TEVDA Press

لە یانەیەکی شەوانەدا نەقیبێکی پارتی بە ناوی (هیوا ئەنوەر زەنگەنە) دەکوژرێت

| Saturday, 03.19.2022, 10:52 PM |


بە پێی زانیارییەکان ئەمشەو شەممە، دوای ئەوەی نەقیبێکی پارتی، بەناوی (هیوا ئەنوەر زەنگەنە) لەدایکبوی ١٩٨٥ لەگەڵ ١١ کەس کە هاوڕێی خۆی بوون سەردانی یەکێک لە یانە شەوانەکانی شاری سلێمانی شەوانە بەناوی (دار الخشب) لەسەر شەقامی بازنەیی مەلیک مەحمود دەکەن. بەهۆی شەرەتەقەوە ناوبراو كوژراوە و چەند کەسێکی تریش برینداربون. نەقیب هیوا زەنگەنە و بریندارەکان ، لەلایەن سکویریتیەکی یانەکەوە بەناوی (جاسم) تەقەیان لێکراوە. سیان لەو بریندارانەش گەیەنراونەتە نەخۆشخانەی شار بە ناوەکانی ڕائید (ئومێد محەمەد، لەدایکبووی ١٩٨٥)  (شەماڵ فوئاد، لەدایکبووی ١٩٨٩)  (ئاسۆ تەیب، لەدایکبووی ١٩٨٩) و تەواوی ئەوانەش بە  فیشەك بریندار کراون. بەپێی زانیارییەکان نەقیبەکەی پارتی لەگەڵ سیکوریتی یانە شەوانەکە دەبێتە دەنگە دەنگیان و دەیەویت پارە نەدات. بەو هۆیەوە شەرەکە گەورە دەبێت و شەرە تەقە دەسپێدەکات و تاکو ئێستا تەقەکەرەکە دەستگیر نەکراوە.
تەڤدا پرێس