بۆ ناڕەزایی دەربڕین بەرامبەر ڕەشبگیریەکانی دەسەلاتی کوردی لە ناوچە جیاوازەکانی کوردستان و بادینان بە تایبەتی بەرامبەر چالاکوانان و خۆپێشاندەران و دەنگە ناڕازیەکان ڕەوەندی کوردی لە شاری لەندەن خۆپێشاندان ئەنجام دەدەن و داواکارن لە دەنگە ئازادەکان ئامادەی خۆپێشاندانەکە بن و پشتیوانی خۆیان بۆ بوێری خۆپێشاندەرانی کوردستان دەرببڕن و دەسەڵاتی میلیشییای هەرێمی کوردستان سەرکۆنە و ڕسوا بکەن.
خۆپێشاندانەکە لە 01/09/2020کاتژمێر 11.00بەیانی لە لەبەردەم فەرمانگەی یٔۆفیسی یٔەمنستی یٔەنتەرناسیۆنال ئەنجام دەدرێت .
دەقی بانگەوازەکەی ڕەوەندی کوردی / لەندەن
بۆ پشتگیری لە خەڵکی کوردستان و ڕێگری کردن لەبەر تەسککردنەوەی یٔازادی بە خۆپیشاندانی 01/09/2020کاتژمێر 11.00بەیانی .
لەبەردەم یٔۆفیسی یٔەمنستی یٔەنتەرناسیۆنال پەیوەستبن.
هاوڕێیان وەک دەزانن ژیانی خەڵک لە کوردستان زۆر سەخت تێدەپەڕێت کۆمەڵگا کەوتۆتە ناو قیرانی یٔابوری و سیاسی گەورەوە.
بۆیە لە یٔێستادا لە هەمو کات زۆرتر ستەمکاری گەیشتۆتە لوتکە، گرینگە ڕەوەندی کوردی پشتگیری لە داخوازی و مافەکانی خەڵکی کوردستان بکات بەهەر جۆرە چالاکی و هاوکاریەک لە توانادا هەیە.
گرینگە هەمو یٔەو کەناڵ و پەیوەندیانەی خۆمان بەکاربێنین بۆ مسۆگەرکردنی خواستە ڕەواکانیان کە لە چەند خاڵێکدا خۆی دەبینێتەوە .
١- یٔازادی بێ قەیدوشەرتی گیراوە سیاسیەکانی ناوچەی بادینان. و ناوچەکانی دیکەی ژێردەسڵاتی حکومەتی ھەرێم .
٢- یٔازادی بێ قەیدو شەرت بۆ کادیرو یٔەندامانی تەڤگەری یٔازادی و نەوەی نۆێ.
٣-باشترکردنی خزمەتگوزاری تەندروستی بۆ خۆپاراستن لە ڤایرۆسی کۆرۆنا.
٤- موچەو خزمەتگوزاری بۆ سەرجەم
چین و تۆێژەکانی کۆمەڵگا لە نزیکترین کاتدا مسۆگەربکرێت.
٥-ڕاگرتنی قاچاخچێتی سنورەکان و
هێنانەژوورەوەی کەل وپەلی ماوەبەسەر چوو ڕابگیرێت و سەرجەم داھاتەکان یٔاشکرا بکریت و بخرێتە خزمەت خەڵک
٦-یٔاشکرا کردنی چارەنوسی
بێسەروشۆێنەکانی شەڕی ناوخۆ.
٧-بەرگرتن بە هێزەکانی دەوڵەتی تورک و جمهوری یٔیسلامی یٔێران بۆ ناو خاکی هەرێمی کوردستان.
٨- یاسا سەروەر بێت ودادگاو دادوەرەکان نەبن بە بەشیک.لەو ستەمکارییەیی حیزب ،پێویستە ھەموان لەبەردەم یاسادا وەک یەک.سەیر بکرین و دادگاکان بتوانن ڕۆڵی.دادوەرانەی خۆیان بگێڕن
ڕەوەندی کوردی/ لەندەن.بە نیازی دیدارتان.
Address
1 Easton St Islington
London WC1X 0Dw