TEVDA Press

ڕاپۆرتێکی نوێی ڕۆژنامەی"شارلۆت ئۆبزێرڤەر"ی ئه‌مریكی سەبارەت بەدیاردەی کۆچکردنی گەنجانی کورد

| Thursday, 12.16.2021, 10:14 AM |


ڕاپۆرتێکی نوێی ڕۆژنامەی"شارلۆت ئۆبزێرڤەر"ی ئه‌مریكی   سەبارەت بەدیاردەی کۆچکردنی گەنجانی کورد بەرەو ئەوروپا ئاماژەی بەوەکردوە، بەهۆی گەندەڵی پارتە دەسەڵاتدارەکانی هەرێمی کوردستانەوە وایکردوە بێکاریی‌و نەبونی دەرفەتی کار تەنگی بەخوێدکارو مامۆستایانی زانکۆکانی هەرێمی کوردستان هەڵبچنێت، ئەمەش ناچایان بکات بەمەبەستی بەدەستهێنانی ژیانێکی باشتر ڕوو لەئەوروپا بکەن.

ئەوەشی خستۆتە ڕوو "تارمایی بێکاریی تەنگی بەخوێندکارو مامۆستایانی زانکۆکانی هەرێم هەڵچنیوە، ئەمەش وایکردوە بەشێکی زۆریان واز لەخوێندنەکەیان بهێنن‌و ڕوو لەئەوروپا بکەن".

ڕۆژنامە ئەمریکیەکە دەشلێت "لەگەڵ ئەوەی داتایەکی وردو پشتڕاستکراوە لەبەردەستدا نییە، بەڵام ژمارەیەکی زۆر لەگەنجانی کورد لەعێراق کۆچیانکردوەو پێیانوایە، وڵاتەکەیان هیچ ئومێدێکی تێدا نەماوە، لەکاتێکدا ئەو خوێندکارانەی لەبەر هەر پاڵنەرێک هێشتا کۆچیان نەکردوە پێیانوایە چیتر خوێندن ڕێگایەک نییە بۆ بەدەستهێنانی کارو پیشەیەک".

دەشڵێت ، لەهەرێمی کوردستان دەبێت ساڵانە 43 بۆ 54 هەزار دەرفەتی کاری نوێ بڕەخسێنێت بۆئەوەی ئەو گەنجە تازانە لەخۆبگرێت کە ساڵانە دێنە ناو هێزی کارەوە، لەکاتێکدا بەگوێرەی مەزەندەکانی نەتەوەیەکگرتوەکان لەسێ پارێزگاکەی هەرێمی کوردستان ساڵ بەساڵ کەلێنی نێوان گەشەی ئابوریی‌و ژمارەی دەستی کار زیاتر دەبێت، هەربۆیە بەشێوەیەکی بەردەوام ڕێژەی بێکاریی لەناو هاوڵاتیانی هەرێم کە تەمەنیان لەنێوان 15 بۆ  29 ساڵیدایە ڕوو لەهەڵکشان کردوەو لەنێوان پیاوان لە24%و لەناو ژنانیشدا لە69%یە
تەڤدا پرێس