لە مرۆڤی رەشبین بە دووربە، چونکە ئەوان بۆ هەر چارەسەرێک کێشەیەک دروست دەکەن!(ئەنیشتاین)

وتار

بەخێربێن بۆ مەملەكەتی قەیرانەكان

Tuesday, 01.25.2022, 12:47 PM


تەنانەت لەوڵاتە زۆر پێشكەوتۆكانیشدا ئەوانەی كە لەخەمی دابینكردنی ژیانێكی شەرەفمەندانەدان بۆ هاونیشتیمانەكانیان ڕوودەدات ڕۆژێك یاخود بۆ زەمەنێكی كاتی دیاریكراو دوچاری قەیرانێكی ئابوری و سیاسی و كۆمەڵایەتی ببنەوە. بەڵام دواجار حكومەت لەسۆنگەی ئەو بەرپرسیاریەتییەی كە لە ئەستۆیدا هەوڵی جدی دەدات بۆ چارەسەركردنی قەیرانەكان و هەندێك جاریش بەرپرسی پەیوەندیدار سەرەڕای داوایی لێبوردن كردن لە هاوڵاتیان دەستبەرداری پۆستەكەی دەبێت و حكومەت بەڵێنی دوبارە نەبونەوەی گرفتەكان و چارەسەری ڕیشەیی بەگەل دەدات هەندێك جاریش بەهۆی سەرنەكەوتن یاخود جێبەجێ نەكردنی پلانێكەوە لەكاتی خۆیدا بەرپرسی وڵات دەست لەكاردەكێشێتەوە، وەك ئەوەی ساڵی 2019 “تێریزامەی” سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا بەویستی خۆی و دوای ئەوەی شكستی هێنا لە پرسی دەرچون لەیەكێتی ئەوروپا دەستی لەكار كێشایەوە ئەمەو هەزاران نموونەی دیكە بونیان هەیە كە دەرخەری ئەوڕاستییەن كە ئامانج لە وەرگرتنی ئەرك و بەرپرسیارێتی بۆ خزمەت كردن و باشكردنی ژیان و گوزەرانی هاوڵاتیانە نەك مەبەست لە وەرگرتنی بەرپرسیارێتی بۆ خۆدەوڵەمەندكردن و تەخشان و پەخشانكردنی سامانی وڵاتبێت، بەڵام لەم مەملەكەتی بەناو هەرێمی كوردستانەدا، ئەم هەرێمەی كە سیستمی ئیداری تیایدا سیستمێكی ناتەندروستەو بەرپرس هەست بەبەرپرسیارتێتی ناكات و لێپرسینەوە وجدی نییە بۆیە دەببینین قەیران بەدوای قەیراندا ڕیزیبەستووە.

ئەگەر لاپەڕەی مێژووی سی ساڵی حكومڕانی دەسەڵاتی كوردی هەڵبەینەوە تەنها ساڵێكت بەیاد نایەتەوە كە چەندین قەیرانی دروستكراوی تێدا ڕوینەدابێت، كەچی تائێستا سی بەرپرس نییە بەویستی خۆی دەستی لەكاركێشابێتەوە، نەك دەستیان لەكار نەكێشاوەتەوە، بەڵكو بەپێچەوانە بۆ هەرگرفت و قەیرانێك سەدان بەهانە دەدۆزنەوە و هەندێك جاریش هۆكاری سەرهەڵدانی قەیرانەكانش دەخەنە ئەستۆی هاوڵاتی وەك ئەوەی كە ساڵانی ڕابردوو وە ئێستاش هۆكاری قەیرانی كارەبا دەخەنە ئەستۆی هاونیشتیمانیان و پێمان دەڵێن: دەبێت دەست بەكارەباوە بگرن، هێشتا قەیرانی كارەباو ئاو و خزمەت گوزاری و دواكەوتنی مووچە و نەوت و گرانی نرخی بەنزین و هتد.. كۆتایی نەهاتووە كەچی قەیرانی غازیشیان خستە سەر قەیرانەكانی دیكە، قەیرانی غاز لەكاتێكدایە كە بەپێی داتای فەرمی وەزارەتی سامانە سروشتیەكانی حكومەتی هەرێم یەدەكی غازی ھەرێم (5.6 ترلیۆن پێ سێجایە) و بەمەش هەرێمی كوردستان دەبێتە یەكێك لەهەرە ناوچە دەوڵەمەندەكانی جیهان لەڕووی سامانی غازەوە.


ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس





وێنە

حالی مسعود بارزانی و ئەولادەکانی بەدەست دادگای فیدرالیەوە
خۆنەچەمێنن
مسعود بارزانی دوای سەرنەکەوتنی لە رواندنی ددانی دەستکرد
براوەی کۆنگرەی چواردە
ململانێی نێوان بنەماڵەی بارزانی

راپرسی

چارەنووسی بنەماڵەی بارزانی و تالەبانی چۆن دەبینیت؟