هەواڵ

بەڕێوەبەرە سایلۆ ١١ ملیار دیناری تری دزی جووتیارانی لێ ئاشکرابوو

Thursday, 05.19.2022, 06:27 AM


بەپێی بەدواداچوونەکانی تەڤدا پێرس بەڕێوەبەرەی سایلۆی هەولێر (ئیبراهیم عەبدوحەمید) ١١ ملیار دیناری لە دووبانکی شاری هەولێر شاردبوەوە . بەپێی زانیاریەکان دەرکەوتووە ئەم پارەیە هی  جوتیارانی هەولێر بووە لەبانقی حدیاب لەشاروچکەی عەنکاوە و هەروها بانکی منارە شاردبوەوە بۆئەوەی لە دەرفەتێکدا و بیان دزێت .

فەرمانبەرێکی سایلۆ کەنەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت زانیاری گرنگ دەخاتەڕوو دەڵێت بەرێوەبەری سایلۆ لەگەڵ نەوزاد هادی پارێزگاری پێشووی هەولێر شریکە لە دزی و گەندەڵکاریدا. هەروەها لە ڕابردودا گەنمێکی زۆریان لەداعش کڕیوەتەوە . ئیبراهیم لەوباوەرەدا بو کە دەتوانێت هەمیشە بەڕێوەبەری سایلۆ بێت هەرگیز لەو بیرەدا نەبو کە لادەدرێت. پاش دورخستنەوەی لە کاری بەڕێوەبەرایەتی سایلۆ ئەم پارەیە ئاشکرابوە کە پارەی سالانی ٢٠١٤ و ٢٠١٥ بووە، واتا ئەوکاتانەی کە بازرگانی گەنمیان لەگەڵ داعش کردووە. شایەنی باسە داواکاری گشتی لیژنەی لێکۆڵینەوەی پێکهێناوە بۆ ئەم بابەتە، بەڵام نەوزاد هادی لە هەوڵی بەرەدوامدایە شکست بەم لێژنەیە بهێنێت .

هەروەکو پارێزەران باسی لێوە دەکەن  ئێستا جوتیاران دەتوانن سکالای یاسایی لەسەر بەڕێوەبەری لەکارلادراو ئیبراهیم عەبدوحەمید بکەن بە تۆمەتی ئەوەی کەپارەی تەواوی لەبەردەست  بووە بەڵام لێی شاردوونەتەوە . هەروەها لەو باوەرەدان کە دەکرێت داوای قەرەبووی پارەیەکی زۆر بکەن لەحکومەت و بەڕێوەبەرە خراپکارەکە بەو هۆکارەی نرخی دۆلار لەوکاتەدا ١٢٠ هەزار دینار بووە لەبەرامبەردا ئێستا ١٤٨ هەزارە .

فەرمانبەرێکی دادگا کەناوی پارێزراوە دەڵێت ئەم بەڕێوەبەرە بەچەندین دۆسیەی دزی تاوانبارە بەڵام هیچ دادوەرێک بوێری ئەوەی نیە تۆمەتباری بکات بەڵکو کەیسەکانی چەندین جار دواخراوە. بە پێی زانیاریەکان هەشت دادوەر  خەریکی واستە و داخستنی کەیسەکانن وەهەروها چەند بەرپرسێکی تری پارتیش کەپێشوتر دەستیان لەبازرگانیەکەی گەنم هەبوو لەگەڵ داعش ژێر بەژێری هەرەشە لە دادوەران دەکەن. بۆنموونە چەند ڕۆژێک پێش ئێستا یەکێک لەکەیسەکانی کەدزی کردن بوو لە جینایات بوو بەڵگەی تەواوی سەلماندی تێدابوو کەدزی کردووە بەڵام  دادوەر نەیوێرا حوکمی بدات ڕەوانەی دادگای دەسپاکی کرد لەسەر داوای ئەو هەشت دادوەرەی کە واستەیان بۆ کردبوو .

ئەم فەرمانبەرە دەڵێت ئەوەی بەم قسەیەم باوەڕناکات با بچێتە دادگای هەولێر و ڤدیۆی ڕۆژی دادگایەکە لێبداتەوە ئەوکات بەڕونی دیارە کەهەشت دادوەر دەچنە لای ئەودادوەرانەی جنیایات و واستە دەکەن. پاش بەجێهێشتنی دادگا لە لایەن ئەو دادوەرانەوە  بەچەند خولەکێک ئەوسا دادگایەکە دەست پێ دەکات.  ئەوفەرمانبەرە ئاماژەی بەوەکرد  کە ئیبراهیم عەبدوحەمید دادوەرانی لێکۆڵینەوەی بەپارە کڕیوەتەوە لە نێوقانیاندا و کاریگەرترینیان  دادوەر (حنان بەشیر)ە


ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس





بابەتی تر

تەڤدا پرێس: ەكێتی ھەڕەشە لە زانكۆی ھەڵەبجە دەكات تەڤدا پرێس: بزانە چۆن دەستگیرکراوانی شێلادزێ بە شێوازی بەعس ئەشکەنجە دراون. ماوەی نزیکەی ٥ ساڵە شێروان سعید سمبێل بەبێ دادگاییکردن لەئاسایشی گشتی هەولێر دەستبەسەرە.. تەڤدا پرێس: چەند زانیارییەكی نەبیسراو دەربارەی دواهەمین گۆڕانکارییەکانی دەزگای زانیاری تەڤدا پرێس: ئه‌ڤ 43 ساڵه‌ كورێن حه‌مایلێ برایه‌كێ ساخته‌ بۆ خوه‌ چێكرنه‌. تەڤدا پرێس: دزی و خراپکاریەکانی دكتور شهاب على سليمان به‌رِيوه‌به‌رى نه‌خۆشخانه‌ى سەنته‌رى دل – هه‌ولێر تەڤدا پرێس: سێ ڕێکخراوی نێودەوڵەتیی: پێدەچێت لایەنێکی سیاسی دەستی لە کوشتنی سەردەشت عوسمان هەبووبێت کەمال چۆمانی: رێکخراوە جیهانیەکان مەسرور بارزانی لە پشت تیرۆرکردنی سەردەشت عوسمانە تەڤدا پرێس: نەتەوە یەکگرتووەکان: داوا دەکەین لە ھەرێمی کوردستان رێز لە ئازادی رادەربڕین بگیرێت تەڤدا پرێس: نیگەرانی بۆریس جۆنسون لە بارەی ڕەوشی ئازادییەکان لە کوردستان

وێنە

حالی مسعود بارزانی و ئەولادەکانی بەدەست دادگای فیدرالیەوە
خۆنەچەمێنن
مسعود بارزانی دوای سەرنەکەوتنی لە رواندنی ددانی دەستکرد
براوەی کۆنگرەی چواردە
ململانێی نێوان بنەماڵەی بارزانی

راپرسی

ئایا مەسرور بارزانی لەسەر سكاڵاكەی دادگای واشنتۆن دەیدۆڕێنێت؟