وتار

دادگایی کردنی تاوانباران

Sunday, 01.16.2022, 08:31 AM


لە مێژە کورد بەدەست تاوانبارانەوە دەناڵێنێت ھەر لە عوسمانی و سەفەویەکانەوە بگرە تا دەگات بە بەعس و تا بە دەسەڵاتی کوردی دەگات کە ھێندەی دەسەڵاتە بیانیەکان تاوانیان بەرامبەر بە گەلی کورد کردووە ، سەرەڕای ئەوەش نەتوانراوە نەک بکەرانی ئەنفال و کیمیابارانی ھەڵەبجە و بکوژانی سەدان گەنج لە زیندانەکان بدەن بە دادگا بەڵکو کورد خۆی تاوانبارانی لەسەر قوتی خۆی پاراستووە و لە شارەکانی کوردستان لە باشترین شوێنەکاندا جێگایان پێداون وەک کۆنە بەعسی و موستەشارەکان کە لە ھەولێر و ناوچەکانی دیکە لە ژێر باڵی حیزبدا دەپارێزرێن ،
لە سوریا پاش ھەڵگیرسانی سەرھەڵدانی ھاوڵاتیان بەعسیەکان تاوانیان بەرامبەر بە ھاوڵاتیان ئەنجامدا لەبەرامبەردا ئەو تاوانانە کرانە دۆسیە و ڕادەستی زۆربەی ووڵاتان و دادگای نێو دەوڵەتی و لاھای کراون ، بەھۆی ھەبونی ئەو دۆسیانەوە دوێنێ ١٣/١/٢٠٢٢  دادگای باڵای شاری کۆبلنزی ئەڵمانیا سزای زیندانی ھەتا ھەتایی بەسەر ئەفسەرێکی موخابەراتی سوریادا بەناوی ئەنوەر ئەرسلاندا سەپاند کە لە نێوان ساڵانی ٢٠١١ و ٢٠١٢ دا لە زیندانەکانی بەعسی سوریادا تاوانی دژە مرۆڤانەی دژ بەو ھاوڵاتیانە ئەنجامداوە کە دژی دەسەڵاتی ئەسەد بون ، ئەو بڕیارەی دادگاش لە ھەموو ناوەندەکانی جیھاندا بە گەرمی پێشوازی لێکراو وەک سەرەتایەک بۆ بە سزا گەیاندنی تاوانباران ناونرا .
لە ھەرێمی کوردستان ھەزاران دۆسیەی تاوان دژ بە ئەندامانی بەعس لە موستەشارەکانەوە بگرە تا بە ئەفسەرە عەرەبەکان دەگات کە ژمارەیەکیان لە دەرەوەی ووڵاتدان ئەوە سەرەڕای ئەوەی سەرانی حیزبەکانی دەسەڵات لە ماوەی ٣٠ ساڵی حوکمڕانیدا بکوژی زیاتر لە ٢٠ گەنجی شەڕی ناوخۆن و تیرۆری سەدان چالاکوان و ڕۆژنامەوان و ئۆپۆزسێۆنن و لە زیندانەکاندا ھەزاران گەنجیان ئەشکەنجە داوەو دەدەن و دەستدرێژیان کردۆتە سەر ھەزاران کەس ، بەڵام ھەموو ئەمانە نەکراونەتە دۆسیە و پێشکەشی دادگاکانی جیھان و ووڵاتان نەکراون .
بۆیە چیتر کاتی ئەوە ھاتووە ئەو دۆسیانە بە یاسایی بکرێن ڕادەستی دادگاکانی نێودەوڵەتی و ووڵاتانی ئەوروپا بکرێن تا ھەموو ئەو تاوانبارانە بە سزای خۆیان بگەن ئەوەش ھەنگاوێکە بۆ گەیشتن بەو خەونانەی کە چیتر نەوە دوای نەوە نەتوانن لە ژێر باڵی دەسەڵاتدا تاوان بەرامبەر ھاوڵاتیان ئەنجامبدەن و کۆتایی بە قۆرغکاری دەسەڵات بھێنرێت لەلایەن تەنھا چەند کەسێکەوە کە بە پەنجەی دەست دەژمێردرێن .

ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس





وێنە

حالی مسعود بارزانی و ئەولادەکانی بەدەست دادگای فیدرالیەوە
خۆنەچەمێنن
مسعود بارزانی دوای سەرنەکەوتنی لە رواندنی ددانی دەستکرد
براوەی کۆنگرەی چواردە
ململانێی نێوان بنەماڵەی بارزانی

راپرسی

ئایا مەسرور بارزانی لەسەر سكاڵاكەی دادگای واشنتۆن دەیدۆڕێنێت؟