هەواڵ

مەنسور و ژنە فارسەکەی

Saturday, 02.26.2022, 09:54 PM


مەنسور:  سڵاو خۆشەویستەکەم!
سودابە:  سڵاو، تۆ چۆنی!
مەنسور: باشم بە قوربانت بم، تۆ باشی
سودابە:  هاتیتە ماڵەوە؟
مەنسور: گیان!؟ چیت وت!
سودابە:  وتم، هاتیتە ماڵەوە!
مەنسور: ئەرێ، ئێستا گەیشتم.
سودابە:  چیت کرد؟
مەنسور: وەڵا، دانیشتبووین، ئەحمەدمان لەگەڵ بوو بابە عەزیز لێرە بوو..
سودابە:  چەتۆ رۆیشت!
مەنسور: بەڵێ، چەتۆ زوو رۆیشت. وتی خەوم دێت.
سودابە:  مەسرور، تۆ تێگەیشتی جەنەڕاڵ پەتراوس....
مەنسور: کێ!
سودابە:  جەنەڕاڵ پەتراوس.
مەنسور: واو ا ، جەنەڕاڵ پەتراوس، واو من دەیناسم، ئازیزەکەم.
سودابە:  دەنگ و باسەکانیت گوێ لێبووە!
مەنسور: بەڵێ ئازیزەکەم، گوێم لێ بوو.
سودابە:  تۆ گوێت لێ بوو کە ژنەکەی ئیستیقالەی دا.
مەنسور: بەڵێ ئازیزەکەم، هاوڕێکەشمان تەلەفونی کرد.
سودابە:  باش
مەنسور: پێی وتم، کابرایەکە وتی: ئەگەر هیچ توهمەتێکی سیاسی لەسەری دروست نەکرابێ. من بۆی دروست دەکەم.
سودابە:  دڵەکەم هاتە ناو دەمم! چی!؟ توهمەتی تر؟
مەنسور: وتی من بە ناوی دیکە و شتی تر دەتوانم دروست و چاکی بکەم. بەڵام ئەگەر رێکۆردەکەی توهمەی سیاسی تێدا نەبێت.
سودابە:  هیچ،
مەنسور : چی!
سودابە:  هیچ توهمەتێکی سیاسی! ئەو چی بوو، فایلی ٤٤ پووچ بوو؟ هیچ کەسێک توهمەی سیاسی لەسەر نەنووسیوم.
مەنسور: کابرا ئەوەی بۆ وتم. وتی قەزیە و واقیعەکە ئەوەیە. یەک دووسێ جار تا کۆتایی، ئەمە واقیعەکەیە.
سودابە:  باشە، سەبارەت بە بەڵگەکان و ڤیزەکەی من هەمووی فراود واتە (تەزویر)، هەموو شتەکانم بە بەرتیل و مزەوەرن.
مەنسور: باشە، وتویەتی من تۆم لە مردن رزگار کردووە، تۆش دەبێت ژیانەکەم دروست کەیت.
سودابە:  داوای پارەی نەکرد!
مەنسور: نا نا
سودابە:  باشە
مەنسور: وتی ژیانەکەم چاک کە! رەفیقەکەم پێی وت.
سودابە:  باشە، پرسیاری ئەوەی لێ نەکرد، کە چۆن ژیانی تۆ چاک بکات!
مەنسور: وتی ئەگەر ئەمە جێبەجێ کەیت، ژیانی منیش خۆش دەبێت.
سودابە:  باشە
مەنسور: پێی وت، تۆ هەموو جار پێت دەوتم، من قەرزاری تۆم و تۆ منت لە مردن پاراست. تۆ پێت دەوتم کوڕێکی منیت! تاوەکو ئێستا من هیچم لێ داوا نەکردووی. بەس ئەم ئیشەم بۆ بکە!
سودابە: باشە
مەنسور: ئەوەشی وتبوو، ئەو کەسانەی من بۆ ئەو ئیشە راسپاردوون و ناردوومن بۆ ئەوێ، کارەکە ئەنجام دەدەن. وتی سکرتێرەکەی فایلەکەی ئامادەکرد و هەمووی نوسی.
سودابە:  چی وت، چی وت؟
مەنسور: وتی هەموو فایلەکانی ئامادەکرد و نوسین. وتی لە وەزارەتی دەرەوە بوو.
سودابە: باشە.
م: وتی کە تەلەفونت بۆ بکات؛ بۆ ئەوەی حەفتەی دادێ کابرا بچێتە لای ئەو.
سودابە:  ئەو پێی وتبوو.
مەنسور: ئەوەی وەزارەتی دەرەوە دەێتە ئۆفیسەکەی ئەو، کە پاکیکەنەوە. من نازانم بەڵئم ئەوان دەزانن چی دەکەن.
سودابە:  مەنسور، بە رای تۆ، تەنها توهمەتی سیاسی ئەم کارە تێکدەدەن؟ هیچ کەس توهمەی سیاسی بۆ نەکردووم.
مەنسور: نا، پێی وتبوو، تا ئەگەر ناوەکەی سووریش بێت دەیسڕینەوە، بەڵام ماوەیەکی پێ دەچێت.
سودابە:  ئێ
مەنسور: بەڵێ، من هەمووی پاک دەکەمەوە، بە مەرجێک توهمەکان سیاسی نەبن.
سودابە:  چەندە کات دەکێشێت!
مەنسور: ئەمەی وت ئازیزەکەم. منیش درێژم نەکرد لەگەڵیا، من نەمویست زۆر پرسیاری لێ بکەم.
سوادبە: باشە، بە رای تۆ، نابێتە توهمەتی سیاسی! ئەگەر بیری لێبکەیتەوە توهمەی جاسوسیان لە پاڵ منی بەختڕەش دانابوو.
م: نەخێر ئازیزەکەم.
سودابە: دەترسێم ناوی جاسوسیی لەسەر من دانێن.
مەنسور: نا ئازیزم! وتی تەنها ئەوەی لەسەر نەبێت، ئەوانی تر هەمووی پاکدەکەمەوە. وتی ئەگەر سووریش بێت. ئەوەی سوور ئەخیر مەرحەلەیە. (( سوور لر هەمووی خرابترە)) من پاکی دەکەمەوە.
سودابە:  ((رید)) سوور مانای چیە؟
مەنسور: من نازانم، ئەوان دەرەجەی  خۆیان هەیە.
سودابە:  ئاخ، ئۆف، من فکر ناکەم کە من ((رید)) سوور بم. رەنگە ئەویش بم. چونکە زۆر دیعایەیان کرد.
مەنسور: من نازانم، پێیان وتبوو بە مەرگی باوکت من درۆت لەگەڵدا ناکەم، وتبووی من کەوتبوومە ژێر قاچەکانی و پێم وت ژیانی من قورتال کە! وتی ئەگەر ئەم ئیشەم بۆ بکەی ژیانەی منیش قورتال دەکەی.
سودابە:  باشە مەنسور بە مەرگی باوکت بەڕاستی سوێند دەخوات!
م: چی!
سودابە:  مەرگی باوکت، بەڕاستی سوێند دەخوات؟ تۆ دەیناسی!
مەنسور: بە درۆوە سوێند ناخوات، پێی وتم من ئەمەن پێ وت و ئەویش قەوڵی بە من دا. وتی تۆ بڕۆ من خۆم ئەنێرم بە دواتا.
سودابە:  باشە بە دیدی تۆ چەند کاتی پێ دەچێت؟
مەنسور: بە نەزەری من دوو هەفتە.
سوادبە: و ...و و  و. پێکەنینم بە قسەکانت دێت!
مەنسور: بۆچی؟
سودابە:  وەڵا ئەگەر دوو هەفتە بێ، هەر هیچ نیە. من وام دانابوو دوو مانگ سێ مانگی پێ دەچێ.
مەنسور: من دەڵێم دوو هەفتەی تر وەڵام دەداتەوە.
سودابە:  باشە کاتێک کە وەڵامی دا، ئەوان کەی ڤیزەمان دەدەنێ؟
مەنسور: ئەو پێی وتم، ئێمە ڤیزە بۆ کوێ بنێرین. منیش پێم وت یان بۆ ئوردن یانیش بۆ ئەنکارا.
سودابە:  وەڵا بۆ کوێ بێ، بۆ قەبرستانیش بنێرن، من دەڕۆم،،، مەنسور
مەنسور: بۆ دوبەی نابێت.
سودابە:   بۆ عێراقیش بێت من ئامادەم بچم!
مەنسور: بەغدایش نابێت.
سودابە:  ئاخ، ئەمەیە کە مرۆڤ مەجبوور بوو! بەس باشە ئەگەر ئانکارا بێت.
مەنسور: من وتم ئانکارا یان ئوردن بێ ئەگەر بوو باشە.
سودابە:  ئوردونیش باشە، مەنسور. باشە ئیحتیمال هەیە من هەفتەیەک پێش مناڵبوون بگەمە ئەوێ.
مەنسور:نانا. تۆ پێش ئەوەی مناڵت ببێت ناچیت. اێستا ڤیزەت پێ نادەن.
سودابە:  ئەها..ئەها.. ئەها تێگەیشتم
مەنسور: نا ئێستا نابێت!
سودابە:  بەڵێ تێگەیشتم
مەنسور: گرنگ نیە!
سودابە:  نا، تازە بۆ من گرنگ نیە. بەس کەمی تێبچیت قەینا.
مەنسور: وتی و سوێندی بۆ خواردم، هەر چی لە دەستم بێت دەیکەم. وتی، هەموو جارێکیش پێم دەڵێت: من بە ژیانی خۆم قەرزاری تۆم. وتی ئەو لە وەرەقەی وەسیەتی خۆیدا منی بە خۆی داناوم.
سودابە:  ئۆۆۆو
مەنسور: وتی ئەو کەسانەی لە وەزارەتی دەرەوە کار دەکەن، ئەوان ئەوانە هەڵدەبژێرن یان دامەزراندنی AWA HOMELAND CECURIT
سودابە:  سەر بە کام حزبن؟
مەنسور: چی؟
سودابە:  سەر بە کامە حزبن؟
مەنسور: هزبی ئۆباما نین، دژی حزبی ئۆبامان.
سودابە:  باشە، باشە ئەمەشیان هەر باشە.
مەنسور: گوتبووی، ئەگەر کابارا وتی، بێ خەیاڵ بە لەو شتە، خەمی پێ مەخۆ! لە هیچ دەرگای تر مەدە. ئەو رێگایەی تر، من ئەو ناڵێم.
سودابە:  نا، ئەوە لێگەڕێ! ئەو رێگەیە هیچ نیە. ئەو بۆ هاوڵاتیانی ئەمریکیە.ئەو هی من و تۆ نیە.
مەنسور: مەبەستی من ئەوەیە، کێ وتی من درۆت لەگەڵ ناکەم. گوتوویەتی من دەمەوێت هاوکاری تۆ بکەم. بەڵئم بەرامبەر ئەوە دەبێ تۆش یارمەتی من بدە.
سودابە:  باشە
مەنسور: منیش پێم وت، هەر رۆژێک پێت وتم، تەنها ٢٤ سەعاتم موهلەت بدەرێ.
سودابە:  وۆو هاها ه(( پێدەکەنێت))...
مەنسور: من پێم وت لای من ٢٤ سەعاتە،  من زۆر کاتم ناوێت.
سودابە:  ( ئۆی مای گاد) وەی خودایە.. باشە
مەنسور: ئازیزەکەم، یەک لەحزە بوەستە من تەلەفونەکەم شەحن دەکەم، باشە ئەلۆ...
سودابە:  گیان ..... باشە...
مەنسور: تەلەفونەکە دامەخە باشە
سودابە:  باشە
مەنسور:  ئەلۆ...
سودابە: بەڵی گیانەکەم
مەنسور: ئازیزەکەم، من ئەم ((سکە)) شم لێ کڕی.
سودابە:  بۆچی!
مەنسور: وەڵا بە هەرزانی لێم کڕی.

تێبینی: ئەم زانیاریی و ڤیدیۆ و هەواڵە کوردستانپۆست و سایتی  تەڤداپرێس لە یەک کاتدا پێکەوە  بڵاو دەکەینەوە

ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس








وێنە

حالی مسعود بارزانی و ئەولادەکانی بەدەست دادگای فیدرالیەوە
خۆنەچەمێنن
مسعود بارزانی دوای سەرنەکەوتنی لە رواندنی ددانی دەستکرد
براوەی کۆنگرەی چواردە
ململانێی نێوان بنەماڵەی بارزانی

راپرسی

ئایا مەسرور بارزانی لەسەر سكاڵاكەی دادگای واشنتۆن دەیدۆڕێنێت؟