکەتان بڵاوکراوەتەوە لەفرۆشتنی خاک و نیشتیمانەوە تاکو دزی گومرگ و نەوت و تیرۆری ڕۆژنامەنوسان و سەرکوتی خۆپیشاندان و زیندانی دەنگە ئازادەکان و دەیان نا دادی و نا عەدالەتی دیکەی هەرێم، کەچی نەمانبینی نەک جورئەتی سکاڵا تۆمارکردن، بەڵکو تاکە یەک بەیاننامەی شەرمنانەش بلاوبکەنەوە، وەلێ کەدێتە ئاستی ناوخۆ هێندە بچووک دەبنەوە تائەو ڕادەیەی تۆمەتی ئەخلاقی بۆ خەڵکی دروست دەکەن، وەک ئەوەی خەڵکی هەرێم و کۆمەڵگای نێودەوڵەتی ئەخلاقی ئێوە نەناسێت.
گۆران دوکانی