وتار

فەیسبوک مالێک بۆ سایکۆپاتەکان

Monday, 01.17.2022, 10:14 AM


کەسێک روبەروو دەبینیت و مامەڵەی لەگەڵ دەکەیت هێشتا بەئەستەم رەنگە بروا بە قسەکانی بکەیت و متمانە دروست بێت، بەڵام بۆ پەیوەندیەک کە لەڕێگەی ئینتەرنیت و سۆشیال میدیاوە بێت چۆن لەرێگەی پۆستەکان و نوسینەکانیان لە فەیسبوک بیان ناسیت؟ هەربۆیە لێکۆڵەران ناچارن ئیتر کار لەسەر ئەوە بکەن هاوڕێکانی فەیسبوک چۆن لەرێگەی پۆستەکانیانەوە بناسیت.

بەگویرەی لێکۆڵینەوەیەکی گۆڤاری Computers in Human Behavior لەساڵی ٢٠١٨ تاقیکردنەوە لەسەر ٦٧٢٤ کەس ئەنجام دراوە زۆربەی ئەوانەی بە سایکۆپات دەستنیشانکراون ئەوانە بوون کەزۆر حەز بە دەرخستنی پێداویستی و چێژەکانیان دەکەن،وەک بڵاوکردنەوەی وێنەی خواردنەکانیان بەبەردەوامی و تیرکردنی ئارەزوەکانیان. چێژبینین یەکێکە لە رواڵەتە دیارەکانی سایکۆپاتەکان کەلەهەموو چێژەکاندا خۆی دەبینێتەوە و خواردن یەکێکە لەوانە.

لە لێکۆڵینەوەکەی گۆڤارەکەدا نوسراوە بەکارهێنەرانی فەیسبوک ئەوانەی هەڵگری چەند سیفەتێکی تاریکن چەند تایبەتمەندیەکی زمانەوانیان هەیە دەتوانرێت لەرێگەیەوە دەستنیشان بکرێن، چونکە لەراستیدا مەرج نیە هاوڕێکانی فەیسبوک ئەو کەسانە بن کە لەواقیعدا دەیانبینیت بەڵکو تەنها لەرێگەی ئینتەرنیتەوە دەیانناسین و رەنگە تیایاندا بێت لەوانە بن کە خۆیان دەنێنەوە بۆ هاوڕێکانیان یان ئەوانە بن کەحەزیان بە شەڕفرۆشتنە و ئەوانەش لەوکەسانەن کە ناونراون " سێکوچکەی تاریک" کەئەوانیش بریتین لە ماکیاڤیلیست، نەرجسی، سایکۆپات.

رەنگە کەسمان توشی شۆک نەبین کاتێک زاناکان ئەوە دەسەلمێنن کە ئەوانەی پۆست و کۆمێنتی پڕ لە رق بڵاودەکەنەوە و خەڵک توڕە دەکەن بەدەستی ئانقەست لەریگەی سۆشیاڵ میدیاوە ئەوکەسانەن کە مەیلی سایکۆپاتیان هەیە. ئیرین بوکلیز لە زانکۆی مانیتوبا لەلێکۆڵینەوەیەکدا بۆئەو رەفتارانە گەڕاوە کەهەیانە و خەریکی تەنگ پێهەڵچنین و بڵاوکردنەوەی گرتەی سێکسی، تورەکردنی ئەوانی ترن و زۆر حەز بەباسی سێکسی دەکەن وناویان دەنێت عەقڵ تاریکەکان کە ئەو رەفتارانە لە سایکۆپاتەکاندا هەن.

ناتوانین بڵێین هەموو ئەوانەی پۆستی سیاسی بڵاودەکەنەوە لەسەر فەیسبوک سایکۆپاتن، چونکە ئەوکات زۆربەی کۆمەڵگە دەگرێتەوە، بەڵام بەگوێرەی لێکۆڵینەوەیەکی زانستی گرنگیدانی زۆر و ئالودەبوون بە سیاسەتەوە لە سیفەتەکانی کەسی سایکۆپات دا هەیە چونکە بەگشتی ئەوان حەزیان لە دەسەڵات و ناکۆکی و هێز هەیە و ئەوەش لە سیاسەتدا دەدۆزنەوە و سەرنجیان رادەکێشێت، واتە کەسی سایکۆپات لەسۆشیاڵ میدیادا حەز بەسیاسەتکردن دەکات چونکە ژینگەیەکی گونجاوە بۆ دوژمنایەتی و بەکارهێنانی هێز لەرێگەی ئینتەرنێتەوە، هەندێک لە سیاسیەکان ئەو رواڵەتەیان تێدا دەبینرێت و ژمارەیەکی زۆر لە سیاسیەکان سایکۆپاتن و لەکردەوەکانیاندا خولیاو ئارەزوەکانیان بۆ دەسەلات و هێز دەردەکەوێت ، هەندێکی تریان دیمەنی تراژیدی وپاڕانەوەو گریان نیشان دەدەن و دەیانەوێت گردبونەوەی بۆ بکەن گرژی ئاڵۆزی بنێنەوە کە چێژی لێ دەبینن، لەمجۆرە گرتە ڤیدۆییانە و زمانی پاڕانەوەو جوڵاندنی هەست و سۆزی خەڵک لە فەیسبوک و ئەنستاگرام زۆردەبینریت لە کوردستاندا. لەئاکامدا بەشیکی تێرکردنی ئارەزووی سایکۆپاتێکە نەک خزمەتکردنی قوربانیەکە ، بێگومان بۆ بەدەستهێنانی دەسەڵاتیشە کە ئارەزویان تێردەکات.

ئایا ئەتوانین سایکۆپاتێک لەسەر فەیسبوک بدۆزینەوە؟ رەنگە ئەمە پرسیارێکی قورس بێت بۆ وەڵامدانەوە چونکە بەگویرەی لێکۆڵینەوەکان سایکۆپاتەکان لەسەر فەیسبوک خۆیان بەشیوەیەکی تر نیشان دەدەن لەوەی کە هەن و جگە لەوەی ژمارەیەکیشیان ئەوانەن کە ئەکاونتیان نیە نایانەویت لەسۆشیاڵ میدیا بناسرین. رەنگە دۆزینەوەی کەسی نەرجسی ئاسانتر بێت بەوەی زۆر حەز بەخۆدەرخستن و وێنەکانی خۆی دەدات و پێویستیەکی زۆری بە فەیسبوکە بەڵام بۆ سایکۆپات و ماکییاڤیلیستەکان جیاوازە.

سایکۆپات هەمیشە فەیسبوک بەشێوەی جیاواز بەکاردەهێنن و بۆ ئامانجی جیاوازبۆ نمونە هەر ئەکاونتێک یان پەیجێک دەیکەنەوە ئامانجێکی جیاوازیان هەیە لەوی تر و هەریەکەیان بەکاردەهێنن بۆ مەرامێکی جیاواز لەشەرفرۆشتن و خۆمەڵاس دان بۆ ئەوانی تر، لەجیاتی ئەوەی زانیاری لەسەر خۆیان وکەسایەتیان بڵاوبکەنەوە زیاتر سەرقاڵی بڵاوکردنەوەی زانیاری ئەوانی تر و روداوەکان باس دەکەن بەڵام بەکورتی و کارێک دەکەن هەمیشە داوای رونکردنەوەیان لێ بکەیت و بکەویتە تەڵەکەیانەوە.

بەگویرەی لێکۆڵینەوەیەک کەرۆژنامەی Der Taggspiegel ئەڵمانی بڵاوی کردۆتەوە و وەک ئەوەی بەردێک هەڵبداتە گۆمێکەوە وئاوەکە بشڵەقێنێت نوسیویەتی" ئەوانەی تاوانی گەورەیان ئەنجام داوە لەسەر فەیسبوک هەژماریان نیە و لاپەرە و ئەکاونتیان نیە تێیدا" کە نمونەی تەقەکەرەکەی دێنڤەری هێناوەتەوە کە کە ١٢ کەسی کوشت و ٥٩ کەسی بریندار کرد،یان ئەو ئەندریس بریڤیکی نەرویژی کە هێرشی تیرۆریستی ئەنجامدا هەروەها محمەد میرای فەرەنسی کە ٧ کەسی کوشت و ٦ کەسی بریندار کرد، هیچ کام لەمانە فەیسبوکیان نەبوو، هەر بەگویرەی ئەو لێکۆڵینەوەیە بەشی سەرچاوە مرۆییەکانی هەر دامەزراوەیەک کاتێک کەسێک دەیەویت کارێک بدۆزیتەوەو سیڤی پێشکەش دەکات نیگەران دەبن لەوەی کاتێک دەبینن کە کەسەکە لەسەر فەیسبوک یان هەر سۆشیاڵ میدیایەکی تر ئەژماری نیە...چونکە پێیان وایە یان شتێکی هەیە دەیشارێتەوە یان لەبەر هۆکاریکی یاسایی لە فەیسبوک سڕاوەتەوە! ئەوەش مایەی نیگەرانیە.

ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس





وێنە

حالی مسعود بارزانی و ئەولادەکانی بەدەست دادگای فیدرالیەوە
خۆنەچەمێنن
مسعود بارزانی دوای سەرنەکەوتنی لە رواندنی ددانی دەستکرد
براوەی کۆنگرەی چواردە
ململانێی نێوان بنەماڵەی بارزانی

راپرسی

ئایا مەسرور بارزانی لەسەر سكاڵاكەی دادگای واشنتۆن دەیدۆڕێنێت؟