وتار

شەڕ لە پێناو چی؟

Saturday, 01.22.2022, 02:44 PM


نزیكەی بیست ساڵە هەردوو حیزبی گەورەی كوردستان.بەیەكەوە حوكمڕانی هەرێمی كوردستان دەكەن. بەهۆی ناكۆكیەوە لە ماوەی ڕابردوودا. نەیانتوانیوە دڵنیایی بە كۆمەڵانی خەڵك ببەخشن و كوردستان بگەیەننە كەناری ئاسودەی ،لەبری ئاشتی ، لە بری  پڕۆژەیەكی هاوبەش بۆ پێشخستنی هەرێم و پاراستنی ئەزمونەكە لاوازو کەمە کەیان لە بری نووسینەوەی دەستورێك بۆ چوار چێوەی حوكمڕانی دروست. لە بری یەك دەنگی لە بەرامبەر ناهەقیەكانی بەغدا بەرامبەر كوردستان. لە بری هەوڵدان بۆ باشتر کردنی ژیانی پێشمەرگە،  هەمیشە لە ململانێ و شەڕە جوێن و شەڕی خوێناویدا بوون. هێندەی خەریكی ناوزڕاندنی یەكترو تۆمەتی ناڕەوا بۆ یەكتر دروست كردن بوون و دەنگی ئازادیان گرتوەو کوشتوە . نیو هێندە لە خەمی خزمەتگوزاری و دڵنیابوونی جەماوەر نەبوون.

لەكاتی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقەوە تاكو ئێستە ، هەردوو حیزب لە شاشەی تەلەفزیۆن و لاپەڕەكانی ڕۆژنامەو تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان ، هەڵمەتێكی توندو بێ ئامانیان لەبەرامبەر یەكتردا دەست پێ كردووە. پارتیەكان (ی.ن.ك) بەوە تۆمەتبار دەكەن کە گوایە بەشێكی داهاتی گومرگی سنورەكان و باج و خەراجی ناوخۆی ناوچەی سەوز ناگەڕێتەوە گەنجینەی وەزارەتی حكومەت و كەس نازانێ بەرەو كوێ دەچێت. (ی.ن.ك)یش دەڵێ تەنیا بەشێكی داهات پارەی نەوت و باج و خەراجی ناوچەی زەرد دەگەڕێتەوە گەنجینەی وەزارەتی دارایی و باقیەكەی نادیارە. هەردوو حیزب ڕۆژانە كادیرو لایەنگرانی خۆیان بە گیانی دوژمنایەتی  و قسەی سوك و هەڵبەستراو بەیەكتر دەڵێن و جەماوە رەکەیان بە درۆ فریودەدەن. ڕەفتاری هەردوو حیزب جەماوەریان بێزارو ناڕەحەت كردووە. متمانەیان لە نێوان هەردوو حیزب و  لەگەڵ جەماوەر كزو لاواز كردووە.

هاوڵاتیانی كوردستان لە ئەنجامی ئەو هەڵمەتە ناڕەوایەی حیزبەكان لەسەر یەكتر گەیشتونەتە ئەو بڕوایەی كە هەردوو حیزب قسەكانیان لەسەر یەكتر ڕاستەو هەردوو لا داهاتی لە یەكتر دەشارنەوە، خەمی جەماوەریان نیە. خەخم خەمی خۆیان و پلە و پارە و سامانی خۆیانە نەک خەڵک و گەلەکەیان  
ئێستەش لەسەر پرسی سەرۆک کۆمار بە ئاشکرا ئەو ڕاستیە دەرکەوت کە شەری ئەمان بۆ پلەو پۆستە نەک خەلک و دەسکەوتی نیشتیمانی و بەرژەوەندی گەل

ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس





وێنە

حالی مسعود بارزانی و ئەولادەکانی بەدەست دادگای فیدرالیەوە
خۆنەچەمێنن
مسعود بارزانی دوای سەرنەکەوتنی لە رواندنی ددانی دەستکرد
براوەی کۆنگرەی چواردە
ململانێی نێوان بنەماڵەی بارزانی

راپرسی

ئایا مەسرور بارزانی لەسەر سكاڵاكەی دادگای واشنتۆن دەیدۆڕێنێت؟