TEVDA Press

کاردۆ ئاگری

بۆچی بنەماڵەی بارزانی وەڵامی ڕۆژنامەی یەنی شەفەق (YeniŞafak) سەبارەت بە کۆمپانیا و خانوبەرەکانیان نادەنەوە؟

| Thursday, 12.23.2021, 09:52 AM |


با ماڵی بارزانی بوێرن وڵامی ڕۆژنامەی یەنی شەفەق (YeniŞafak)ی سەر بە ئەردۆگان ندەنەوە.
ڕۆژنامەی یەنی شەفەقی توركی لەڕێكەوتی ٢٧-٩-٢٠١٧ لەڕاپۆرتێكدا نوسیویەتی مەسعود بارزانی تەنھا لە توركیا خاوەنی ٤٠٠ كۆمپانیاو كارگەیە كە لەبوارەكانی خۆراك، كشتوكاڵی، گواستنەوەی ئاسمانی و زەمینی و ئاوی، بیناسازی و ڕێگاوبان، گەشتیاری، لۆجستی و سوتەمەنی ئیش دەكەن. تەنانەت لەبواری پیشەسازیشدا كۆمپانیای كارداریان ھەیە.
وەكو گروپی كۆمپانیاكانی (دڵشاد، ھودا، ھەردی، ئەلبەرزنجی، زاگرۆس، نەسڕی و دارین گروپ).
بەشێكی كۆمپانیاكانیان بەكۆنتاكت لەگەڵ كۆمپانیاكانی دیكەی توركیا ئیش دەكەن.
زیاتر لە بیست سایت و ڕۆژنامە ڕاپۆرتە ھەواڵەكەیان لە ڕۆژنامەی (یەنی شەفەق) وەرگرتووەو بڵاویان كردۆتەوە.
گولەر كۆمورجو (Güler KÖMÜRCÜ) ڕۆژنامەنوسە ناودارەكەی توركیا، لەبەدواداچوونی ورد زۆرینەی ئەو زانیاریانەی بڵاوكردۆتەوە لەبارەی كۆمپانیاكانی بارزانی.
ڕۆژنامەكان پشتیان بەو بەدواداچونانە بەستیە، كەچی پارتی ناوێرێ بیناسێت.
جگە لەوەش ھەر ھەمان ڕۆژنامە ھەواڵێكیتری لە بەرواری ٢٨-١٠-٢٠١٧ بڵاوكردەوە لەسەر ھەبوونی ٥٥ ملیار دۆلاری مەسعود بارزانی.
ڕۆژنامەو سایتە موعتبەرەكانی وەك
‏TimeTurk
‏Güneş
‏Akşam
‏YeniAkit
‏Hürriyet
Haber-Pİ
Milat
Milli Gazete
Karar
Mesaj
Takvim
Milliyet زۆریتریش...ھەمان زانیاریان بڵاو كردۆتەوە.
لەو كاتەوە تا ئێستا نەك بەفەرمی و لەكەناڵێكی ناودارەوە بگرە لەپەیج و ئەكاونتێكی فەیكیش نەیانتوانی و نەشیانوێرا بەھەواڵی ئەو ڕۆژنامە توركیانە بڵێن ڕاست نیە.
بارزانیەكانی دەستەڵاتدارێتی ھەرێمی كوردستان بەجۆرێك بەرامبەر توركیا سەركزو عەبدی ڕازین كە نمونەی لەمێژوودا نەدیتراوە.
ئێستا كە ھەواڵی ڕاپۆرتەكەی (زاك كاپڵن)ی ئەمریكی گەرمەو دەڵێت؛ مەسرور بارزانی بینایەكی لەئەمریكا كڕیوە بە بەھای ١٨ ملیۆن دۆلار.
دەی ئەو بڕە پارەیە زۆر زۆر كەمە بەراورد بەو پارەو سامان و سەرمایەی كە ڕۆژنامە توركیەكان باسی دەكەن، بەرامبەر زاك كاپڵینی ئەمریكی خودی مەسرور بارزانی ھاتۆتەدەنگ، كەچی لەبەرامبەر ڕۆژنامە ناودارەكانی توركیا پەیجێكیش نەھاتەدەنگ.

ھەر بەپێی ڕاپۆرتێكی ڕۆژنامەی (سۆزجو)ی توركی، لەساڵی ٢٠١٦ مەنسوری كوڕی مەسعود بارزانی ٣.٢ ملیۆن دۆلاری ئەمریكی لە یەكێك لەقومارخانەكانی شاری دوبەی (ئیماڕات) بەیەك شەو دەدۆڕێنێت.
   ھەتا ئەو چركە ساتەش پارتی بەگشتی و بنەماڵەی بارزانیەكانی دەستەڵات گچكەترین وڵامیان نەبووە.


کاردۆ ئاگری