لە مرۆڤی رەشبین بە دووربە، چونکە ئەوان بۆ هەر چارەسەرێک کێشەیەک دروست دەکەن!(ئەنیشتاین)

وتار

ژن دەکەوێتە کوێی عەقڵی خێڵەوە، بۆ مەسرور بارزانی

Friday, 12.10.2021, 08:40 AM


پەلاماردانی ژن وەک تۆڵە کردنەوە لە پیاو ، یەکێک لە خەسڵەتە هەر ناشرین و دزێوەکانی عەقڵیەتی خێڵە بەدوە سەحراویەکانی عەرەبە ، کە ئەم عەقڵیەتە  رۆچۆتە ناو خێلە کوردەکانیشەوە ،  مەخابن لەم دەوروزەمانەدا کە زانست هێندە پێشکەوتوە ،  بازاڕ نایکێشیت ، لەبەرامبەریشدا  عەقڵیەت و بیرو فکری مرۆڤایەتیش لە فراوانکردنی بازنەکانی ئازادی و  ئازادی ڕادەربڕین و  دیمۆکراسی و ماف ، بەهەمان  هێڵی پارالێلی زانستی تەکنەلۆجی  لە قیمەدایە ، سەرنج بدە  تۆڕەکۆمەڵایەتیەکانی فەیزبوک و توێتەرو  گۆگل و   ڤایبەرو وەتسئەپ و  وای کردوە کە هەموو گۆی زەوی خزابێتە ناو شاشەی مۆبایلەکەی دەستەوە ، لەوپەری دنیا لافاوێک ڕوبدات تۆ لەمپەری دنیا  سەیری خوڕەی ئاوەکەی بکەی ، لە قوتبی جنوبی تاشە سەهۆلیک تێک بشکێ تۆ لە قوتبی شمالی گوێت لە هازەو هارەی بێت ، لە دارستانەکانی ئوستورالیا ئاژەڵێکی وەک کوالایەک لە مردن و سوتان رزگار بکرێ تۆ لە ئەمەریکا دەست خۆشی لێ بکەی ، واتە جیهان هێندە کۆبۆتەوە  گلۆبال کراوە  ، دەتوانی مشتی پیدا بکەیت و لە مۆبایلەکەتدا بیخەیتە گیرفانتەوە ، هەتا ئێرە سەیر نی یە ، وەلی سەیرو عەنتیکە  لەوەدایە ، تۆ خاوەنی تازەترین ئامێر و مۆدێرنترین  باڵەخانەو و جوانترین و پڕ مواسەفات ترین ئۆتۆمبێل و  فرۆکەی تایبەت و  بە ملیاردەها دۆلاری رژاو ، کەچی هێشتا  بۆ پچوکترین کێشە  بگەرێتەوە بۆ عەقڵی باپیرە گەورەکانت ، پەلاماری داوێنی ژنێک بدەی بەحسابی لیدان و بەحساب لەکەدار کردنی شەرەفی مێردەکەی ، کە ئەمە لەم رۆژگارە نەک هەر لە قوتوی هیچ عەتارێکدا نی یە بەڵکو ناشکەوێتە قوتوی هیچ عەتارێکەوە .
بۆ وەبیر هێنانەوە ، سەردەشت عوسمانی جوانەمەرگ ، لەسەر یەک  نامەی شەش حەوت دێری  بەو جۆرە نامەردانەیە بێ هیچ  رەچاوکردنی مرۆڤایەتی شەهید نەکرا ، بەڵکو بەهۆی تەنها دوو وشەوە  ئاوای لێ کرا ، کە وتبوی ،( دەمەوێ ببمە زاوای بارزانی ) کە ئەمەش بۆ عەقڵی خێڵیک کە خۆیان بردۆتە چینی هەرە سەروی کۆمەڵگە ،  چۆن میلەت بە گاو گۆتاڵ سەیر دەکەن ، تەنانەت بۆ خەیاڵ و فەنتازیاش بەو پەری سوکاتی لێکی دەدەنەوە ، کەسێک لەو میلەتە بڵێ،  ئارەزو دەکەم  ببمە زاوای  بارزانی ، لەکاتێکدا کچەمۆدیلێک ئارەزوی کرد ببێتە  بوکی بارزانی خەڵاتیان کرد ، ئەمەیە  ئەو عەقڵەی کە  ساڵەهایە خۆیان کردوە بە خودان و خاوەن و مەرجەعی بەحساب هەموو کوردستان ، ئەمما کەس تا ئێستە نەیدیوە کچیک یان ژنێکی خۆیان هاتبیتە مەیدانی کارو چالاکی و  بوارە جیاجیاکانی بەرێوەبردنی کۆمەڵگەی کوردیەوە ، نەوشیروان مستەفا لە گێرانەوەی مێژوی جەلالی و مەلایی  دەگێرێتەوە ، (کاتێ  باڵی مەکتەبی سیاسی کە بە جەلالی ناوی دەرکردبوو ، تێکەڵ بە پارتی واتە حیزبەکەی مەلا مستەفا دەبنەوە ،  کۆمەڵیک لە سەرکردەکانیان ، وەک جەلال تاڵەبانی ، نوری شاوەیس ، علی عبدوڵا ، .... هتد ، لە شوێنێک گڵ دەدەنەوە ، بەرەجەژنان نزیک دەبێتەوە ، بە کەسێکدا کە دۆستی هەردوو تەرەفە ناوی ( حەمە روت ) ە جواب بۆ مەلا مستەفا دەنێرن  ، ئیزنیان بدات بۆ جەژن بچەوە ناو ماڵ و منداڵیان ،  دەڵێ ئیزنیان نادەم بۆ ئەوەی ژنەکانیان لە دووری مێرد واو وایان لێ بێت) ،  لیرەدا پرسیارێک دیتە گۆرێ ، ئاخر ژن بۆ دەبێت بکرێتە سەری رمی حەیاو شەرەفی  پیاو ، کە هیچ ئاگای لە هیچ کەین و بەینێکی پیاو نەبێ ؟ گەلۆ  مافی ژنان چۆن نایەنە گۆ  ، کاتێ بەو جورئەتە  دەست درێژی بۆ  ژن بکرێت لە سونگەی پیاوەوە ، ئاخر مافی مرۆڤ چۆن نایەتە جواب ، کاتێ ژن وەک مرۆڤ  لە  بۆتەی شەرەفی پیاودا  نامەردانە  دەچەوسێنرێتەوە ، ئاخر هەزاران گروپی ماف و ئازادی چۆن بێدەگ دەبن کە بەشێکی زۆریان رەنگە ژنان و کچان بن ،
گرنگ نی یە لە سەرکردایەتی و  بنکردایەتی هەر حیزبێکدا چەند ژن هەیە ، گرنگ ئەوەیە  چەند مافی مرۆڤ پارێزراوە بە ژنیشەوە وەک تاک وەک هاوڵاتی وەک دایک وەک خوشک وەک هاوسەر وەک هاورێ ،
مەخلەسی کەلام . شورەییە بۆ ژنێک کە لەسەر حسابی حیزبێک ئەندام پەرلەمان بێت ، ئەندامی سەرکردایەتی بێت ، بەرپرس بیت ، بەڵام لەژێر جەتری عەقڵیەتێکی خێڵەکی پیاو دەسەڵات ، کە لە پجوکترین جوڵەیدا گەورەترین سوکایەتی بە ژنێک دەکات  بەحسابی روشاندنی شەرەفی مێردەکەی،  لەبەرچاوی کۆمەڵگەیەک کە بە رەشە خەڵک و گاوگۆتاڵ ناوی دەبرێت و براوە . ئەم باسە نایەتە کۆتا وەک حاجی قادری کۆیی دەڵێ ،
ئەی بادی سەبا من ببە سودی نی یە نامە
تەشریحی زەعیفی من غەم نایەتە تەحریر


ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس





وێنە

حالی مسعود بارزانی و ئەولادەکانی بەدەست دادگای فیدرالیەوە
خۆنەچەمێنن
مسعود بارزانی دوای سەرنەکەوتنی لە رواندنی ددانی دەستکرد
براوەی کۆنگرەی چواردە
ململانێی نێوان بنەماڵەی بارزانی

راپرسی

چارەنووسی بنەماڵەی بارزانی و تالەبانی چۆن دەبینیت؟