وتار

ئامینە کاکە باوە چی دەکات ؟

Tuesday, 06.07.2022, 05:45 PM


ئەو ژنە کوردەی بۆتە جێگای شانازی ھەموو کەسێکی ئازادیخواز لە پەڕلەمانی سویدھەوڵدەدات سوید ئیرادەی حکومەت و سیاسەتەکەی ڕادەستی سیستەمی جیھانی نەکات لە پێناو ئەوەی ببێتە ئەندامی ناتۆ ھەموو پێوانەکانی پاراستنی مافی مرۆڤ پێشێل بکات ، ئەو دژی ئەو ھەڕەشانەی تورکیایە بۆسەر ئەو ووڵاتە و ئەمڕۆ لە پەڕلەمان زۆر ڕاشکاوانە ڕایگەیاند ئێوە چ سیاسەتمەدارێکن چۆن دەبێت ئەنکەرە حوکمی ستۆکۆڵم بکات ؟ ئامینە ووتیشی ئەردۆگانێکی دیکتاتۆر و فاشیست کە گەلی کورد کۆمەڵکوژ و کیمیا باران دەکات چۆن دەبێت گوێی لێ بگیرێت ؟ ئەندامبونی ناتۆ نایەتە واتای تەسلیم بونی ئیرادەی ووڵاتێک .
کاکە باوە لە پەڕلەمانی سویدەوە ڕەنگە ببێتە لەمپەڕێکی گەورەش لە بەردەم داواکانی ناتۆ کە ھەموو کۆمەڵکوژی و پێشێلکاریەکانی جیھان نابینێت تەنھا لە بەرژەوەندیەکانی دەسەڵاتدارانی جیھان و بۆیە نەتەوە پەرست و لیبڕاڵەکان دژی وەستاونەتەوە .
ئامینە جگە لەوە یەکێکە لە دەنگە دلێرەکانی دژ بە فاشیزمی تورکیاو داواکاریەکانی ئەردۆگانی فاشی ھەربۆیە ئەردۆگان یەکێک لە داواکانی دورخستنەوەی ئەو ژنە تێکۆشەرەیە لەپەڕلەمانی سوید .
کاکە باوە ئەمڕۆ بە مەرج دەنگی دایەوەبە وەزیری داد و ناخۆ تا نەچنە ژێر باری ناتۆ و ئەردۆگان و بە مەرج نەبنە ئەندام بەڵکو وەک سویدی ڕابردوو ڕادیکاڵ قبوڵبکرێن . ھەفتەی داھاتوش دەنگ لەسەر بودجەی ئەو ووڵاتە دەدرێت و بە ھەمان شێوە کاکە باوە دەنگێکی گرنگ دەبێت بۆیە کاکە باوە گرنگە لە پەڕلەمانی ئەو ووڵاتە .
سوید بە یەکێک لە ووڵاتە ھەرە دیموکراتەکان و پارێزەری مافی مرۆڤ ناسراوەگەر بێتو بەشداری ناتۆ ببێت دەبێتە ھاوشانی تورکیاو چاو لە پێشێلکاریەکانی مافی مرۆڤ دادەخات لە پێناو ھاوکارەکانیدا .
ئامینێ تاقانەی دایە


ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس





وێنە

حالی مسعود بارزانی و ئەولادەکانی بەدەست دادگای فیدرالیەوە
خۆنەچەمێنن
مسعود بارزانی دوای سەرنەکەوتنی لە رواندنی ددانی دەستکرد
براوەی کۆنگرەی چواردە
ململانێی نێوان بنەماڵەی بارزانی

راپرسی

ئایا مەسرور بارزانی لەسەر سكاڵاكەی دادگای واشنتۆن دەیدۆڕێنێت؟