TEVDA Press

مـانگانە نزیکەی ٧٢ دەفتەر دۆلار دەسکەوتی کوڕەکانی نەوشیروان مستەفایە لە کارگەی چیمەنتۆ

| Saturday, 04.16.2022, 06:52 PM |


لەم ڕۆژانەی پێشوودا موقابەلەیەکی فاروقی مەلا مستەفاتان بڵاو کردەوە باسی لەوە کرد کە کوڕانی نەوشیروان مستەفا لە سەدا پانزەی پشکیان لە کارگەی چیمەنتۆکەیدا هەیە . کەسێکی نزیک  و ئاگادار لە بەرهەم هێنان فرۆشتن و هەموو وردەکاریەکە لەو بواردا ووتی بڕی پارەی وەرگیراو لە لایەن کوڕانی نەوشیروان مستەفا لەو کارگەیەی کە ڕێژەی لە سەدا پازدەیان هەیە .

بڕی بەرهەمهێنان و هاوکات دەسکەوت بە پێی کات بەرزو نزم ئەکات بەڵام بە ڕێژەی گشتی ٧٠ دەفتەر لە مانگێکدا بەر کوڕەکانی نەوشیروان دەکەوێت.

بە پێی ئەو هەواڵانەی بە تەڤدا پرێس گەیەنراوە توانای بەرهەم هێنانی ئەو کارگەیە ٤٠٠٠ تەن چیمەنتۆیە لە ڕۆژێکدا..

تێ چوی هەر تەنێک ٢٢ دۆلارە

لە بازاڕدا هەر تەنێک بە ٦٥ دۆلار ئەیفرۆشن

واتە تەنی ٤٣ دۆلار قازانج

ئەگەر تەنها قازانج  حساب بکەین بەم شێوەیە ئەکات

٤٠٠٠تەن×٤٣ دۆلار قازانج لە ڕۆژێکدا =١٧٢٠٠٠ دۆلار ڕۆژێکدا

١٧٢٠٠٠×٣٠ ڕۆژ لە مانگێک دا =٥١٦٠٠٠٠

پێنج ملیۆن و سەدو شەست هەزار دۆلار قازانج دەکات

بەشی کوڕانی نەوشیروان مستەفا ٠/١٥

واتە ٥١٦٠٠٠٠ × ٠/١٥ = ٧٧٤٠٠٠ دۆلار واتە نزیکەی ٧٧ دەفتەر دۆلار  لە مانگێکدا بە تەنها لەم پڕۆژەیە وەردەگرن ...

ئەم پارە وەرگرتنەیان بووە هۆی پووکانەوەی ئەو بزوتنەوە جوانە و خەڵک بە ڕادەیەک بێ هیوا بووە بڕوای بە هیچ شتێک نەماوە ئەم جارە دروست کردنی بەرەیەکی نوێ شتێکی زۆر قورس ئەبێ کە ئۆباڵی ئەمەش  لە ئەستۆی بزوتنەوەی گۆڕانە..تکایە مەهێڵن بە بێ باج لێی دەربچن...

🔶 کەسێک ئەم زانیاریانەی بۆ تەڤدا ناردووە نەیویست ناوەکەی ئاشکرا بکرێت.

تەڤدا پرێس