لە مرۆڤی رەشبین بە دووربە، چونکە ئەوان بۆ هەر چارەسەرێک کێشەیەک دروست دەکەن!(ئەنیشتاین)

وتار

با بارزانیەکانیش بە تورکەکان بڵێن.!

Saturday, 06.04.2022, 11:35 PM


بۆچی بارزانیەکان ناتوانن وەڵامی تورکەکان بدەنەوە؟ ئەم ترسە لەپای چیە؟ بۆچی بە تورکەکان ناڵێن؛ ئەگەر ئێمە لە دەنگدانی رابردوو شار بە شار ریکلامان نەکردبایە و زانیاریەکانمان بە ئێوە نەدابایە؛ دەزگای ھەواڵگری میت چۆن وا ئاسان دەیتوانی ئاگاداری ھەموو وردەکاریەکانی کوردانی باکوور بێت؟!
بۆچی بە تورکەکان ناڵێن ئەگەر ئێمە نەبین؛ چۆن دەتوانن بە ئاسانی ئەو ھەموو فەرماندە نەبەزە تیرۆر بکەن و دژی شۆرشی باکوور بەردەوام بن، پێیان بڵێن و شەرم مەکەن بڵێن؛ ئەگەر ئێمە ئاسانکاری بۆ جێ پی ئێسەکانتان ( GPS )نەکەین فرۆکەکانتان چۆن واھا بە ئاسانی ئامانجەکەی دەپێکێت.
شەرم و ترسی بۆچیە ئێوەش جاش- قەڵەم و بەناو دەروێشی هونەریتان ھەیە، فەرموون فیلم دەربێنن و بە خەڵک و تورکەکان بڵێن؛ ھەر ئێمە بووین چەند ھەزار پێشمەرگەمان بە کوشتندا دژی شۆرشی باکوور.
پێیان بڵێن:
ئێمە کەواسووری بەر لەشکری جەندرمەی بووین و رۆژانە گوند بە گوند جاسوسیتان بۆ دەکەین، کوردی بەناموس و خاوەن مۆرال دەستگیر دەکەین و رادەستی ئێوەی دەکەینەوە.
شەرمی بۆ چیە، چ زۆرە میدیاتان زۆرە وەرن و ھاواربکەن بڵێن:
ئەدی ئەوە ئێمە نین بە ھەموو ھێزمان دژی حزبە کوردیەکانی باکوورین، لا لایەکیتریش ھەزاران جاشمان بۆ دروست کردوون دژی رۆژئاوا و قەندیل، ئەو ترس و شەرمەی بۆ چیە.؟ بە سولتانتان بڵێن: سەر خاک و ژێرخاکی ئەو ھەرێمەمان کردۆتە قوربانی خزمەتی ئێوە.
ئەرێ بەراست بۆچی بە قەولی خۆتان گوتەنی: بۆچی بەرانبەر دوژمن بێ دەنگن؟
خۆ سەردەشت عوسمان ئەوەندەی تورکەکانی نەکردبوو و لە ھەولێر رفێندرا و دوای دووسێ ڕۆژ تەرمەکەی لە موسل دۆزرایەوە..
ویدات چی کردبوو بە قێزەونترین شێوە تیرۆرتان کرد؟
دەیان ھونەرمەند و شاعیر و نوسەر و رۆژنامەنووسی ئەو شارەتان شاربەدەر و زیندانی کرد..
خەڵک بێ ئاگانیە، لە ھەموو شت تێدەگا و ھەست بە ھەموو شت دەکات، تەنیا دەیەوێ بزانێ ئێوە تاکەی شێری ناوەوە و رێوی دەرەوە دەبن؟
کەی و چۆن غیرەت دەکەن لە رۆژێک ئەو بێدەنگیەتان بشکێنن بەرانبەر بەو ھەمووە سوکایەتیە لە لایەن تورک و ئێرانیەکان پێتان دەکرێت، ئەوەندە لە مێژ نیە جارێکی تر تورکەکان لە درامای دۆڵی گورگەکان سوکایەتی بە ناوی بارزانی دەکرد و وەک بازرگانی چەک ناوی دەبا و جەمەدانی سووربەسەریش وەک چەتە دەردەخەن و دەیکوژن؟!
تۆبڵێی بەو لەشکرە قەلەم فرۆش و ھونەرمەند و فەشنبیرەی ھەتانە نەتوانن بە گرتە ڤیدۆیەک وەڵامی ئەو سووکایەتیەی دراما تورکیەکە بدەنەوە؟!

ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس





وێنە

حالی مسعود بارزانی و ئەولادەکانی بەدەست دادگای فیدرالیەوە
خۆنەچەمێنن
مسعود بارزانی دوای سەرنەکەوتنی لە رواندنی ددانی دەستکرد
براوەی کۆنگرەی چواردە
ململانێی نێوان بنەماڵەی بارزانی

راپرسی

چارەنووسی بنەماڵەی بارزانی و تالەبانی چۆن دەبینیت؟