هەواڵ

دکتۆر ئازاد مستەفا قادر حیساب بۆداواکاری گشتی ناکات و گەورەترین تاوانیش ئەنجامدەدات (بەشی یەکەم)

Monday, 12.20.2021, 11:55 PM


دوای ئەوەی کۆمپانیایی (چۆڵمه ک) کە تەندەری ئامادەکردنی خواردنی نەخۆش و کارمەندانی تەندروستی وەردەگرێت  گەورەترین تاوان بەرامبەر بەنەخۆشخانەکانی هەڵەبجە دەکات کە  خاوەنەکەی شوانێکی ده شتی چه مچه ماڵ بووە ئێستا خاوەنی کۆمپانیایە ناوی فرحان تالەبانیە  و ئێستاش تەندەری ئامادەکردنی خواردنی نەخۆش خانەی هیواشی پێدراوە ناوبراو تەواو پێچەوانەی ئەو تەندەرەی وەری گرتووە کاردەکات تا ناڕەزایەتیەکی زۆر دروست دەبێت لەنێو نەخۆشخانەکانی هەڵەبجە لەسەر پاکو خاوێنی خواردن بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەڵەبجە دکتۆر ئازاد مستەفا قادر لێژنەیەکی لێکۆڵێنەوە دروست دەکات بەسەرۆکایەتی دکتۆرە باخان ئازاد داوای لێ دەکات ئەگەر هەر پێشێلکاریەکی بینی بە ڤدیۆ و وێنە دیکۆمێنتی بکات .
دوای ئەوەی دکتۆرە باخان ئازاد سەردانی شوێنی چێشت لێنانی نەخۆشخانەکە دەکات تاوانی گەورە گەورە دەبینێت و هەمووی بە مۆبایلەکەی دیکۆمێنت دەکات .
هەروەک لەتەندەرەکە هاتووە دەبێت گشت ئەو گۆشت و مریشکانەی کە ئامادە دەکرێن خۆماڵی بن و بەنوێیی ئامادەبکرێن کەچی مریشکی تورکی هێندراوە و لەسەر زەوی فڕێدراون هەروەک لە ڤیدیۆ کان دەردەکەوێت بێ ڕەچاو کردنی هیچ مەرجێکی تەندروستی کەلوپەلەکان داندراون و بۆگەن بوون بەپێی تەندەرەکە دەبێت هەر نەخۆشخانەیەک چێشت لێنەری خۆی و ستافی خۆی هەبێت بەڵام تەناها لەم شوێنە چێشت بۆ هەموو نەخۆشخانەکانی هەڵەبجە و دەوروبەری لێدەنرێت سەرچاوەیەک کە شایەد حاڵی تەواوی بابەتەکەیە و ناوی لای تەڤدا پرێس پارێزراوە زانیاری گرنگ دەخاتەڕوو دەڵێت دوای ئەوەی دکتۆرە باخان ئازاد هات و ڕێگری کرد لەم کارەساتە گەوریە دکتۆر ئازاد هەرزوو ڤدیۆکانی پێ ڕەوانەی مۆبایلەکەی خۆی کرد و دواتریش فەرمانی بە چەند کەسێکی خۆی کرد کە مۆبایلەکەی دکتۆرە باخان مافیائاسا بشکێنن دوای شکاندنی مۆبایلەکەی دکتۆرە هەڕەشەی کوشتن و ئابڕو بردنیان لێکرد ئەگەر جارێکی تر بەگژ ئەم کارانەی کۆمپانیا بچێتەوە لە سەرۆکایەتی لێژنەکەش دەری دەکات.  دوای ئەم ڕوداوە دکتۆرەیەکی تر کەپەیوەندی سۆزداری هەبووە لەگەڵ دکتۆر ئازاد کەئێستا پۆستی وەرگرتووە لە هەڵەبجە مۆبایلەکەی دکتۆر ئازادی دەست دەکەوێت و تەواوی ڤدیۆکانی دکتۆرە باخان دەبات و  هەرەشە لە دکتۆر ئازاد دەکات ئەگەر پۆستێکی باشی پێنەدات ئەوا ڤدیۆکانی دکتۆرە باخان ئازاد بڵاو دەکاتەوە و ئابڕوی کۆمپانیاو ئەویش دەبات بەڵام دواتر ئەم ڤدیۆیانەی ئێستا باسی لێوەدەکرێت کە دەنگ و ێنەی دکتۆرە باخان تێدایە بەهۆی ئەم ڕوداوەوە بڵاو بۆتەوە لەنێوان فەرمانبەران بەڵام تاوەکو ئێستا نەگەیشتۆتە دەستی هیچ میدیایەک .
ئەم کارمەندە زیاتر لە سەر تاوانەکانی کۆمپانیای (چۆڵمه ک) و دکتۆر ئازاد دەدوێت و دڵێت لەجیاتی مریشکی خۆماڵی مریشکی ماوەبەسەر چوو و بۆگەنی تورکیان دەهێنا و بەچاو لێ سورکردنەوە و هەڕەشەی جۆراوجۆر بە چێشت لێنەرەکانیان ئامادە دەکرد  لەبارەی گۆشتی ئاژەڵ  فەرحان کەخۆی پیشەی شوانی بوو  چەندین ئاژەڵی نەخۆش هەبوو بێڕەچاو کردنی هیچ مەرجێکی تەندروستی هەربەبەر چاوی کارمەندانی تەندروستی و لەناو نەخۆشخانە ئاژەڵەکانی سەر دەبڕی و دەیکردە چێشت و چێشتەکەشی بەماتۆری سێتایە ڕەوانەی گشت نەخۆشخانەکان دەکرد سەر پەرشتیاری ئەم کارە بۆگەن و قێزەوەنانەش پیاوێکی دکتۆر ئازاد و کۆمپانیابوو بەناوی دلاوەر یاسین ئەم دلاوەرە تەنها بە ژەهەر دەرخوارد دانی ئەم خەڵکە نەوەستا بەڵکو چەندین دزی گەورەگەورەی کردووە جۆرەها پارەی پێدراوە کردراوەتە خۆبەخش و پۆستی حکومیشی پێدراوە  بەرێوەبەری گشتی دکتۆر ئازاد مستەفا ڕێزلێنانیشی بۆ کردووە.
لە بەشی دووەم تەواوی چیڕۆکەکانی گەندەڵی بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەڵەبجە دکتۆر ئازادی مستەفا بەبەڵگەوە ئاشکرا دەکەین چاوەڕوانبن

ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس





وێنە

حالی مسعود بارزانی و ئەولادەکانی بەدەست دادگای فیدرالیەوە
خۆنەچەمێنن
مسعود بارزانی دوای سەرنەکەوتنی لە رواندنی ددانی دەستکرد
براوەی کۆنگرەی چواردە
ململانێی نێوان بنەماڵەی بارزانی

راپرسی

ئایا مەسرور بارزانی لەسەر سكاڵاكەی دادگای واشنتۆن دەیدۆڕێنێت؟