TEVDA Press

كۆنە بەعسیەك پێشمەرگەیەكی دانەبڕاو بەگرت دەدات

| Monday, 05.02.2022, 12:11 PM |


لەسەر رووداوەكەی بازگەی كۆیە بەهۆی وێنەگرتنی بازگەكە بەبێ‌ مۆڵەت ئاسایشی بازگەكە لەكادرێكی یەكێتی رادەگرن، ئەمڕۆ بەفەرمانی قوباد تاڵەبانیی عەمید نەهرۆ غەزالی كادری پێشكەوتوو و پێشمەرگەی دانەبڕاوی یەكێتیی و لێپرسراوی بازگەكانی كۆیە لەلایەن ئاسایشەوە دەستبەسەر دەكرێت.
دەستبەسەركردنی غەزالی (خاڵی گۆران ئازاد پەرلەمانتاری پێشووی كوردستان) لەكاتێكدایە كە ئەو كەسەی شكاتی لێكردووە بەناوی (مەحمود خۆشناو) پێشتر فیدایی سەدام بووەو تا 2003 لەموسڵ بووە، هەروەك باوكی و مامێكی پێشتر لەتیمی تایبەت عودەی كوڕی سەدام حوسێن سەرۆكی رژێمی بەعس پێشوو بوون.
قوباد تاڵەبانی داكۆكی لەو كادرەی یەكێتیی دەكات، كە بەرلەچەند مانگێك لەشاری رانیە هێزەكانی دژە تیرۆرو ئاسایش و هەندێك چەكداری هێزەكەی ئاسۆ ئەڵمانی لەپەلامارێكدا عەمید موراد كانی كوردەیی و سێ‌ لەهاوڕیانیان تیرۆركرد، كەچی قوباد تاڵەبانی نەك لیژنەی دروستنەكرد، بەڵكو بەیاننامەیەكی لەنوسینگەكەی خۆی كە لەلایەن یوسف گۆران نوسرابوو بڵاوكردەوە بۆ شەرعیەتدان بەتیرۆركردنەكە. بەیاننامەكەش لەلایەن ئەنجومەنی ئاسایشەوە بەڕەسمیی بڵاونەكرایەوە.
تەڤدا پرێس