TEVDA Press

ەكێتی ھەڕەشە لە زانكۆی ھەڵەبجە دەكات

| Tuesday, 05.17.2022, 11:05 AM |



لەدوای دوو ھەفتە لە خۆپیشاندان و بایكۆتی فەرمانبەران و مامۆستایانی زانكۆی ھەڵەبجە، لە ئێستادا مەڵبەندی یەكێتی لەڕێگەی نوێنەرەكانیەوە پەیامی ناردووە بۆ مامۆستایان و فەرمانبەرانی زانكۆی ھەڵەبجە كە ئەویش چەند خاڵێكە:
١- نوێنەری مامۆستایان و فەرمانبەران بێنە نێو مەڵبەند بۆ ئەوەی بزانن داواكاریان چیە و ئەوانیش ھەوڵی چارەسەركردنی بدەن بەحسابی خۆیان.
٢- ئەگەر مامۆستایان و فەرمانبەران نەیەن بۆ مەڵبەند ئەوا بە زەبری ھێز و غیابات دەرگای زانكۆ بەبڕیاری مەڵبەند دەكرێتەوە.
لەبەرامبەر ئەم ھەڕەشەیەدا مامۆستایان و فەرمانبەرانی زانكۆ تا كاتی نوسینی ئەم بابەتە ئامادەنین بچنە مەڵبەند و پێیان وتوون با مەڵبەند بێتە بەردەم زانكۆ.

تێبینی/ پێشتر مامۆستایان و فەرمانبەرانی زانكۆی ھەڵەبجە چون بۆ مەڵبەندی یەكێتی بەس حەرەسەكەی لێبوو
تەڤدا پرێس