مەسرور بارزانی سەردەشت عوسمانی تیرۆركرد...
| Saturday, 12.11.2021, 12:52 PM |
لهڕاپۆرتێكدا به‌ناونیشانی (پاشماوه‌ی گه‌نده‌ڵیی له‌عێراقه‌وه بۆ ویلایه‌تی میامی) ڕۆژنامه‌ی (زه ئه‌مریكان پرۆسپێكت)ی ئه‌مریكی، ڕایدەگەیەنێت، ڕۆژنامەنووس سەردەشت عوسمان لەسەر وتارێک لەلایەن مەسرور بارزانییەوە ئەشکەنجە درا و تیرۆر کرا.
ڕۆژنامه‌ی (زه ئه‌مریكان پرۆسپێكت)ی ئه‌مریكی لهڕاپۆرتێكدا به‌ناونیشانی (پاشماوه‌ی گه‌نده‌ڵیی له‌عێراقه‌وه بۆ ویلایه‌تی میامی) تیشكی خستووەتە سەر سەردەمی دەسەڵاتی مەسرور بارزانی وەك بەرپرسی دەزگای پارستن و وەك سەرۆك وەزیرانی هەرێم.
لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە، هەرێمێکی نیمچە سەربەخۆ لە باکووری عێراقدایە و دەیان ساڵە لەلایەن بنەماڵەی بارزانییەوە بەشێوەی بۆماوەیی پاشایەتیی حوکم دەکرێت.
ڕاپۆرتەکە دەشڵێت:”سەرۆک وەزیرانی کوردستان دەسەڵاتی خۆی بۆ هێرشکردن و ئەشکەنجەدان و کوشتنی ڕەخنەگرەکانی بە شێوازی سعودیە لە تیرۆرکردنی ڕۆژنامەنووساندا بەکارهێناوە، لە کاتێکدا کە پێشتر وەک بەرپرسی پاراستنی هەرێم کاری دەکرد”.
هەروەها هاتووە”بارزانی خوێندکاری زانکۆیەکی لەناوخۆی هەرێمی كوردستاندا بەناوی سەردەشت عوسمان ئەشکەنجە دا و تیرۆری کرد، بەهۆی بڵاوکردنەوەی وتارێكی گاڵتەجاڕیی سەبارەت بە هاوسەرگیریی لەگەڵ خوشکێکی سەرۆک وەزیراندا.
لە ڕاپۆرتەكەدا، (زه ئه‌مریكان پرۆسپێكت)ی ئه‌مریكی به‌ڵگه‌نامه‌ی كڕینی خانویه‌ك له‌لایه‌ن مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌ته‌وه ئاشكراده‌كات، كه به‌هاكه‌ی ١٨ ملیۆن دۆلاره.
تەڤدا پرێس
Copyright © 2020 by Tevdapress. All rights reserved