TEVDA Press

فەزاحەتی سەندیکای پزیشکانی کوردستان

| Saturday, 12.11.2021, 04:08 PM |



گومانی تیادانییە سەرجەم سێکتەرەکانی هەرێمی کوردستان پڕ لە گەندەڵی و فەزاحەتن و تایبەتتر کەرتی تەندروستی کە سێکتەرێکی تەواو گرنگ و پەیوەستە بە ژیانی مرۆڤەوە پڕ لەکەم و کورتی و گەندەڵیی و نابەرپرسیارییە ،دەکرێت بڵێین شتێکی نوێ نییە و ڕۆژانە بەردەوام هەواڵی نوێ و سەیرو سەمەرە دەبیستین سەبارەت بەکەرتی تەندروستی لێرەدا ئاماژە بە بەشێکی کەم لەو فەزیحەتە نوێیانەی ئەم دواییە دەکەین کە ڕویداوە و لەهیچ وڵاتێکی دونییا ئەمە بە ئاسانی تێپەڕنابێت بەڵام لەکوردستان وەک هەموو گەندەڵی و کەم و کورتیەکانی تر حکومەتی هەرێم و وەزیری تەندروستی لە ئاستیان کەڕ و لاڵە ...
🔷کاوە نوێنەری دکتۆرەکانی چاوە و دەبێت مافی دکتۆری خۆماڵی بپارێزێت بەڵام بەڕاست و چەپ لەگەڵ دکتۆری ئەردەنی ڕێککەوتووە و سەنتەرێکیان داناوە و هەرنەخۆشێکیش هەر حاڵەتێکی نەخوازراوی بەسەر بێت نازانێت شکات لەکێ بکات !!!
🔷دکتۆر شوان قادر لەسەندیکایە و بەشی لەنەخۆشخانەی نەورۆز هەیە و عەیادەشی هەر لەمان نەخۆشخانە هەیە ، دکتۆری تخدیری هیندی هێنابوو کە بەبێ پشکنین بەنجی بۆکردوون و پێی ڕاگەیاندوون پێویست بە پشکنین ناکات ، وە دوو نەخۆشی یەک بەدوای یەکی بەو هۆیەوە گیانیان لەدەستد
تەڤدا پرێس