لە مرۆڤی رەشبین بە دووربە، چونکە ئەوان بۆ هەر چارەسەرێک کێشەیەک دروست دەکەن!(ئەنیشتاین)

هەواڵ

سێ ڕێکخراوی نێودەوڵەتیی: پێدەچێت لایەنێکی سیاسی دەستی لە کوشتنی سەردەشت عوسمان هەبووبێت

Wednesday, 05.04.2022, 01:00 PM


سێ ڕێکخراوی نێودەوڵەتیی: پێدەچێت لایەنێکی سیاسی دەستی لە کوشتنی سەردەشت عوسمان هەبووبێت
“دوابەدوای بڵاوکردنەوەی بابەتێک لە سەر بنەماڵەی بارزانی چەند جارێک هەڕەشەی لێکرابوو”
لە 12هەمین ساڵیادی تیرۆرکردنی رۆژنامەنوس سەردەشت عوسمان رێکخراوەکانی رۆژنامەوانی بێسنوور، پەیامنێرانی بێسنوور و کۆمیتەی بەرگری لە رۆژنامەنووسان راپۆرتێکیان لە ژێرناوی ” تیرۆركردنی سەردەشت عوسمان: پەردەهەڵدانەوە لەسەر بێبنەمایی گوتاری فەرمی” بڵاوکردەوە.
لە راپۆرتەکەدا هاتووە: ، ئەو لایەنە سیاسییەیە سەردەشت عوسمان چەند وتارێکی لەبارەوە نوسین پێدەچێت راستەوخۆ دەستیان لە رفاندن و کوشتنی رۆژنامەنووسەکەدا هەبووبێت و باس لەوەش دەکات، پێوستە وڵاتان سزا بەسەر ئەو کەسایەتیانەدا بسەپێنن كە رێگرییان كردووە لە ئەنجامدانی لێكۆڵینەوەی بێلایەن و شەفاف.
ئەوەش خراوەتەڕوو: ساڵی 2009 سەردەشت عوسمان بابەتێکی لەسەر گەندەڵی و خزمخزمێنە بڵاوکردەوە، كە تیایدا بەراوردێكی كردووە لەنێوان ژیانی پڕ خۆشگوزەرانی خێزانی مەسعود بارزانی و ژیانی پڕ نەهامەتی هاوڵاتیانی ئاسایی هەرێمەکەی دەکرد و دوای ماوەیەكی كورت، چەند جارێك هەڕەشەی كوشتنی لێكرابوو.
سەردەشت عوسمان رۆژنامەنووسی تەمەن 23 ساڵ بوو کە خوێندکاری قۆناغی چوار زانکۆ بوو و 12 ساڵ لەمەوبەر، لەبەردەم كۆلێژی ئادابی زانكۆی سەڵاحەدین رفێنرا و دواتر تەرمەكەی لە شەقامێكی شاری موسڵ دۆزرایەوە.
لێکۆڵینەوەکە باسی لەوەکردووە، “دژبەیەكیی لە چیرۆكە فەرمییەكە لەم رووانەوە بەدیدەكرێت: رفاندنی سەردەشت، گواستنەوەی سەردەشت (یان تەرمەكەی) لەهەولێرەوە بۆ موسڵ، راپۆرتی فەرمی توێكاری تەرمەكە، ئەو قسانەی كە گوایە ئەنجامدەرانی تاوانەكە سەر بە گروپی تیرۆریستی ئەنسارولئیسلام بوون، هەروەها ئەو هۆكار و پاڵنەرانەی خراونەتەڕوو سەبارەت بە تیرۆركردنەكە.”
ئەوەشی خستووەتەڕوو، “پێویستە دەسەڵاتدارانی كورد دەستبەجێ كۆتایی بە هەراسانكردن و تۆقاندن و هەڕەشەكردن بەرامبەر كەسوكاری سەردەشت عوسمان و هاوڕێكانی بهێنن.”
باسیان لەوەشکردووە، “پێویستە ئەوانەی پەیوەندی دیپلۆماسی و ئابوورییان هەیە لەگەڵ حكومەتی هەرێمی كوردستان فشاری بەردەوام بخەنە سەر دەسەڵاتدارانی هەرێم بۆ لێكۆڵینەوە لەبارەی هەڕەشەكردن و كوشتنی رۆژنامەنووسان، بەپێی ستانداردە نێودەوڵەتییەكان”.
داواش لە وڵاتان دەکەن سزا بەسەر ئەو لێپرسراو و دەسەڵاتدارانەی حكومەتی هەرێمی كوردستاندا بسەپێنن كە رێگرییان كردووە لە ئەنجامدانی لێكۆڵینەوەی خێرا، ورد، كاریگەر، بێلایەن و شەفاف دەربارەی ئەو تاوانانەی دژ بە رۆژنامەنووسان ئەنجامدراون.

ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس





وێنە

حالی مسعود بارزانی و ئەولادەکانی بەدەست دادگای فیدرالیەوە
خۆنەچەمێنن
مسعود بارزانی دوای سەرنەکەوتنی لە رواندنی ددانی دەستکرد
براوەی کۆنگرەی چواردە
ململانێی نێوان بنەماڵەی بارزانی

راپرسی

چارەنووسی بنەماڵەی بارزانی و تالەبانی چۆن دەبینیت؟