لە مرۆڤی رەشبین بە دووربە، چونکە ئەوان بۆ هەر چارەسەرێک کێشەیەک دروست دەکەن!(ئەنیشتاین)

هەواڵ

ڕاستييەکان لەسەر زاری خۆيانەوە دەدوێن (زنجيرەی دووەم)

Thursday, 08.27.2020, 11:49 PM


هەڵدانەوەی پەردە لە سەر خەمەکانی بيرمەندی دڵشکاو کاک فەلەکەدين کاکەيی و مامۆستا جەرجيس فەتحوڵا، لە کەناری دەريای فەرامۆشيدا قەتيسيان خواردووە، منيش لە پێناو گەياندنی ڕاستييەکان، دەمێکە خوێنی خۆمم کردۆتە کاسەوە و لە سەر دەستی خۆمم داناوە. چونکو خيانەت و ناپاکييەکانی بنەماڵەی چەپەڵی بەرزانی و تاڵەبانی و دوکانە سياسييەکانی هاوئاوازيان، بەرديش بە دەنگ دەهێنن!
لە کۆتايی هەشتاکاندا گەيشتينە سويد و لە شاری کارلسکرۆنا جێگير بوين. تەلەفونم بۆ مامۆستا جەرجيس کرد. فەرموی لە ماوەی هەفتەيەکدا لە ڕێگای خاچی سورەوە بۆ شارەکەی خۆمت دەگوێزمەوە، بەڵام با کوردانی ئێرە نەزانن پێشتر من و تۆ يەکدی دەناسين، چونکو زۆرينەيان ئەو ڕۆژەی خوداوەند ڕەوشتی دابەشکردووە لەوێ نەبون!
دەمێک بو مامۆستا هەر لە سەردەمی شۆڕشەوە، پەيوەنديی بە موخابەراتی دەوڵەتە زلهیزەکانەوە هەبو! سێ ڕۆژی نەخاياند بۆ شاری کاترينە هۆڵمی نزيک ستۆکهۆڵم گوێزراينەوە. ئەو سەردەمە کورد نەيدەزانی کۆمپيوتەر و فۆتۆشۆپ چييە و باو باوی کاميرا و ڤيديۆ بو، مامۆستا جەرجيس فەرموی بڕە ڤيديۆيەکم لەڕێی دۆستێکەوە پێ گەيشتووە، با نهێنيی ڕوداوەکانی بۆ پاشەڕۆژ بمێنێتەوە. لە ڤيديۆکەدا يەکێک لە سەرکردەکانی وڵاتانی کەنداو کە سنوريان بە مەرزی عيراقەوەيە، بە سەردانێکی فەرمی بانگهێشەی بەغدا دەکرێ، نامەوێ ناوی بزڕێنم چونکو لە ژياندا نەماوە. چەند پاسەوانێکی سەدامی گۆڕبەگۆڕ بە نۆرە تێی بەربوبون و کاری سێکسييان لەگەڵدا ئەنجام دەدا! سەداميش لە ژوری کۆنترۆلەوە بە قاقای پێکەنين تەماشای دەکرد! ئەوەی گوێم لێ بو کابرا دەيوت (يەبوی، يەبوی) ڕۆژی دوايی مامۆستا فەرموی: بيرتە لە پاش ئەنفال و کيمياباران تاڵەبانی و سەرانی ديکەی کورد بە نۆرە چونە خزمەت سەدام و ئەملاو ئەولاشيان ماچ کرد؟ لە گەڕانەوەدا هەر يەکەو سەرو جانتا دۆلاريان پێ بەخشرا. سەدام بە پەنهانی بە نێچيرڤانی وتبو، ئەگەر مەسعودی مامت بێت، بە تەنها بە قەد هەمويان جانتا دۆلارم بۆی داناوە. نەخێر سيحری پارە مەسعودی گەياندە بەغدا و ئەويش سەروگوێلاکی سەدامی ماچ کرد!
مامۆستا جەرجيس فەرموی: هەر هەمان ڕۆژ سەدام مەسعودی لە شاندە ياوەرەکەی دابڕی و کەس نەيزانی بۆ کوێيان برد! مانگ زياتری خاياند، يەکێک دەيوت ماوە و يەک دەيوت کوژراوە و نەماوە. مامۆستا فەرموی ئێستا پێت دەڵێم ئەو مانگە مەسعود لە کوێ بو، بڕە ڤيديۆيەکی خستە سەر، مەسعود بەرزانی بە هەمان دەردی شێخەکەی کەنداو چوبو، پاسەوانەکانی سەدام بە کاری سێکسی لە مەسعود بەرزانی بەربوبون، سەداميش لە ژوری کۆنترۆلەوە بە قاقای پێکەنين تەماشای زەليليی مەسعودی دەکرد! پرسيارم کرد چۆن ئەو بڕە ڤيديۆيەی دەسکەوتووە؟ وتی لە ڕێی (سعد ساڵح جبر)ەوە.
بەر لەوەی مامۆستا جەرجيس فەتحوڵای بە يەکجارەکی بگەڕێتەوە بۆ وڵات، لە کاترينەهۆڵم چەند کتێبێکی وەکو (الحرب الکردية وانشقاق ١٩٦٤) ، (إسقاط النظام لا يكون بهذا) ، (العراق في عهد قاسم) ، (مغامرة الكويت) نوسيبو، ناوڕۆکی کتێبەکان لە بەرژەوەنديی بنەماڵەی بەرزانی نەبون. ڕۆژێکی سەرەتای نەوەدەکان تەلەفونی بۆ کردم و چوم بۆ خزمەتيان، وێنەی چەند کۆشکێکی پيشان دام، وتی کاميانت بە دڵە؟ فەرموی دوێنێ دکتۆر شەوکەت نامەيەکی مەسعود بەرزانی پێ گەياندم و نامەکەی پيشان دام، نوسيبوی موچەيەکی دە هێندەی موچەکەی سويدت بۆ دەبڕمەوە، کام لەم قەسرانەی مەسيف سەلاحەدين بە دڵی تۆيە لەسەرت تاپۆ دەکەم! ئۆتۆمبيل و کارەکەر و خزمەتکار و چێشتلێنەری تايبەتیت دەبێ، بەو مەرجەی بە يەکجارەکی بگەڕێيتەوە وڵات! منيش بڕياری چونەوەم داوە و تۆ دەڵێی چی؟ هەوڵی بێوچانم بۆ پاشگەزبونەوەی لەو بڕيارەی دا بەڵام بێسود بو، وتم ئايا گەڕانەوەکەت مەترسی لە سەر ژيانت دانانات؟ وەکو ئەوەی وێڵی دوای قەدەری خۆی کەوتبێت، چەند کۆشام و چيم وت و چيم کرد بێ سود بو!
هەر تاکێک لە ئێمەی مرۆڤ، بە خۆمان بزانين يان نەيزانين، خاڵێکی لاواز لە بونەوەرماندا هەيە، خاڵی لاوازی مامۆستاش تەماعی دونيا و پارەوپول بو! پێشنيازم کرد هەر نەبێ ئەو بڕە ڤيديۆ و نوسينانەی لە دژی ئەوانە، لەگەڵ خۆيدا نەيبات، فەرموی من بۆ پاراستنی کەرەستە تايبەتەکانم داوای (قاسە)م کردووە و مەترسيی لەسەر نابێت! پێم وت دڵم خەبەری داوە ئەم گەڕانەوەی بەڕێزتان پەشيمانيی بە دوادا دێت، وتی عبدالرحمن خۆت چاک دەمناسی من بڕوام بە زوبانی دڵ و ڕۆح و غەيبييات نييە.
لە مەسيفەوە چەندين جار تەلەفونی بۆ کردم. دوا جار بە تەلەفون وتی: تەلەفونەکەميان بە پاساوی چاک کردنەوە بڕيوە و ئێستا لە ماڵێکی دراوسێوە تەلەفونت بۆ دەکەم! پێرێ لە پاش نانخواردنی نيوەڕۆ باری تەندروستيم تێک چو، وا دەزانم دەرمانخوارد کرابم! ناونيشانی کەسێکی فەرەنسيی لە پاريس داپێم، وتی پێی بڵێ دوێنێ و پێرێ چەندين جار تەلەفونی بۆت کردووە و بێ وەڵام بو، بۆی بنوسە با بە زوترين کات لێرە دەرم بکات! ئيتر ئەوە دوا تەلەفونی مامۆستا بو. چەندين جار تەلەفونم بۆی کرد بەڵام بەبێ وەڵام! پەژارەيەکی قوڵ دايگرتم و نەمدەزانی چی بکەم، مانگی نەخاياند هەواڵی کۆچکردنەکەيم پێ گەيشت! پاشتر لە سەرچاوەيەکی ئاگادار زانيم، کە لەژێر چاودێريی خودی مەسعود و نێچير، دەستيان بە سەر کەلوپەلی نێو ماڵەکەيدا گرتبو، هاوشێوەی جەوهەر نامق و کاک فەلەک، ئەويش ژەهراوی کرا و بە بێ دەنگی سەری نايەوە. تەنانەت تەعزێيانيش بۆ دانەنا. وا دەزانم هەر ئەو بڕە ڤيديۆی مەسعود سەری خوارد!.
مامۆستا جەرجيس چەپڕەوێکی خەڵکی موسڵ بو، پارێزەرێکی خۆبەخش بو لە شێخ ئەحمەد بەرزانی و خێزانە بەرزانييەکان، کە لە پاش ڕوخانی جمهوريەتی مەهاباد گەڕانەوەيان بۆ عيراق.
(سوپاسی تەڤدا پرێس بۆ کاك عوسمان حسێن بۆ هەڵبژاردن و ناردی ئەم بابەتە بۆ ماڵپەڕەکەمان)


ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس





وێنە

حالی مسعود بارزانی و ئەولادەکانی بەدەست دادگای فیدرالیەوە
خۆنەچەمێنن
مسعود بارزانی دوای سەرنەکەوتنی لە رواندنی ددانی دەستکرد
براوەی کۆنگرەی چواردە
ململانێی نێوان بنەماڵەی بارزانی

راپرسی

چارەنووسی بنەماڵەی بارزانی و تالەبانی چۆن دەبینیت؟