لە مرۆڤی رەشبین بە دووربە، چونکە ئەوان بۆ هەر چارەسەرێک کێشەیەک دروست دەکەن!(ئەنیشتاین)

وتار

هەرێمی کوردستان، لە چاوەڕوانیی یەکێتییەکی بچوکتردا !

Wednesday, 02.02.2022, 09:34 AM


دۆڕانی بەرهەم ساڵح، یەکێتی پارچەپارچە تر دەکات!
ئەگەر پارتیی پۆستی سەرۆککۆمار بباتەوە و هوشیار زێباریی ببێتە سەرۆککۆمار، ئەوا لە بەغدا پارتیی وەک پۆستی گرنگ، دەبێتە خاوەنی سەرۆککۆمار، وەزیری دەرەوە، جێگری دووەمی سەرۆکی پەڕلەمان، لەگەڵ کۆمەڵێک پۆستی تر! لە کوردستانیش، سەرەڕای ڕۆڵی مەسعود بارزانیی کە بارەگای بارزانیی، ڕۆڵی سەرو سەرۆکی هەرێم و دەسەڵاتی یەکلاکەرەوە دەگێڕێت، پارتیی خاوەنی سەرۆکی هەرێم، جێگری سەرۆکی پەڕلەمان (بە -ممارسة-ی ناڕاستەوخۆی ڕۆڵی سەرۆکی پەڕلەمانەوە)، سەرۆکی حکومەت، وە هەموو پەیوەندییە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکانە لەڕێگای فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە، کە ئەم دامەزراوەیە ڕۆڵی وەزارەتێک دەبینێت و، پەیوەندیی لەگەڵ هەموو باڵوێزخانە و کونسوڵخانەکانی عێراق و نوێنەرانی دەرەوە هەیە. ئەمە جگە لەوەی کە لە پرسی هەواڵگریی هەرێمدا، بە تەواوی ڕۆڵی یەکێتیی سفر کراوە ! چونکە لە ئێستادا یەکێتیی تەنانەت ناشتوانێت پەیوەندیی تاکلایەنەی لەگەڵ لایەنی ڕووسیی و تورکەکان دا هەبێت، بەبێ ئاگاداریی بارەگای بارزانیی و هەواڵگریی پارتیی. واتە ئەگەر یەکێتیی تەنانەت بشیەوێت بە تەنها لەگەڵ لایەنێکی ناوخۆیی و ناوچەیی و نێودەوڵەتیی دابنیشێت، کە ئەم بابەتە بۆ حیزبی سیاسیی ئاساییە، ئەوا هێندە پڕۆپارتیی لەناو یەکێتییدا هەیە، بەزویی پارتیی لێ ئاگادار دەکرێت، چونکە لە ئێستادا سەرکردایەتیی و مەکتەبی سیاسیی و ئۆرگانەکانی تری یەکێتیی، بە ئەندازەیەک پڕۆپارتیی تێ خزێنراوە، هەمووی گومان لەیەکتر دەکات و کەس متمانەی بەکەس نییە و هەموو نهێنییەکانی ئەم حیزبە لای پارتیی ئاشکرایە. لە لایەکی ترەوە، هەموو ئەو پەیوەندییانەی کە بارزانیی لەگەڵ ڕووس و تورکەکان و وڵاتانی کەنداو و تەنانەت ئێرانییەکاندا هەیبووە، بە تەکلیف و لۆبییکاریی و، پارەدان لە خەزێنەی میللەت، بەشێکی لەپێناوی ئەوەدا بووە کە بارزانیی وەک مەرجەعێک لە پرسی هەرێمی کوردستاندا، پرسی پێ بکرێت، کۆبوونەوەی تاکلایەنەی پارتیی لەگەڵ ئەم لایەنە ناوچەیی و نێودەوڵەتییانە بەنمونە، کە هیچ لایەنێکی تری کوردیی تێیدا بەشدار نەبووە؛ لە نزییکتریینیاندا، سەردانی مەسروور بارزانیی وەک سەردانێکی فەرمیی بۆ ئیمارات، بەبێ هاوسەفەربوونی هیچ وەزییر و کەسانێکی پلەداری کابیینەکەی، لەجیاتی ئەوە هاوسەفەرکردنی کوڕەکەی خۆی، ئاریین. واتە یەکێتیی تەنها کۆمەڵێک بەرژەوەندیی بۆ دەخرێتە لاوە و سەرانی ئەم حیزبە بۆ کاسپییکردن و خۆدەوڵەمەنکردن و مانەوەی خۆیان و نەوەکانییان بەکاری دەهێنن، ئەوەی وای کردووە ئەم حیزبە ئاشبەتاڵی پێ نەکرێت، بە پلەی یەکەم ئێرانە، ئینجا پارتیی خۆی، چونکە پارتیی یەکێتییەکی لاوازی پێ باشترە وەک لەوەی کە هێزێکی تری بەهێز لە سلێمانییدا دروست ببێت و ناچار بێت لەگەڵییدا سیاسەت بکات و بۆی ببێتە سەرئێشە. بە لاوازبوونی ڕۆڵی ئێران لە عێراقدا، کە بەگەرێکی بەهێزەوە حکومەتی داهاتوو بەرەو ئەوە هەنگاو دەنێت، ڕۆڵی میلشیاکانی ئێران و یەکێتیی، لە خاچ ئەدرێن ! بەکورتیی، تەنانەت گریمان ئەگەر کەسێکی تریش دەربچێت جگە لە هوشیار زێباری و بەرهەم ساڵح، کە ئەمە ئەگەرێکی لاوازە، ئەوا دیسان هاوکێشەکە هەر لە بەرژەوەندیی پارتییە! لە ڕابردوودا، هەر وەک چۆن باڵی مەکتەبی سیاسیی پارتیی، برایم ئەحمەد و جەلال تاڵەبانیی، وەک دوو کەسی دیار تێیدا، لەجیاتی چاکسازیی و هەوڵی گۆڕانکاریی لەپارتییدا، ئەوان لەپێناوی دەسکەوتدا، لە پارتیی جیابوونەتەوەو سوور بوون لەسەر تێکدانی شۆڕشی کوردیی کە بەرەیەکی فراوانتر بووە لەچاوی دۆست و نەیارەکانی کورددا، وە دوای ڕاپەڕیین وەک یەکێتیی، ڕازیینەبوون بە ئەنجامی یەکەمیین هەڵبژاردن، لە ١٩ی. ٠٥ی ١٩٩٢ دا، لەگەڵ خیانەتەکانی تر، بەهەمان شێوە پارتیش لە پێناوی لێدان لە نەیارە مێژووییەکانی و ئێستای، هەموو ڕێگایەکی بەکار هێناوە و، ئێستاش بەکاری دەهێنێت بۆ سەپاندنی دەسەڵاتی خۆیی؛ وەک خیانەتی پەرتەوازەکردنی نەتەوەیی و هەرێمیی و دواترییش تەنانەت ئەگەر بشگات بە پاشگەزبوونەوە لە ئەنجامی ڕیفراندۆم. ئەم بابەتە سەرەڕای ئەوەی کە ڕەگوڕیشەیەکی دور و درێژی هەیە؛ لە مێژوویەکی نزیکییشدا، یەکێتیی و پڕۆپارتییەکانی لەپێناوی بەرژەوەندییەکانی خۆیان و کارکردن لەگەڵ پارتییدا، حیزبەکەی خۆیانیان تەفروتونا کردووە. بۆیە، ئەگەر بەرهەم ساڵح دەرنەچێت، ئەوا لە هەنگاوی یەکەمدا و ڕاستەوخۆ یەکێتیی سووکە باڵێکی لێ هەڵدەوەرێت، چونکە بەرهەم بەهەموو ئەگەرێک ئیعتیبارێکی وای نەماوە کە سەنگ و قورسایی وەهای هەبێت و لە یەکێتییدا سیاسەت بکات. ئەمە ڕێگاخۆشکەرە بۆ ئەوەی بافڵ و قوباد تاڵەبانیی و بنەماڵەی ئیبراهیم ئەحمەد، کۆمەڵێک بەرپرسی تری یەکێتیی بێکارییگەر بکەن و وەلایان بنێن. ئەو یەکێتییەش کە دەمێنێتەوە، یەکێتییەکی لەرزۆکتر و بچوکترە لە ئێستا، کە سەرۆککۆمارێکی لە بەغدا هەیە و کۆمەڵێک بەرپرسی چەکدار، لەکوردستان هێشتا ئامادەن بەرگریی لێ بکەن. جا، ئێستەش کە ئەم یەکێتییە لە قۆناغێکی ناسکی ڕاگوزەرتردایە و تەنها کەوتووە، بەشێکی پەیوەندیی بەو گرێبەستە هەرزانفرۆشەی بافڵ و قوباد تاڵەبانیی و شانازی برایم ئەحمەدەوە هەیە کە لاهوور تاڵەبانییان لە هاوسەرۆکی بێکارییگەر کرد و هەموو دەسەڵاتەکانیان لێ سەندەوە. بەشێکی دیکەشی کارکردنی بەردەوامی دەزگای پاراستنە لەسەر سلێمانیی و خستنە کاری سیاسەتی پەرتکەو زاڵبە لەڕیزەکانی یەکێتییدا، ئەمە بەشێوەیەکی چڕ، لە خولی دووەمی هەڵبژاردنەوەی جەلال تاڵەبانییەوە بەسەرۆککۆمار هەتا ئێستا درێژەی هەیە. وە ئێستاش، هەموو حیزبەکانی تری سلێمانیی لەبەرژەوەندیی پارتییدا کار دەکەن، بە گۆڕان و ئیسلامییەکان و نەوەی نوێشەوە. لە سیاسەت و دونیای بیزنسدا، هیچ لایەنێک ئەولەویەت بە کارکردن لەگەڵ دۆڕاوەدا نادات.


ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس





وێنە

حالی مسعود بارزانی و ئەولادەکانی بەدەست دادگای فیدرالیەوە
خۆنەچەمێنن
مسعود بارزانی دوای سەرنەکەوتنی لە رواندنی ددانی دەستکرد
براوەی کۆنگرەی چواردە
ململانێی نێوان بنەماڵەی بارزانی

راپرسی

چارەنووسی بنەماڵەی بارزانی و تالەبانی چۆن دەبینیت؟