رێکخراوە جیهانیەکان مەسرور بارزانی لە پشت تیرۆرکردنی سەردەشت عوسمانە
| Wednesday, 05.04.2022, 12:54 PM |
ڕاپۆرتێکی نوێی بنکۆڵکاری نێودەوڵەتی رایدەگەیەنێت کە بەرپرسانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و لەناویاندا مەسرور بارزانی لە پشت تیرۆرکردنی سەردەشت عوسمانەوەن...بەرپرسانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و لەناویاندا مەسرور بارزانی لە پشت تیرۆرکردنی سەردەشت عوسمانەوەنـ ڕۆژنامەنووس کەمال چۆمانی لەنوێترین بڵاوکراوەی لەواڵی تایبەتی خۆی ئاماژە بەوە دەکات لە ڕاپۆرتێکی نێودەوڵەتی دەستپێشخەریی گرنگ <جیهانێکی سەلامەتتر بۆ راستی> ڕایدەگەیەنێت کە بەرپرسانی حکومەتی هەرێم و لەناویاندا مەسرور بارزانی لەپشت تیرۆرکردنی سەردەشت عوسمانەوەن ..دەقی بڵاوکراوەکەی ڕۆژنامەنوس کەمال چۆمانی :ـراپۆرتێکی بێئەندازە گرنگ:ـراپۆرتێکی نێودەوڵەتی دەستپێشخەریی <جیهانێکی سەلامەتتر بۆ راستی> کە پڕۆژەیەکی هاوبەشی رێکخراوە جیهانییەکانی پەیامنێرانی بێسنور -RSF، کۆمیتەی پاراستنی رۆژنامەنوسان CPJ و ئازادی چاپەمەنی بێسنور FreePressUnlimitedە، لە راپۆرتێکی بنکۆڵکاریدا رایدەگەیەنێت کە بەرپرسانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و لەناویاندا مەسرور بارزانی لە پشت تیرۆرکردنی سەردەشت عوسمانەوەن.ئەوە یەکەم لێکۆڵینەوەی دەزگایەکی نێودەوڵەتیی ناکوردییە. بۆ ساڵان مەسرور بارزانی و حکومەتی هەرێم دەیانگوت پەیوەندییان بە کوشتنی سەردەشتەوە نییە، ئەو راپۆرتە راستییەکانی ئاشکراکرد.https://elefantmedia.b-cdn.net/aswftt/ASWFTT_report05_ENG-final.pdf
کەمال چۆمانی
Copyright © 2020 by Tevdapress. All rights reserved