TEVDA Press

نیگەرانی بۆریس جۆنسون لە بارەی ڕەوشی ئازادییەکان لە کوردستان

| Tuesday, 05.03.2022, 06:15 PM |


🔴بۆریس جۆنسون لە بارەی ڕەوشی ئازادییەکان لە کوردستان و دەستدرێژی بۆ سەر چالاکوانان بە گشتی و تەندروستکاران بە تایبەت نیگەرانی گەیاندۆتە مەسرور بارزانی...

تۆڕی پاراستنی تەندروستی لەبڵاوکراوەیەکدا ئاماژە بە گەیاندنی نیگەرانی بۆریس جونسن بە مەسرور بارزانی دەکات...
دەقی بڵاوکراوەکەی تۆڕی پاراستنی تەندروستی :ـ
ـ بەریتانیا وەڵامی تۆڕی پاراستنی تەندروستی گشتی دەداتەوە

🔸وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا نامەیەکی فەرمی ئاراستەی تۆڕی پاراستنی تەندروستی گشتی کرد.
نامەکەی بریتانیا لە وەڵامی پەیوەندیەکمانەوە بو لە بارەی ڕەوشی ئازادییەکان لە کوردستان و دەستدرێژی بۆ سەر چالاکوانان بە گشتی و تەندروستکاران بە تایبەت.

🔸لە وەڵامەکەدا، وەزارەتی دەرەوەی بریتانیا ئەوەی ئاشکرا کردوە کە بۆریس جۆنسونی سەرۆک وەزیران ئەم نێگەرانیانەی گەیاندوەیە مەسرور بارزانی لە میانی سەردانەکەی ئەمەی دوایی بۆ بەریتانیا.

تۆڕی پاراستنی تەندروستی گشتی بەردەوام دەبێت لە داکۆکی لە مافە تەندروستیەکان و ئازادییەکانی خەڵکی کوردستان لەسەر ئاستی ناوخۆ و دەرەوە.
تەڤدا پرێس