TEVDA Press

چەند زانیارییەكی نەبیسراو دەربارەی دواهەمین گۆڕانکارییەکانی دەزگای زانیاری

| Sunday, 05.15.2022, 11:23 AM |


لە چەند مانگی ڕابردوودا و لەسەرو بەندی گۆڕانکارییەکانی ( بافڵ تاڵەبانی ) لە نێودەزگای زانیاریدا و دوای هەڵاتنی ( ئەژی ئەمین ) بەرپرسی پێشووی ئەو دەزگایە ، بە هاوکاری کردنی ڕاستەوخۆی ( عقید فەرزەند شێرکۆ عبداللە ) بەڕێوەبەری گشتی شیکردنەوە و بە ئامانجگرتن ، سەرجەم فۆڕمی سەرچاوەکانی زانیاری ئەو دەزگایە و ئەوەلیات و تەشکیلاتی سەرجەم ئەفسەر و کارمەندان و خودی دەزگاکە لەڕێگەی ( نقیب هەرێم) بەرپرسی بەشی سەرچاوەکان لە بەڕێوەبەرایەتی شیکردنەوە و بە ئامانجگرتن و بە ئاگاداری ( عقید فەرزەند شێرکۆ عبداللە ) کە بەڕێوەبەری ڕاستەوخۆی ئەو شوێنەیە  ، دراوەتە ( نقیب بڕوای شیکاری ) کە تا هەڵاتنی ئەژی ئەمین، نقیب بڕوا جێگری فەرزەند بووە و بڕواش لەو شەوەی کە ئەژی هەڵاتووە بۆهەولێر ، هەموو ئەوانەی تەسلیم بە ئەژی ئەمین کردووە.
لە ئیستادا ( ئەژی ئەمین ) داتا و فۆڕم و ئەوەلیاتی سەرجەم سەرچاوەکان و ئەفسەر و کارمەندانی ئەو دەزگایەی لایە و ڕادەستی پارتی و میتی تورکیای کردووە.
هەروەها فەرزەند شێرکۆ عبداللە لەئیستادا خۆی بێ بەری کردووە لەو کارە بە بیانووی ئەوەی نقیب هەرێم بەبێ گەڕانەوە بۆ فەرزەند دۆکیومێنتەکانی تەسلیم بە ئەژی کردووە و هاوکات بڕوا دوای ئەوەی زانرا ئەو کەتنەی کردووە ، چەند ڕۆژێك دەستبەسەر کرا و دواتر بە فشاری ئەمریکییەکان ئازاد کرا سەرەڕای ڕوونی تاوانبار بوونی.
شایەنی باسە سەرەڕای چەندین  گۆڕانکاری لە میژووی دەزگای زانیاریدا ، تائێستا خیانەت و خەرقی زانیاری لەم جۆرە نەکراوە و پێویستە هەرکەسێك لەئێستادا خاوەنداریەتی ئەکات ، بەزووترین کات ئەم گرووپە خیانەتکارە ڕووبەڕووی لێکۆڵینەوە و لێپرسینەوە بکات.

بۆ زانیاری هەموو لایەك تا ئێستاشی لەگەڵدابێت ( نقیب بڕوای شیکاری ) پەیوەندی و کاری هەواڵگریی لەگەڵ ( ئەژی مەلا ئەمینی هەڵەبجەیی ) هەیە و سەرچاوە لەسەر کەیسی ئێران و حشدی شعبی دەبات بۆ هەولێر بۆ ئەژی ئەمین .
جارێکیش وەکو هاوکاری بروا پێنج میۆن دیناری لە ئەژی وەرگرتووە لە هەولێر  لە هەمان کاتدا لە قەڵاچوالان لە ئۆفیسی سەرەکی ئاژانسی زانیاری دەوامی فەرمیی خۆی دەکات.
تەڤدا پرێس