پارتی لە نوسینەوەی مێژودا درۆی گەورەی بۆ مەلا مستەفا هۆنیووەتەوە
| Tuesday, 03.01.2022, 05:48 PM |
ئەمڕۆ ١ـی ٣ـی ٢٠٢٢ لای پارتییەکان یادی کۆچی دوای مەلا مستەفا بوو، مەلا مستەفا کە ئێستا ٤٣ ساڵە مردووەو لە ژیاندا نەماوە ،بەڵام ڕۆڵی مەلا مستەفا لەناو ڕەوڕەوەی مێژوودا قسە و باسی زۆری بە دوای خۆیدا هێناوە ، مێژوویش بریتی یە لە لێکۆڵینەوەو نووسینەوەی ئەوەی لەرابردووا ڕوویداوە ، بەڵام کێشەی پارتی ئەوەیە کە مێژووی مەلا مستەفای وەک چیرۆک نوسیوەتەوە ،نەک وەک بابەتێکی زانستی بۆ سود وەرگرتن و لێکۆڵینەوە و شیکارکردن، بۆ دۆزینەوە گەڕان و سۆراخی ڕابردوی مەلا مستەفا ناچارین بگەڕێینەوە بۆ ڕابردوو لە خودی مێژوو کەڵک وەربگرێت.
پارتی سەرباری شێواندنی مێژووی نەتەوەیەک، تەنانەت ڕوداوە مێژوییەكان كە ناسۆر و برینی نەتەوەین بۆ مەرامی شەخسی و حیزبی و خێزانی بەلاڕێدا دەبەن کە جیاکردنەوەی ڕاستی و ناڕاستی لە یەک کارێکی زەحمەت دەبێت ، بۆیە یەكێك لە قورسترین ئەركە فیكرییەكانی توێژەرو لێكۆڵەری مێژووی ڕاستەقینە ڕاوەستانێکی ڕەخنەییە لەبەردەم ئەو مێژووەی کە پارتی وەکو چیرۆك بۆ مەلا مستەفا و بنەماڵەی بەرزانی دەنوسنەوە ،بەڵام پارتی دەربازی نەبووە و شانی مەلا مستەفاش پاک نەبووەتەوە لە هەڵەو کەموکوڕی مێژووی ، پێویستە مەلا مستەفاو مێژووەكەی بە فلتەرێکی بەهێز پاڵفتە بکرێت .
ئەوەی من لێرەدا مەبەستمە قسەکردنە لەسەر کەسایەتی خودی مەلا مستەفا لە ناومێژوودا ،پارتی لە نوسینەوەی مێژووی مەلا مستەفادا درۆی زۆر گەورەی هۆنیوەتەوە ، مەسەلەن مەلا مستەفا زاتێکی گەورەو پیرۆز و مەعسوم بووە لە ژیاندا ! نمونەیەکی تر مەلا مستەفا خاوەنی هزرو ڕێبازو فەلسەفە بووە ! یان پێشبینی و قسەی نەمران بووەتە وێردی زوبانی پارتیەکان و چیرۆکی ئاهورای لەسەر دەهێننەوە ، دەمەوێ بڵێم باشترین کتێبێک کە بە وردی باسی کەسایەتی مەلا مستەفامان بۆ دەکات کتێبی " خەباتی پێشمەرگایەتی یان کارەسات و ماڵوێرانی " لە نوسینی ئەردەڵان عەبدوڵا بە وردی پەنجەی خستووەتە سەر تایبەتمەندییەکانی مەلا مستەفا .
زۆرینەی زۆری سەرچاوە مێژووییەکان لەبارەی کەسایەتی مەلا مستەفا ئاشنامان دەکەن بە ڕوانینێکی جیاواز لەو ڕوانینەی پارتی کە لەسەر مەلا مستەفا وەک چیرۆک نوسیویەتیەوە ، مەلا مستەفا بە حوکمی ئەوەی كهسایهتیهكى خێڵایهتى ههبووە ئاستی ڕۆشنبیریشی نزم بووەو نەیزانیوە جیاوازی نێوان ئۆتۆنۆمی و حوکمی زاتی چییە ؟! مەلا مستەفا دژی گۆرانی و موزیک بووەو پێیشی ناخۆش بووە پێی بوترێت مامۆستا ! لە ژیانیدا بە گاڵتە بە حەمایل ی خێزانی نەگوتووە (خۆشم دەوێت !) ههموو كات مۆراڵى خێڵایهتى و دهرهبهگایهتى بهسهر مێشك و ویژدانیدا زاڵ بووه ونهیزانیووه گفتوگۆو بۆچوونی جیاواز مانای چییه ؟! بەردەوامیش جنێوو سوکایەتی لە سەر زاری بووەو بە برایم ئەحمەد و جەلال تالەبانی و نوری شاوەیس و عەلی عەبدوڵای دەگوت : بێ ئەخلاق. تالەبانی لەكتێبی ( دیداری تەمەن)دا دەڵێ ؛ تێگەیشتم، مەلا مستەفا ئەو پیاوە رۆشنبیرە هاوچەرخە نییە كە من چاوەڕێم ئەكرد!
دانا مەنمی
Copyright © 2020 by Tevdapress. All rights reserved