لە مرۆڤی رەشبین بە دووربە، چونکە ئەوان بۆ هەر چارەسەرێک کێشەیەک دروست دەکەن!(ئەنیشتاین)

هەواڵ

چۆن دەسەڵاتە كەمینەكان پارەكانیان دەشارنەوە لە عقاراتی دەرەكی .

Wednesday, 04.13.2022, 12:28 PM


وەرگێرانی یاسر حەكیم

پارێزەری ڤێرجینی دان ویثێڕسی لە ماڵپەرەكەی خۆیدا بەخۆشحالیەوە دەریدەبرێت كە دەتوانێت پارە و سەروەت و سامانت بشارێتەوە و بیكات بەنادیار ،لە گۆرینی كۆمپانیا و بازرگانی دەرەكی بۆ  وەكالەتی كەسی و تایبەتی  لەرێگای چەند رێكارێكی یاسای نوێ  بۆ كەسانەی كە زۆر دەوڵەمەند و سەرمایەدارن ،ئەوانەی كە نایانەوێت ناو و ناونیشانیان ئاشكرابێت و پارێزگاری بكەن لەو بەرپرسیاریە گرنگانەی كە سەرچاوەی پێدانن.

شاردەنەوی سەروەت و سامان زۆربەیكات بەكاردێت بەهۆی بوونی هۆكاری نایاسایی و دزی تێیدا، وەكو خۆ دزینەوە لە باج دان یان شۆردنەوی پارە، یان بەلایەنی كەم  بەكارهێنانی فێڵ و كەلێنێكی بچووك لەهەڵەی یاسایی كە وادەكات باجەكە كەم بێتەوە لەكاتی باج داندا، ئەم خزمەتگوزاریەش شتێكی سەرنج راكێشە بۆ دەسڵاتە دیكتاتۆریەكان و ئەو حیزبە فاسدانەی كە دەیانەوێت دانیشتوانیان بێئاگابن لە زانینی رێژەی پارەی دزراوی وڵات .

لەوكاتەی كە روسیا هێرشی كردۆتە سەر ئۆكرانیا ئەو زەرەر و زیانانە دروست بوو بەهۆی لاینە پیشەسازیە شاراوەكان زیاتر سەرنج و گرنگی پێدانی راكێشا بەلای خۆیدا ،بەڵام پیاوانی سەرمایەگوزرای روسی و تاوانبارانی جەنگ تاكە خەڵكانێك نین كە هەوڵی شاردنەوەی پارە و سەروەت و سامان دەدەن .

یەكێك لەوكەسە دەوڵامەندانەش دەركەوت كە خێزانی نێچیرڤان بارزانی بێت  سەرۆكی هەرێمی كوردستان ، ئەو خێزانە حوكمرانی نیمچە سەربەخۆیی دەكەن لە باكوری عیراق لەسەر سیستەمی نیمچە پاشایەتی ، لەسەریەك كۆكردنەوەی سەروەتێكی لەرادەبەدەر زۆر لەرێگای مامەڵە و فرۆشتنی نارونی نەوت و پەیوەندی و مامەڵەی خانووبەوەرە. لە مانگی دیسێمبەردا ماڵپەری (The American Prospect) ئاشكرای كرد كە چۆن ئامۆزای سەرۆكی هەرێمی كوردستان مەسرور بارزانی كە سەرۆكی وەزیرانی هەرێمە كەچۆن هەوڵی قۆزتنەوەی یاسا نهێنیەكانی داوە لەرێگای كۆمپانیا ئەمریكیەكان بۆ شاردنەوەی وەبەرهێنانی خانووبەرەدا لە مەیامی (Miami) ،وە بارزانی رەتی هەموو ئەو دەنگۆیانەی كردەوە . لەوانەیە بارزانیەكان هەوڵی داگیركردنی وڵاتێكی هاوسنوریان نەدابێت، بەڵام چەندین بەڵگەی وەزارەتی دەرەوەی هەرێمە كە دزەیپێكراوە  لەسەر ماڵپەری ویكلیكس كە نیشانی دەدات كە چۆن حوكومەتی كوردی سیستەمێكی حوكمرانی فاسدی بەرنامە بۆ دارێژراو بەرێوەدەبات .

بەهەمان شێوەی ئامۆزاكەی سەرۆكی هەرێمی كوردستانیش تێوەگلاوە لەمامەڵەی خانووبەرە لە نهێنی ،بەڵام لە كەیسەكەی ئەودا ناوی ئەو تۆمارنەكراوە لەسەر هیچ یەك لە بەڵگانامەو تاپۆی موڵكەكان  بەشێوەی راستەوخۆ،بەڵكو لەشوێنی ئەوە ئەم بەشانە شاردراوەتەوە بە سیستەمێكی ئالۆزی وكالەتی كە هاورێ و ئەندامانی خێزان و كەسانی شوێنی متمانە لەخۆ دەگرێت.

لەبەر ئەوەی پارێزەرێكی وەكو دان ویثێڕسی كەسێكی گرنگە .

دەستەواژەیەكی شیاومان نیە لەزمانی ئینگلیزی كە وەسفی ئەو خەڵكانە بكات كە ئاسانكاری بۆ كیانە نهێنیە سەرمایەدارەكان دەكەن ، یان ناوی خۆیان لەسەر كۆمپانیا و موڵكەكانیان دادەنێن بۆ ئەوەی رۆكارێكی نوێی پێ بدەن و ناوی خاوەنە راستەقینەكەی بشارنەوە .رێژەیەكی بەرفراوانی خەڵكی لە هونەرمەند و محاسیب دەتوانن ئەم خزمەتگوزاریە پێشكەش بكەن ، وشاردنەوەی میكانیزمە راستەقینەكە لەرێگای بەڵگە نامەی یاسایی كە خەڵكی ئاسایی قورسە لێ تێبگات ، بەڵام دانیشتوانی وڵاتێكی تر كە مێژویەكی درێژیان لەگەڵ فسادە ئابوری ئابوروبەر هەیە بەرازیلە كە وشەیەكیان هەیە بۆ وسفكردنی ئەم جۆرە كارانەی كە لایەنە سەرمایە داراكان دەیكەن و بە (laranjas) ناوی دەبەن ، كە بەمانای (پرتەقاڵ) دێت لەزمانی پۆتوگیس ، ئەوەی خاڵە هاوبەشەی كە فەسادە بەرنامە بۆ دارێژراوەكان كۆدەكاتەوە لە بەرازیلەوە بۆ ئەمریكا وەلە ئەمریكاوە بۆ روسیاو كوردستان بریتیە لە شاردنەوە راستیەكان لەرێگای بازرگانی لارنجەوە laranjas.

’'نەتەوە یەكگرتووەكانی ئەمریكا نایەوێـت ببێت بە شانشینی ئیماتێكی تر  ، كە پەسترابێتەوە تا ددانەكانی دواوەی بە پارەی نادیار و مامەڵەی نارون و بازرگانی مادەهۆشبەر و مامەڵە سەربازییەكان’'

هيچ كامێك لە نێچیرڤان بارزانی و نوێنەرەكانی وڵامی كۆمێنتەكانی ئێمەیان نەداوە ، وە رونیش نیە كە ئاخۆ ئەوانە پێشێلی یاسایان كردبێت یان نا ، بەڵام وادیارە سەرۆكی حوكومەتی كوردستان لارەنجەی laranjasزۆری هەبێت لەنێوان ماك لین و ڤێرجینای و دوبەی ، ماڵپەری The American Prospect نزیەكەی 300 موڵك دەستنیشان كردوە كە نرخەكەی دەخەمڵێندرێت بە ژمارەیەكی نۆ خانەیی ، كە پەیوەندی هەیە بە خزم و كەسان و لایەنی نزیكەكانی .

سەرەتاكەشی دەستی پێكرد لە شەقامی Mottrom Drive  لە باشوری ڤێرجینیا ، پارێزەری لارنجەكان دوایی هەوڵ و ماندووبونێكی زۆر توانی خاوەنداریەتی 4 خانووی لەریزی یەكتر لەسەر شەقامەكە بشارێتەوە كە نرخی هەموویان دەكات زیاد لە 20 میلیۆن دۆلار .

چەند چینێكی نهێنی هەیە ، لەماڵپەری دەڵاڵەكاندا ناوی خاوەنی موڵكەكان شاردراوەتەوە و راگیراوە لەكاتی تۆماركردنیدا ، بەڵگە بەرجەستەكان بۆ چوار موڵك ئەوە دەردەخەن كە موڵكەكان كۆنترۆكراوە لەلایەن دوو پارێزەری وەكیلەوە بەناوەكانی Mottrom Trustیان Dulany Trust, وە لەگەڵ كۆمپانیا ناوێكی نەناسراو ، پرۆسەكە بەرنامە بۆ دارێژراوە و بەرێوە دەبردرێت لەلایەن كەسانی شارەزا و وەكیلی خاوەن ئەزموون .

پرۆسەیەكی دووكەڵاوی ئالۆزە و بینین تێیدا قورسە ، بەڵام تۆمارە كۆنەكان ناوی كەسی راستە قینە دەردەخات كە پەویستە بەكرینی موڵكەكە . یەكێك لە موڵكەكان كراوە بەناوی Mottrom Trust لەلایەن نەبیلە موستەفا هێشتا هەر هەوڵی شاردنەوە و ناروونكردنی ناوەكەی داوە ،نەبیلە لە شوێنێكی تردا ناوی هاتوە بە نەبیلە بارزانی كە دەكاتە خێزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان نێچیرڤان بارزانی .

هەمان رێكار گراوەتەبەر بۆ كرینی چەند شوێنێكی تر لە دەورووبەری ئەو ناوچەیەدا ، بەیارمەتی هەمان دوو پارێزەر بەلایەنی كەم بۆ كرینی دوو موڵك و خانووی تر كە نرخەكەی دەگاتە 3 میلیۆن دۆلار ، بەهەمان شێوە ئەمجارشیان ناوی كۆمپانیایەكی تر دەهێنرێت كەناوی بریتیە لە Blue Ridge Trust دووبارە ناوەكان شاردراوەتەوە بەڵام ئەمجارەیان وەكلاتە گواستراوەتەوە بەهۆی كەسێك كە ناوی جەمیل سندیە . سەرچاوەیەكی نزیك لە بارزانی پشتراستی ئەوەی كردەوە كە جەمیل سندی كەسێكە لای سەرۆكی هەرێمی كوردستان نێچیرڤان بارزانی كاردەكات ، كەئەوەش دەبێتە لارنجەیەكی تر و كەسێكی تر كە تێوەگڵاوە لە شاردنەوەی سامانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان، جەمیل سندی دەسەڵاتی ئەوەی داوە بە پارێزەر  وكیلەكان كە بتوانن موڵكی سێیەم بكرن بە بەهای یەك میلۆن دۆلار . بەهەمان شێوەی مامەڵەی پێشوو چەند مامەڵەیەكی تریش هەیە كە هەوڵی كرینی چەند موڵكی تریان داوە و كەسەكانی خزمی نزیكی نێچیرڤان بارزانی وە ناوی یەكێك لە براكانی هاتووە لەسەر گرێبەستی یەكێك لە موڵكەكاندا لەكاتی گواستنەوەی بۆ سەرناوی وەكیلەكەی  .

25 میلۆین دۆلار برە پارەیەكی زۆر بەڵام بە گۆرانكاریەكی بچوكی تێدایە بەبەراورد لەگەڵ كۆمەڵێكی تر موڵك كە لایەن نارەنجەی ترەوە ئەنجام دراوە بۆ كرینی موڵك لەدەرەوەی وڵات.

بەگوێرەی زیانیارە دزەپێكراو خانووبەرە لە شانشینی ئیمارت لە دوبەی كەدەست سەنتەری لێكۆلینەوە كەوتووە سالار حەكیم كەدەكاتە هاوسەری پوری نێچرڤان بارزانی (نعمە احمد اغا) ، سالار كەریم بەیەكێك لە گەورەترین تاكی عیراقی دەژمێردرێت لەخاوەندارێتی خانووبەرە و موڵكدا لە دوبەی ، ناوبراو پەیوەستە بە زیاتر لە 288 شوقەی مۆدێرنە (skyscraper apartment)لە تەواوی شارەكەدا لەگەڵ بەشی شەشم لە هۆتێلی The Grand  تاوەرێكی سەر ئاوی مۆدێرن لە بوونی مەلوانگە تێیدا . (كاتێك ئێمە پەیوەندیمان كرد بە سالارەوە، پشترستی ئەوەی كردەوە كە ئەو خاوەنی موڵكەكەیە و رەتی كردەوە هیچ كۆمێنتێكی تر بدات).

قورسە وێنای ئەوەبكەی كە هۆكاریێكی سەرەكی یاسایی  بكە كە سالار چۆن ئەو سەروەت و كۆكردۆتەوە ، ناوبراو خاوەن بانك و كەسێكی سەركەوتوە وسەرۆكی ئیدارەی بانكی كوردستانی نێودەڵەتی ئیسلامیە ،بەڵام تۆمارە ئاشكراكانی بانكە ئاماژە بەو برەپارەیە ناكات كە دەدان بە بەرێوری بانكەكە كە سالار بتوانێت ئەو جۆرەمامەڵانە بكات ، بەڵامان گومانەكان وامان پێدەلێن كە بۆی هەیە ناوبراو خاونی ئەم موڵكانەیە بەهۆی وەبەرهێنانی  بانكیەوە ، راپۆتی ساڵانەی بانكە دەری دەخات كە تاكە موڵكە لەناو عیراق و كوردستان خاوەنی بێت  نرخی دەگاتە نزیەكەی 16 میلیۆن دۆلار.

لەگەڵ ئەوەی لارنجەكان هەوڵی شاردنەوەی پارەی كۆمپانیا ساختەكانی تەئمینات و قاچاخ فرۆشتنی نەوت و مامەڵە نارون و گوماناویەكان رێك بەهەمان شێوەی ئەوە دەبێت .

سەرمایەی سالار حەكیم بەشێوەیەكی قوڵ تێكهەكێشكراوە لەگەڵ خزمە نزیكەكانی و برایەكی تری سەرۆكی هەرێمی كوردستان كە خاوەنی بەشێكی تری لە بانكەی سالار حەكیم وە كوری سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەم زوانەدا پشكی بانكی فرۆشتوە بە نزیكی 30 میلیۆن دۆلار.

نەتەوە یەكگرتووەكانی ئەمریكا نایەوێـت ببێت بە شانشینی ئیماتێكی تر  ، كە پەسترابێتەوە تا ددانەكانی دواوەی بە پارەی نادیار و مامەڵەی نارون و بازرگانی مادەهۆشبەر و مامەڵە سەربازییەكان،بەڵام ستراتیەجیەتی سەرۆكی هەرێم و خێزانەكەی كە گرتویانەتەبەر لە كۆكردنەوەی چەندین موڵك و خانووبەرە لە ئەمریكا بەنهێنی هەمان ئەو رێگایەیە كە حوكومەت و كەسە تاكرەوەكان دەیگرنەبەر. ئێمە لە رێگاداین بۆ ئەوەی ببین بە كولانەیەكی نێودەڵەتی بۆ تاوان و گەندەڵی .

بەڵام هەندێك لەو چاكسازیانەی لەسەر میزەكەیە بریتیە لە باند كردنی لارنجەكان و داواكردنی ئاشاكراكردنی ناوی تەواوی هەموو خاوەن موڵك و كۆمپانیایەك لە ئەمریكا دەبێت بە باشترین هەنگاو .

سەرچاوە:

https://prospect.org/power/how-oligarchs-stash-money-in-foreign-real-estate/


ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس





وێنە

حالی مسعود بارزانی و ئەولادەکانی بەدەست دادگای فیدرالیەوە
خۆنەچەمێنن
مسعود بارزانی دوای سەرنەکەوتنی لە رواندنی ددانی دەستکرد
براوەی کۆنگرەی چواردە
ململانێی نێوان بنەماڵەی بارزانی

راپرسی

چارەنووسی بنەماڵەی بارزانی و تالەبانی چۆن دەبینیت؟