| Thursday, 04.21.2022, 07:51 PM |
لە بەرانبەر ئەو تۆمەتانەی پارتی لەڕێگەی پەیچ و
ئەکاونتە فەیکەکانیەوە دەیداتە پاڵ ئێمە و چەند چالاکوانێکی بوێر و راستگۆ کە
هەموان پێکەوە ڕۆڵمان هەبووە لە خۆپیشاندانەکان بەردەم چاتام هاوس ڕۆژی ٢٠ـی٤ی
٢٠٢٢ کە خۆپیشاندانەکە دژ بە سەردانەکەی مەسرور بەرزانی ڕێکخرابوو ، لیرەوە
دەمەوێت بە پارتی و بە نوسەرە دەربارەکانی پارتی و فەیسبوکەوان و فەریکە
رۆشنبیرەکانی پارتی بڵێم کە خیانەت و ناپاکی و خۆفرۆشی و خۆچەماندنەوە ئیشی پارتی
و ریبازی مەلا مستەفایە ، مەلا مستەفایەک کە خاوەنی کەسایەتیەکی لاواز و بێ
توانابووە ، رێبازەکەیشی هیچ نەما لە خیانەت و لە جاسوسی و خۆچەماندنەوە نەیكەن دژ
بە کوردانی هەر چوار پارچەی کوردستان ، مێژووی شاخ وشاری بەرزانیەکان پڕە لە
شەرمەزاری و لە هەلهاتن و خۆچەماندنەوە ، یەکەمین دیاردەی خۆچەماندنەوە مەلا
مستەفا دایهێنا ، دوای ئەوەی ساڵی ١٩٥٨ لە سۆڤیەت گەرایەوە خۆی دەچەمێنێتەوە بۆ
کەریم قاسم سەرۆککۆماری ئەو کاتەی عێراق و دەڵێ : من سەربازی کەریم قاسمم . دواتر
ئەم مەلا مستەفایە کەکەس نازانێت شێری کوێ بووە و لە ژیانیدا فیشەکێکی بۆ کورد
نەتەقاندووە ، ئاشبەتاڵ دەکات و دوو ملیۆن دۆلاری ئەوکاتەی شۆڕش دەدزێت و هەڵدێت
خۆی دەخزێنێتە کۆشی حەمە ڕەزا شای ئیران و شانی ماچ دەکات و دەڵێ ؛ ئێران دایکمانە
چی بۆ ئێران باش بێت بۆ ئێمەش باشە . دەیەی شەستەکان مەلا مستەفا دەستی هەبووە لە
تیرۆرکردنی هەریەک لە ( برایمە سورو مەلا رەحیمی وەرتێ و ساڵح وەرتێ و مەلا
ئاوارەو سلێمانی موعینی و خەلیل شەوباش و سەعید یاڵچی و دکتۆر شڤان ) و زیاتر لە
شەست پێشمەرگەو کادری تری هیزە کوردییەکان لە رۆژهەلات ، هەموو ئەمانەی کە کوژراون
لەلایەن مەلا مستەفاوە تەرمەکانیان رادەستی ساواک کراوە بۆ ئەوەی دڵی شای ئێران بە
دەست بهینێت ،مەلا مستەفا تا مردن نەوەستا لە خیانەت و لە ئاشبەتاڵ لە
خۆچەماندنەوە خزمەتێکی زۆری بە شای ئێران کرد . ئیستا پارتی و ریبازی
خۆچەماندنەوەو ئاشبەتاڵی بەرزانی لە هەموو بوارەكان فەشەلیان هێناوەو بەردەوام لە
ئاستێكی نزمی دەربڕین تۆمەتی ناڕەواو درۆو چەواشەکاری دەهۆننەوە بۆ خەڵکی هەقبێژو
بویرو ڕاستگۆ، لەکاتێکدا جنێودان و هۆنینەوەی بوختان میراتی مەلا مستەفایە بۆ
ئیستای پارتییەکان ماوەتەوە و ئیدامەی پێ دەدەن ، مەلا مستەفاش هەر کاتێک قسەی
بکردایە بە مام جلال و برایم ئەحمەدی دەگوت حیز یان دەیگوت بێ ئەخلاق ، هەندێک جار
پەنای بۆ ناوگەلیشی دەبرد . دواجار ئێمە بەردەوامین لە خۆپیشاندان و ناڕەزایەتی و
دەربرینی هەڵوێستی کوردانە ،ئێمە کە بێدەنگین لەو کلک زەردانەی ئارامیان لێ
هەلگیراوە و درۆو تۆمەتی سیاسیمان بۆ دەهۆننەوە مانای ئەوە نییە نەتوانین وەڵامی
دەمشکێنیان بدەینەوە بەلکو مانای ئەوەیە ئەوانە نابنە مەوزوع لای ئێمەو خۆمان
ناخەینە ئەو مستەوا نزمە کە پانایان بۆ بردووە ، ئێمە ڕۆژ بە ڕۆژ بەرەو پێشەوە
دەڕۆین و ژمارەین بۆیە بەردمان تێ دەگرن تۆمەت و درۆمان بۆ دەهۆننەوە ،مرۆڤ ئەگەر
ژمارە نەبێت كەس باسی ناكات، بەڵام كە بوویت بە ژمارە ، دەبێ چاوەڕوانی بەرد بكەیت،
ئەو بەردانەی كە تەنیا سەری خۆیان دەشكێنی! ئێمە بروامان بە خۆمانە و خۆمان و
پارتیش باش دەناسین .