TEVDA Press

بزانە چۆن دەستگیرکراوانی شێلادزێ بە شێوازی بەعس ئەشکەنجە دراون.

| Monday, 05.16.2022, 09:33 PM |


ئەو پێشڵکاری کە بەرامبەر چالاکوانانی شێلادزێ کراون:

یەکەم: شێوازی دەستگیرکردنیان نا شارستانی و دڕندانە بوو و لەبەر چاوی خێزان و منداڵ و بەشەو ڕفێنران، لە کاتێکدا بڕیاری دادوەریان پێ نەبوو.

دووەم: بێ بەشکران لە مافی پارێزەر کە بەپێ اصول محاكمات جزائية ھەر کەسێک ئەو مافەی ھەیە تەنانەت ئەگەر بکۆژێکیش بێت، لە کاتێکدا ئەم کەسانە چالاکوانی مەدەنی ناسراو بوون.

سێیەم: بەپێ یاسا پێویستە دوسیەی ھەر دەستگیرکراوێک لە ماوەی شەش مانگدا ڕەوانەی دادگا بکرێت و یەکلایی ببێتەوە. بەڵام ئەم چالاکوانانە ساڵێک و شەش مانگ لە زیندانی ئاسایشی گشتی ھەولێر دەستبەسەرکرابوون و دوسیەکەیان بۆ دادگا ڕەوانە نەدەکرا.

چوارەم: ئەم چالاکوانە مەدەنیانە لە کاتی لێکولینەوەدا ئەشکەنجەدراون تا اعتراف لەسەر ھەندێک تاوان بکەن، گشت وتە و ئیفادەکانیان گۆڕدراون و پێیان ئیمزا کردون کە نەیان زانیوە چی نوسراوە
بەپێ یاساکانی عێراق ئەشکەنجەدان قەدەغە و نا یاسایی یە.

پێنجەم: پێویست بوو دادگا بە پێ یاسای ژمارە ١١ی ساڵی ٢٠١١ خۆپیشاندان مامەڵەیان لەگەڵ کردبا. بەڵام یاسای دیکەیان بەسەردا سەپێنراون.

شەشەم: لە کاتی ڕاگرتنیان دا لە ئاسایشی گشتی ھەولێر پێداویستی تەندروستی و سەرەتایی پێ نەدراون و لە ھۆڵێکی ٣٠ مەتری کە بەپێ ئاستێ ستاندارد دەبێت ٣٥ کەسی تێدا جێگیربکرێت بەڵام ١٤٥ بۆ ١٦٠ زیندانی تێدا جێگیر دەکران و توشی نەخوشی پێست و گرفتی تەندروستی دەبوون.

بێجگە لەم پێنج زیندانیانە دەیان کەسی دیکەش لە بادینان لەسەر بیرۆرای جیاوازی سیاسی لە زیندانن و بەشێکیان ٣ تا ٥ ساڵی بێ دادگاییکردن لە ئاسایشی گشتی راگیراون.
دەستگیرکراوانی شێلادزێ ئەشکەنجە دراون - YouTube

تەڤدا پرێس