لە مرۆڤی رەشبین بە دووربە، چونکە ئەوان بۆ هەر چارەسەرێک کێشەیەک دروست دەکەن!(ئەنیشتاین)

وتار

بنەماڵەی بارزانی جاشایەتیان تێپەراندووە

Sunday, 05.15.2022, 11:40 AM


جاشایەتی یان لە داھێنانی چەمکی جاش دیارە لەکۆندا چەند بۆچونێک ھەیە من نامەوێت بچمەسەر ئەو مەسەلەیە دەمەوێت بڵێم جاش بەتایبەتی لەسەردەمی بەعسدا چەند سەبەبێکی ھەبو کەوا بەھەزاران پیاوی کورد بوبون بە جاش.
دەتوانم بڵێم بەسەر چەند جۆرێکدا دابەش بوبون
بەشی زۆریان لەترسی ئەوەی نەبن بە سەربازو بەڕێنەکرێن بۆ بەرەکانی جەنگ بەرامبەر بە سوپای ئێران یان بەلانی کەم تێکەل بەخەلکی نەدیو نەناسراو تەنانەت لەزمانیشیان تێنەگات و یان بەڕێنەکرێت بۆ خواروی ئێراق و تەنیا بۆ جومعەو خەمیسیش نەتوانێت سەرێک لە ماڵو منداڵی بداتەوە بەناچاری لەلای سەرۆک جاشێک ناوی دەنوس و پێیان دەگوت جاش.
بەشێکیشیان لەبەر ھەژاری و لەدەست بێکاری بۆ پەیداکردنی پاروێک نان دەبون بەجاش
نامەوێت پاساو بۆ جاشایەتی بێنمەوە بەڵام ئەوە ڕاستیە
ئەوجۆرە جاشانە ڕاستە بە ڕواڵەت جاش بون بەڵام لەناخەوە بۆ کوردایەیی خۆیان دەسوتان زۆریشیان لە ھەندێک بەناو  پێشمەرگە دڵسۆزتربون بۆ شۆڕش زۆر ھاوکاری ھەمەجۆرەشیان پێشکەش بە شۆڕش دەکرد
دیارەبەشێکیشیان یان بڵێم  کەمینەیەکیشیان لە دەرون نەخۆشی خۆیان زۆر دڵسۆزانە بۆ دوژمنانی گەلەکیان کەوتبونە گیان نەتەوەکەی خۆیان ئەوانە ھەموی لە کاتێکدا بو کە لە دوای ھەرەس ھێنانی شۆڕشی گەورەی ئەیلول بە فەرمانی مەلا مستەفا.
بێھیوای و نائومێدی باڵی بەسەر خەڵکی کوردوستاندا کێشابو دوای دروستبونەوەی شۆڕشی نوێش شۆڕش گێڕەکان لەشاخ کەوتبونە گیانی یەکترو خوێنی براکانیان بەناھەق دەڕشت ھەموو ئەوانە ھۆکار بون بۆ بەجاش بونی ئەو خەڵکانە دەتوانم بڵێم ھۆکاری دروست بونی ھەمو ئەو ھۆکارانەش بنەماڵەی بارزانی بون
بەڵام لە دوای ڕاپەڕینەوە جاشایەتی بنەماڵەی بارزان پێی ناوەتە قۆناغێکی ترەوە لەو قۆناغەدا جاشایەتی بنە ماڵە ھیچ ھۆکارێک نیە بۆ جاشایەتیەکەیان تەنیاو تەنیا خیانەتکاری تاوان باریانە دەرھەق بەگەلەکەیان
ئێستا ئەو بنەماڵەیە نەک ھیچ پارەیەک لە بری جاشایەتیەکەیان وەر ناگرن بەلکو پارەی میلەت دەدەن بە ئاغاکانیان تا بتوانن جاشیان بن
ئەوەتە خۆیان داوا لە تورکیا دەکەن شەڕی پکک بکات و خۆشیان تێچوی شەڕەکە دەدەن
خۆیان بەدەستی خۆیان دوژمن دەھێنن بۆ داگیرکردنی نیشتمان بەبێ بونی ھیچ پاساوێک
بۆیە ناھەقیە گەر بەو بنەماڵەیە بگوترێت جاش ئەوەی ئەوانە دەی کەن زۆر  لە جاشایەتی زیاترو خراپ ترە .


ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس





وێنە

حالی مسعود بارزانی و ئەولادەکانی بەدەست دادگای فیدرالیەوە
خۆنەچەمێنن
مسعود بارزانی دوای سەرنەکەوتنی لە رواندنی ددانی دەستکرد
براوەی کۆنگرەی چواردە
ململانێی نێوان بنەماڵەی بارزانی

راپرسی

چارەنووسی بنەماڵەی بارزانی و تالەبانی چۆن دەبینیت؟