لە مرۆڤی رەشبین بە دووربە، چونکە ئەوان بۆ هەر چارەسەرێک کێشەیەک دروست دەکەن!(ئەنیشتاین)

وتار

بۆچوونەكانی نازیەكان هێشتا ماوە ونەمردون

Monday, 02.28.2022, 02:38 PM


نازیەكان پێنان وابوو كە خەڵكی چاو شین و قژ زەرد و باڵا بەرز تاكە رەچەڵەكە دەبێت بە پاك و خاوێنی بمێنێتەوە  هەر لەبەر ئەوەش بوو كوشتاری كۆمەڵەی جولەكەكانی كرد، لەو بروایە دابوو كە جوولەكان دەبنە هۆی پیسبوونی رەچەڵەكی ئاری كە چاو شین و قژ زەردن ، دوای ئەم هەموو ساڵە  و نەمانی هیتلر ، تائێستاش بەشێك لەو بیروبۆچوونانە بونی ماوە لەناوە بەشێك لەخەڵكی ئەوروپی ،  لەدوایی هێرشەكەی روسیا بۆ سەر ئۆكرانیا ئەو بیروبۆچونە كۆنەی نازیەكان دووبارە زیندوو بویەوە كە خەڵكی ئەوروپی نابێت توشی شەر و كوشتار بنن ،

هەر وەك كەسێك لەسەر كەناڵی BBC بەریتانی زۆر بەروونی دەڵیـت :

شتێكی زۆر هەست بزوێنە بۆ من كاتێك دەبینم خەڵكی ئەوروپی چاو شین و قژ زەرد دەكوژرێن ، منداڵە دەمرێت هەموو رۆژێك بەهۆی هێزی ئاسمانی رووسیا

https://www.youtube.com/watch?v=JbJ6sDVBE-w

وەهەر وەها بەهەمان شێوە پەیامنێرێكی تری كەناڵی CBS زۆر بەبێ ئەدەبی دەلێت

كييڤ وەكو عیراق و ئەفغانستان نیە كە چەندین ململانێی نێودەڵەتی بەخۆیەوە بینی بۆ كاتێكی درێژ،هەروەك دەزانیت ئەو شارە (كییڤ) شارستانیەتێكی پێشكەوتوو وە ئەوروپیە رێژەیەكی ،پێویستە ئەو وشانە بە وشیاریە هەڵپبژێرم، ئەو شارە كەلەو باورەدا نەبووی كە ئەو شتەروودەدات

بەهەمان شێوە سەرۆك وەزیرانی بۆلگاریە kiril petkov دەڵێت

ئاوارە ئۆكرانیەكان لەو ئاوارانە نین كە پێشتر بینیبوومان ، ئەوانە ئەوروپین هەر بۆیە ئێمە و یەكێتی ئەوروپا ئامادەین بۆ پێشوازیكردن لێیان

http://https://youtu.be/qBE-PUyUXR0

تائێستاشی لەگەڵ دابێت بەشێك لەخەڵكی رەگەزپەرستی و جیاكاری كردن لەسەر بنچینەی رەنگ و شێواز هەرماوە وەئەو هێرشەی روسیا بوو بە پەردەلادەرێك لەسەر رووی زۆریك لە وڵاتان كە كەسێكی  ئەوروپیان لا بەرزو بەنرختر لە كەسیكی شەرقی،بۆچی هیچ كەسێك نەبوو دووفرمێسك بۆ عیراق و سوریا و ئەفغانستان برێژێت كاتێك بۆمباران دەكران بەدەستی فرۆكەی وڵاتانی رۆژهەڵات و شارو دێهاتەكانیان كاول وێران كرد و بەهەزاران منداڵیان كوشت هیچ كەسێك نارەزایی و ئابلۆقەی نەخرایە سەری و بە تیرۆریست و ئیرهابی لەقەڵم دەدران .


ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس





وێنە

حالی مسعود بارزانی و ئەولادەکانی بەدەست دادگای فیدرالیەوە
خۆنەچەمێنن
مسعود بارزانی دوای سەرنەکەوتنی لە رواندنی ددانی دەستکرد
براوەی کۆنگرەی چواردە
ململانێی نێوان بنەماڵەی بارزانی

راپرسی

چارەنووسی بنەماڵەی بارزانی و تالەبانی چۆن دەبینیت؟